بێگومان هەموومان لە قـوتابخـانەی سەرەتـایی یا بنەڕەتیدا، بە قـۆناغی قوتابێـتیدا تێپەڕیوین. ریـزبوونی بەیانیانیش لە گۆڕەپانی قوتابخانەدا لە یادمان ماوە، کە پێش چوونە ژوورەوەمان بۆ پـۆلەکەمان، بۆ دەستپێکـردنی یەکەم وانەی رۆژێکی نوێی خوێنـدن، تا ئەمـڕۆش ئەو چـالاکییە وەرزشی و ئـەدەبی و کۆمەڵایەتی و هـونەرییە...
لەم سەردەمەدا، لە زیـرەکی و رەوشـت باشی و لە هەڵسوکەوتی دروسـتی کۆمەڵایەتی منـداڵان، وەکو نموونە، ئاماژە بە بلـیمەتی و زیرەکی منداڵانی ژاپـۆن دەکرێ. نیهـێنی و هـۆێ سەرەکیش لە پشتی ئەم راستییەوە، بۆ پەروەردەکـردنێکی دروست و رێنـمایی و ئاراستەکـرنێکی راسـت و بـوونی پەیـڕۆ و پـرۆگرامێکی تۆکمەی پەروەردەیی...
رووخۆش کچۆڵەیەکی جوانکیلە و لێوبەخەندەیە. باوکی کۆچی دوایی کرد. مایەوە خۆی و دایـکی و شاهەڵـۆی بـرا بچـووکی. باوکـیان تەنیـا پارچـەیەک زەوی بۆ بەجـێهـێشتن. بیـرێک و کەپـرێک لە ناوەڕاستی زەوییەکـەیان دایە. هەژاری سەغـڵەتی کردن. رووخۆش بە ناچاری وازی لە قوتابخانە هـێنا، زۆر بە دوای کاردا گەڕا، بەڵام هیچ...
لە زمانی کوردیدا، هەموو ئەم وشانە ( مووبهكردن، كهڵهگایی کردن، ملهوڕی کردن، خۆسەپاندن، خۆزاڵ کردن، شەڕانگێزی، زۆربۆهێنان، خۆڕادان، چەقاوەسوویی کردن) گەر یەک مەبەستیش نەگەیەنن، بەڵام واتا و مەبەستەکانیان لەیەکەوە زۆر نزیکـن. هەموویان بۆ رەفتار و هەڵسوکەوتی ناپەسەند و نەخوازارو بەکاردەهێنرێن. زیاتریش...
چیرۆکەشیعری منداڵان، جۆرێکی گرنگە لە جۆرەکانی شیعر بۆ منداڵان. دوو هونەرن لە هونەرێکدا ئاوێزانی یەکتری بوونە. شیعرە و چیرۆکیشە، بە واتا دووڕەگە. لە رووخساردا شیعرە و لە ناوەڕۆکیشدا چیرۆکە. بنەما سەرەکییەکانی شیعر و چیرۆکیشی تێدایە. وەکو چیرۆک بریتییە لە: کەسایەتی یا پاڵەوان (مرۆڤ، ئاژەڵ، باڵندە)، پێشەکی،...
لە سەدەکانی (سیانزەمین و چواردەمین) دا، لە هەموو جیهاندا، ناوەڕۆکی ئەو بابەتە ئەدەبییانەی، کە پێشکەش بە منداڵان دەکران، بریتیبوون لە: فێرکردن، لە ئامۆژگاری وشک، لە خوو و رەوشتی باش، لە رەفتاری پەسەند، لە چاکە کردن، لە تەمێ کردن، لە پێبەندبوون بە داب و نەریت و بەها کۆمەڵایەتییەکان، لە رێنمایی ئاینی، لە...
بـۆ زیاتر بـایـهخ و گرنگیدان بهبواری پهروهرده و ئهدهبیاتی منداڵان، وه ئـاوڕدانـهوه لـه كـهسایهتییهكـانـی ئـهو بـواره، بـه پێـویـسـتـمان زانـی ئـهم دیـمـانـهیـه لـهگـهڵ بهڕێز"م. مهریوان سهلاح حیلمی" ی نووسهری بواری پهروهرده ساز بدهین. سازدانی: ڕۆستهم خامۆش -------------------- پرسیار:...
