(جـۆن دێـوی) دهڵێت:"منـداڵ ئەو خـۆرە گەشـەیە، کە هەمـوو دەزگـا پەروەردەییەکان بە دەوریـدا دەسووڕێنـەوە" (رووبـارد کلـینک) دەڵـێت:"جـوانترین دیمـەن لـەژێـر ئاسمانـدا، دیمـەنی منـداڵـێکە کە پێـدەکـەنێ" (تـۆڵستـۆی) دەڵێت:"منـداڵ لە هەموو سەردەمێکـدا، هـێمای بێتاوانی و پاکی و خـێر و راسـتی و جـوانیـیە" (هـۆمیرۆس)...
گەلێ لە منـداڵان، هـەر لە تەمـەنێکی بچـووکـدا، زیـرەکی و بلـیمەتیـان دەردەکـەون و پێشبینی ئەوەیان لێدەکرێ، کە لە داهاتوودا هەڵبکەون و ببن بە کەسایەتێیەکی ناسراو. (سافـرۆن پـلیدگەر) کچێکی ساوای جـوان و بەرشەی ئینگـلیزییە. هەر لە کۆرپەییـەوە زیـرەکی دەرکەوت. سافـرۆنی تەمەن سێ ساڵان، هـێشـتا نەچـووبوو بۆ...
دوو هـاوڕێی نەرویـجی (ئـاسبیورنسن و مـۆ) لەو کاتەوە کە لە قوتـابخانە یەکترییان ناسی، بوون بە هـاوڕێ، بەڵام دوو هـاوڕێی دڵسۆزی تا سەر ئێسقـان، لە هـاوڕێتیش زیـاتر، خـۆیان بە (بـرای هـاوخـوێن) دەزانی، تا مـردن لە یەکـتری دانەبـڕان. ئەم دوو هاوڕێیە، لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی نۆزدەمیندا، چەند ساڵێک بە...
لە ئەمـڕۆدا ئێمە لە سەدەی بیست و یەکەمیندا دەژین، سەدەی (رۆشنـبیری گـلۆباڵـیزم) دەڵێن لە سایەی پێشکەوتن و شـۆڕشی تەکنەلـۆژیا و داهـێنانی سەیـر و سەمەرەدا، لە سایەی ئیینتەرنێت و ئایفۆنی زیرەک و ئامێری جۆراوجۆر و ئاسانی هـۆیەکانی گەیاندن و پەیوەندیکردن، جیهان بووە بە گونـدێکی بچووک. کۆمەڵگاکان بە شێوەیەکی...
لەپـاڵ نووسـەرە کلاسیکییەکـانی ئەڵمانیا لە بـواری ئـەدەبی منـداڵانـدا، کە لە دەرەوەی ئەڵمانیادا لە جیهاندا ناسراون و ناوبانگێکی باشیان هەیە. چەنـد ناوێکی تازە دەرکەوتن کە رێکـۆردێکی تازەیـان تۆمارکرد، لە بـواری زۆرتـرین ژمارەی فـرۆشتنی پەرتـووکی منداڵان دا لە جیهانـدا. لە سەرووی ئەم نووسەرە تازانەوە،...
لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ پەیوەندی نێوان مرۆڤ باڵندەکان، لە نێوان شەڕ و ئاشتیدا جیاوازی هەیە، مرۆڤ حەزدەکا خۆی لە باڵندە دەنگخۆش و رووخـسار جـوان و پەڕ رەنگینەکان نزیک بکاتەوە، گوێ لە دەنگی خۆشیان بگـرێ و بە بینینیان دڵخۆش و چاومەست ببێ. وەکو: کەو، بولبول، کەناری، چۆلەکە، تووتی، تاوس، کەڵەشێر، قەتی، قوڵنگ،......
بێگومان هەموومان لە قـوتابخـانەی سەرەتـایی یا بنەڕەتیدا، بە قـۆناغی قوتابێـتیدا تێپەڕیوین. ریـزبوونی بەیانیانیش لە گۆڕەپانی قوتابخانەدا لە یادمان ماوە، کە پێش چوونە ژوورەوەمان بۆ پـۆلەکەمان، بۆ دەستپێکـردنی یەکەم وانەی رۆژێکی نوێی خوێنـدن، تا ئەمـڕۆش ئەو چـالاکییە وەرزشی و ئـەدەبی و کۆمەڵایەتی و هـونەرییە...
