لەگەڵ بوونی مرۆڤدا، ئاژەڵ و پەلەوەریش هەبوونە. لەگەڵ سەرهەڵدانی شارستانیشدا، ئاژەڵ و پەلەوەر پێگە و گرنگییەکی تایبەتییان لە ژیانی مرۆڤدا هەبووە. گۆشتی ئاژەڵ و پەلەوەر و بەرووبووم و سوودەکانیان، سەرچاوەیەکی سەرکی خـۆراک و بـژێوی مرۆڤ بوونە. تا ئەمڕۆش مرۆڤ قەرزاری سوودەکانی ئاژەڵ و پەلەوەرن. لەوانەش مـەڕ...
یۆگـا وەرزشێکی جەستەیی و دەروونییە، مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ شەش هەزار ساڵ پێش ئێستا، بە تایبەتیش لە وڵاتی هیندستان، وەکو رێوڕەسمێکی ئایینی باو و بڵاوبوو.وشەی (یۆگـا) لە (زمانی سەنسکریتی) یەوە وەرگیراوە، کە زمانی کۆنی هیـند بوو. لە ئەمڕۆشدا وەرزشی یۆگـا رۆژ لە دوای رۆژ لە جیهاندا تەشنە دەکات، هەوسداران...
ساڵی پار کە لە پۆلی پێنجەمی قوتابخابەی بنەڕەتیدا بووم، لە زمانی کوردی، لە وانەی داڕشـتـندا، کە مامۆستاکەمان بابەتـێکی داڕشـتنی دەداینێ و داوای لێدەکردین کە بۆ هەفتەی داهـاتوو، لایەنی کەمەوە شەش دێـڕ، لەسەر بابەتە داواکـراوەکەی بنووسین. هـۆڵم لێدەهات، تا شەش دێـڕ رستەی کـاڵ و کـرچم دەنـووسی، بە هیلاک...
زمـان گرنگترین کەرەستەی دەربـڕین و گۆزارشتکردن و گەیاندن و تێگەیشتنە. چ بە شێوەی ئاخـاوتنی سەرزارەکی بێت یا بە نووسـین بێت.. زمـان کۆڵەکەیەکی گـرنگە لە کۆڵەکەکـانی هەر نەتەوەیەک، بەڵکو ناسـنامەی نەتەوەییە.. زمـان کەرستەیەکە بۆ دروستکردنی پـردی پەیوەنـدی و لەیەکگەیشتن لە نێوان نەتەوەکـاندا.. زمانی دروست...
پاڵەوان و کەسایەتییەکان (کارەکتەرەکان) رەگەزێکی گرنگە لە رەگەزەکانی نووسینی هونەری چیرۆک، تەوەرێکی سەرەکیشە لە چیرۆکی منـداڵان. کەسایەتی سەرەکی لە چیرۆکدا، کە پاڵەوانی چیرۆکەکەیە، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە رووداوەکانی چیرۆکەکەدا. چەند کەسایەتییەکی لاوەکیش، یارمەتی پاڵەوانەکە دەدەن لە رووداوەکانی چیرۆکەکەدا،...
تەمەنم پێـنج ساڵان بوو، ماڵمان لە دێی (تۆمـار) لە ناوچـەی شـوانی سەر بە پارێزگـای کەرکـوک بوو. باوکم جوتیار بوو، خەریکی کشتوکاڵ بوو. جووتێک هێستر و جووتێک گوێدرێژمـان هەبوو، چوار مانـگا و نزیکەی پانگزە سەر مـەڕ و بـزن و کۆمەڵێکیش عەلەشیش و مریشک و کەڵەشـێرمان هـەبوو.. دایـکم بە رۆژ سەرقـاڵی بەخێوکـردنی...
منداڵەکانمان نەوەی ئەمڕۆن و هـیوای داهـاتووی کوردستانن.. بەنرخترین و گرنگترین سامـان و سەرمایەی گەلەکەمانن.. بۆ ئەوەی نەوەیەکی بڕوابەخۆ و گەشبین و هیوادار پێبگەیەنین.. بۆ ئەوەی داهاتوویەکی شیاوتر و گەشتر بۆ کورد کوردستان دابینبکەین.. نەوەیەکی دڵسۆز گۆش و پەروەردەبکەین کە هاوبەستەبوونیان بۆ کورد و کوردستان...