بۆ گرنگیدان به ئهدهبیاتی منداڵان و ئاوڕدانهوه له كهسایهتییهكانی ئهو بواره، به پێویستمان زانی ئهم دیمانهیه لهگهڵ بهڕێز"م. ڕزگار خدر" ی شاعیر و نووسهری بواری ئهدهبیاتی منداڵان و سهرپهرشتیاری پهروهردهیی ساز بدهین. - ڕزگار خدر مستهفا" له 3/7/1964 لە گەڕەکی کانێسکان ی شاری سلێمانی...
منداڵان لە هەموو جیهاندا، گەورەترین و گرنگترین چینی پێکهاتەی کۆمەڵگاکانن. سروشتی و ئاساییە کە خاوەنی رۆشنبیری سەربەخۆ و تایبەتی خۆیان بن، چونکە جیهانی منداڵان لەگەڵ جیهانی گەورەکاندا جیاوازە.. مەبەستیش لە رۆشنبیری منداڵان، تەنها بە دەستهێنانی زانیاری و سەرکەوتن لە خوێندن و قوتابخانەدا نییە، یا لە رادەی...
رۆژی (٢٣/ ئەپریل)ی هەموو ساڵێک، بە (رۆژی جیهانی کتێب و مافەکانی نووسەر) لە جیهاندا ناسراوە.. رێکخراوی (یۆنسکۆ) ی جیهانی و هەموو دەوڵەتانی جیهان، بەم بۆنە گرنگەوە، ئاهەنگی گەورە و شایستە دەگێڕن.. کتێبخانە گشتییەکانیش پێشانگای تایبەتی بۆ تازەترین کتێبە چاپکراوەکان دەکەنەوە.. میدیا و تەلەفـزیۆن و رادیۆکانیش،...
کارەسات و رووداوە ناخۆش و خەمناکەکان، لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە، زیاتر کار لە منداڵان دەکەن، چونکە منداڵان خاوەنی دڵێکی پاک و سۆز و هەستێکی ناسکن. لە ئەمڕۆدا، ڤایرۆسی (گۆڤـید ـ نـۆزدە) کە بە (کۆرۆنا) ناسراوە، بۆتە سەرسەخترین دوژمنی نادیاری مرۆڤ و هەموو جیهانی سەرقاڵ کردووە.. تا ئێستاش ڤـاگسینێکی...
کەسایەتییەکان بە پێی دەرکەوتنیان لەسەر شانۆدا:( پەپوولەکان، ئاگـر، دار، چۆلەکە، شوورە، رووبار، ماسی.. کە پەردە لادرا، هەموویان لەسەر شانۆدان. تەنیا ئاگر نەبێ) دیمەنی سەر شانـۆ: (دارێکی گەڵا سەوزی کەمێک بـەرز لە لای راستی شانـۆکە دایە.. شوورەیەکی دروستکـراو لە دار لە شـێوەی خـشت ـ تابـووک ـ و چـیمەنتـۆدا...
ڤایرۆسی کۆرۆنا (گۆڤـید ـ نـۆزدە) لە زۆربەی وڵاتانی جیهانـدا بڵاوبۆتەوە، بـووە بە پەتایەکی ترسناک و کوشندەی جیهانی و ژمارەی تووشبووان و مردووان رۆژ لە دوای رۆژ، لە زیادبوون و هەڵکشاندایە، مرۆڤی سەرقاڵکردوون هەموو بوارەکانی ژیانیشی سڕکردوون.. ڤایرۆسی کۆرۆنا جەنگـێکی بایۆلـۆژی و سایکۆلۆژی دەستەویەخـەی لە...
چهند گرنگ و پڕ بایهخه، كهسانێ ههبن خهم له نهوهكانی دواڕۆژی نیشتمان بخۆن، وه دڵسۆزبن بۆ ئهوهی پهروهردهیهكی باش بكرێن و ئاشنا بن به فهرههنگ و كهلتوور و زمانی نهتهوهكهی خۆیان، پاشان وهك تاكێكی هۆشیار و پێگهیشت و دهرووندرووست به جوانترین شێوه بیكهن به خهڵات و دیاریی بۆ كۆمهڵگهكهیان،...
ئەنـدازیار "محـەمـەد بـەرزی" شاعـیر و چیرۆکنووسێکی بە توانـا و ناسراوی بـواری جیهانی ئەدەبی منداڵانی کوردمانە، بە تایەتیش لە نووسینی هۆنراوە و چیرۆکەهۆنراودا بۆ منداڵان دەستێکی باڵای هەیە. هـۆنـراوەکانی محەمەد بەرزی، هەموو بنەما و مەرج و تایبەتمەندییەکانی هـۆنراوەی سەرکەوتووی منداڵانی لەخۆگرتوون.. کورتن...