لەم سەردەمەدا، لە زیـرەکی و رەوشـت باشی و لە هەڵسوکەوتی دروسـتی کۆمەڵایەتی منـداڵان، وەکو نموونە، ئاماژە بە بلـیمەتی و زیرەکی منداڵانی ژاپـۆن دەکرێ. نیهـێنی و هـۆێ سەرەکیش لە پشتی ئەم راستییەوە، بۆ پەروەردەکـردنێکی دروست و رێنـمایی و ئاراستەکـرنێکی راسـت و بـوونی پەیـڕۆ و پـرۆگرامێکی تۆکمەی پەروەردەیی...
رووخۆش کچۆڵەیەکی جوانکیلە و لێوبەخەندەیە. باوکی کۆچی دوایی کرد. مایەوە خۆی و دایـکی و شاهەڵـۆی بـرا بچـووکی. باوکـیان تەنیـا پارچـەیەک زەوی بۆ بەجـێهـێشتن. بیـرێک و کەپـرێک لە ناوەڕاستی زەوییەکـەیان دایە. هەژاری سەغـڵەتی کردن. رووخۆش بە ناچاری وازی لە قوتابخانە هـێنا، زۆر بە دوای کاردا گەڕا، بەڵام هیچ...
لە زمانی کوردیدا، هەموو ئەم وشانە ( مووبهكردن، كهڵهگایی کردن، ملهوڕی کردن، خۆسەپاندن، خۆزاڵ کردن، شەڕانگێزی، زۆربۆهێنان، خۆڕادان، چەقاوەسوویی کردن) گەر یەک مەبەستیش نەگەیەنن، بەڵام واتا و مەبەستەکانیان لەیەکەوە زۆر نزیکـن. هەموویان بۆ رەفتار و هەڵسوکەوتی ناپەسەند و نەخوازارو بەکاردەهێنرێن. زیاتریش...
چیرۆکەشیعری منداڵان، جۆرێکی گرنگە لە جۆرەکانی شیعر بۆ منداڵان. دوو هونەرن لە هونەرێکدا ئاوێزانی یەکتری بوونە. شیعرە و چیرۆکیشە، بە واتا دووڕەگە. لە رووخساردا شیعرە و لە ناوەڕۆکیشدا چیرۆکە. بنەما سەرەکییەکانی شیعر و چیرۆکیشی تێدایە. وەکو چیرۆک بریتییە لە: کەسایەتی یا پاڵەوان (مرۆڤ، ئاژەڵ، باڵندە)، پێشەکی،...
لە سەدەکانی (سیانزەمین و چواردەمین) دا، لە هەموو جیهاندا، ناوەڕۆکی ئەو بابەتە ئەدەبییانەی، کە پێشکەش بە منداڵان دەکران، بریتیبوون لە: فێرکردن، لە ئامۆژگاری وشک، لە خوو و رەوشتی باش، لە رەفتاری پەسەند، لە چاکە کردن، لە تەمێ کردن، لە پێبەندبوون بە داب و نەریت و بەها کۆمەڵایەتییەکان، لە رێنمایی ئاینی، لە...
بـۆ زیاتر بـایـهخ و گرنگیدان بهبواری پهروهرده و ئهدهبیاتی منداڵان، وه ئـاوڕدانـهوه لـه كـهسایهتییهكـانـی ئـهو بـواره، بـه پێـویـسـتـمان زانـی ئـهم دیـمـانـهیـه لـهگـهڵ بهڕێز"م. مهریوان سهلاح حیلمی" ی نووسهری بواری پهروهرده ساز بدهین. سازدانی: ڕۆستهم خامۆش -------------------- پرسیار:...
بۆ گرنگیدان به ئهدهبیاتی منداڵان و ئاوڕدانهوه له كهسایهتییهكانی ئهو بواره، به پێویستمان زانی ئهم دیمانهیه لهگهڵ بهڕێز"م. ڕزگار خدر" ی شاعیر و نووسهری بواری ئهدهبیاتی منداڵان و سهرپهرشتیاری پهروهردهیی ساز بدهین. - ڕزگار خدر مستهفا" له 3/7/1964 لە گەڕەکی کانێسکان ی شاری سلێمانی...
منداڵان لە هەموو جیهاندا، گەورەترین و گرنگترین چینی پێکهاتەی کۆمەڵگاکانن. سروشتی و ئاساییە کە خاوەنی رۆشنبیری سەربەخۆ و تایبەتی خۆیان بن، چونکە جیهانی منداڵان لەگەڵ جیهانی گەورەکاندا جیاوازە.. مەبەستیش لە رۆشنبیری منداڵان، تەنها بە دەستهێنانی زانیاری و سەرکەوتن لە خوێندن و قوتابخانەدا نییە، یا لە رادەی...