بەشێکی زۆر لە کەڵە نووسەرانی جیهانی (هۆنراوەنووسان، چیرۆکنووسان، رۆماننووسان، شانۆنووسان) منداڵانیان فەرامۆش نەکردوون، بەشێک لە نووسینەکانیان، بە تایبەتی بۆ منداڵان نووسیوون، بە شێوازێکی ئاسانتر و کورتتر و بەزمانێکی شیرین بۆیان داڕشتوون، لەوانەش (تۆڵستۆی، چارلـز دیکنز، ڤیکتۆر هۆگۆ، پۆشکین، ئۆسکارد وایڵد،...
شانۆ لقێکە لە ئەدەب، هونەرێکی درامی نوانـدە، بە دایکی هونەرەکان ناودەبرێت. شانۆ پەنجەرەیەکە بۆ داهێـنان.. سەکۆیەکە بۆ گوزارشتکردن لە خۆشییەکان و لە ناخۆشییەکانی مـرۆڤ.. شانـۆی منـداڵانیش لقێکی زۆر گرنگە لە ئەدەبی منداڵان، مەبەستیشمان ئەو شانۆیەیە، کە لە خـزمەتی منداڵان دایە و منداڵان خۆیان رۆڵی سەرەکی...
لەو بڕوایەدام کە زۆربەی خوێنەرانی کوردمان، زنجیرە رۆمانی (هـاری پۆتـەر)یان خۆێندۆتەوە، یا فیلمە سینەماییەکانی هاری پۆتەریان بینیون، زانیاریشیان دەربارەی نووسەری ئەم رۆمانە (جوان رۆلینگ) هەیە.. کە چیرۆک و رۆمانەکانی بە نازناوی هونەرییەوە (جـ. ک. رۆلینگ)ەوە نووسیون و بڵاوی کـردوونەتەوە، تاکو ئەمڕۆش هەر...
(بووکـە بە بارانـە) یەکێک لەو نەریتە دێرین و رەسەنە کوردییانەمان، کە مێژووی بۆ هەزاران ساڵ بەر لە ئەمساڵ دەگەڕێتەوە، مایەی شادی و دڵخۆشیشە، کە تا ئەمڕۆش ئەم نەریتەمان بە نەمری ماوەتەوە، بەڵام بە هۆی وێرانکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان و، ئابڵوقەدانی زۆربەی گوندەکان و شارۆچکەکانی رۆژهەڵات و باکوور و...
گەشبین کچۆڵەیەکی زیرەک و رووخۆشە، ئەمساڵ لە پۆلی شەشەمە، لە (قوتابخانەی قەندیل)ی بنەڕەتی لە گەڕەکی رەحیماوا، لە شاری کەرکوک، لە باشووری کوردستان.گەشبین لە بەرەبەیانی رۆژی دوو شەممە (١٦ي/ ئوکتۆبەر/٢٠١٧) لە زرمەی تۆپ و لە نەڕ و هۆڕی تانک و زرێپۆش لە خەو راپەڕی.. بینی دایک و باوک و دیاکۆی برا گەورەشی لە...
مامۆستا و قوتابی دوو تەوەری سەرەکی و دوو کۆڵکەی بنەڕەتین لە کۆڵکەکانی کاری پەروەردەیی و فێرکردن.. سایکۆلۆژیای پەیوەندی نێوان قوتابی و مامۆستا، بۆتە هۆی بایەخ و گرنگی پێدانی بەشێکی زۆر لە پەروەردە ئاکادیمییە ناسراوەکان و پسپۆرانی دەروونناسی پەروەردەیی، پەیوەندیی ئەرێنی نێوان مامۆستا و قوتابی بە موگنـاتیزی...
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە (٢٩/٤/١٩٣٣) لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی، لە باشووری کوردستان، لە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری سلێمانی لە دایکبووە.خوێندنی سەرەتایی لە (قوتابخانەی مەڵکەندی) و ناوەندیشی لە (ئامادەیی سەڵاحەدین) تەواو کردووە. لە ساڵی (١٩٥٣) دا (خانەی مامۆستایان)ی لە بەغدا تەواوکردووە. بۆتە مامۆستای...
خاتوو (یۆهانا لویزە هۆیسەر) کە بە نازناوی ئەدەبی (یۆهانا شپیری) یەوە چیرۆکەکانی نووسیون و ناوبانگی دەرکردووە، کەڵە چیرۆکنووسێکی سویسری و جیهانی ناسراوە لە بواری نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان، بە ناوبانگترین چیرۆکیشی "هـایدی" یە. یۆهانا شپیری لە (١٢ی/ یۆنیۆ /١٨٢٧) لە دێی (هێرتزل) سەر بە کانتۆنی (زیوریـخ)...