• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

دڵشاد کاوانی: نەریت و بەهاكان لە نێوان ئەدەب و فەلسەفەدا

نەریت ئاماژەیە بۆ کۆی گشتی بەهاکانی ڕابردوو، بیروباوەڕ، هەستیاری جوانیناسی و فۆڕمە ستانداردەکانی ڕەفتار. نەریت، چونکە سەر بە ڕابردووە، کاریگەرییەکی کەمی لەسەر فۆرمەکانی ژیانی ئێستامان هەیە. زۆرێک لەو بەهایانەی ئێستا باوەڕمان پێیان هەیە، نیشانەی تێپەڕاندنی نەریتن، یان باشتر بڵێین نوێبوونەوەی بەردەوامی...

کاوە جەلال: ئەبوبەکر ئەلڕازى

ئولریش ڕودۆلفکاوە جەلال لە ئەڵمانییەوە     ماوەیەکى کورت دواى مەرگى کندى دەرکەوت کە پێویستە لە کولتوورى ئیسلامیشدا فەلسەفە و تیۆلۆگیى لە یەکدى جیابکرێنەوە. با کندى ڕێزى لە کارى تیۆلۆگەکان گرتبێت؛ با تیۆلۆگەکانى سەردەمى کندى جەختیان لە ڕاسیۆنالێتیى خۆیان کردبێت، یان تەنانەت گرنگییان بە...

دڵشاد کاوانی: سپینۆزای فەلسەفەی ژیان و فەلسەفەی خودا

ئەگەر باس لە گەورەترین بیرمەندانی ڕابردوو بکەین، ئەوا بە دڵنیاییەوە ناوی فەیلەسووفی ڕۆشنبیری هۆڵەندی بەنێدکت سپینۆزا (١٦٣٢-١٦٧٧) دەبیستن.سپینۆزا بە "فەیلەسووفی بارۆک" ناسراوە، چونکە جیهانبینییەکەی هەمەچەشنترینە و توخمەکان تێکەڵ دەکات: میتافیزیک، ستۆیکیزمی کۆن، عەقڵانیزمی سەدەی ناوەڕاست، مرۆڤگەرایی رێنێسانس...

مەحمود عەبدوڵڵا: فرۆید و شارستانیەت و کورد

قازی محمد بە جەعفەر باقرۆڤی وتبوو"ناکرێت چیتر کورد وەک حەیوان بژیت".لەم بابەتەدا دەمەوێت بەکورتی دیدی فرۆید بۆشارستانیەت بخەمە ڕوو، پاشان خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کەسێتی کورد بکەم  لەڕوانگەی تیۆری شارستانیەتی فرۆید . شارستانیەت چییە؟فرۆید جیاوازی ناکات لەنێوان شارستانیەت و کەلتور، پێی وایە هەردوکیان...

دڵشاد کاوانی: گەشەسەندنی ڕۆڵی ئەخلاق لە جیهانی مۆدێرندا

تیۆرییە ئەخلاقییەکان لە فەلسەفەی ڕۆژئاوایی مۆدێرنتوێژینەوەی: دڵشاد کاوانی. شەقڵاوەپێشەکیسەدەی بیستەم سەدەی گەشەسەندنی خێرای زانست و تەکنەلۆجیا و گۆڕانکاری چۆنایایەتی لە بەرهەمهێنان و لە هەمان کاتدا بوو. کێشە جیهانییەکان وەک هەڕەشەی شەڕی ئەتۆمی، کێشەی ئیکۆلۆژی و دیمۆگرافی. لە لایەک ئەمڕۆ دەتوانین باس...

مەحمود عەبدوڵڵا: چۆن باوەڕە هەڵەکان گشتگیر دەبن؟

مێژووی مرۆڤایەتی پڕە لە باوەڕگەلێکی گشتی ،کە ئێمە ئەمڕۆ گاڵتەیان پێدەکەین. لە کۆیلایەتییەوە بگرە،تا باوەڕی دژە ژن و ڕەگەزپەرستی و چەندان بیروباوەڕی بێڕەحمانەی تر،کە بۆئێمە جێی سەرسوڕمانن. ئەدی هۆکارچییە لەناکاو هەندێجار لەم سەردەمەشدا بیروباوەڕگەلێک دەبن بە باوەڕی گشتی و باو،لەکاتێکدا بەئاشکرا هەڵەبون...

دڵشاد کاوانی: فەلسەفەی بیرکردنەوە لە سەردەمی نوێ دا

"بیرکردنەوەی بابەتییانە و پێویستییەکانی بیری فەلسەفی" "کورد ئەو گەلەی کە بیرناکاتەوە"فەلسەفە و سەردەمی نوێ بیرۆکەی سەرەکی نووسینەکەم و تێڕامانە لە فەلسەفەی بابەتیی و بیرکردنەوە بابەتییانەیە یاخود پێچەوانەکەی بیرکردنەوەی بەپەلەکاری لەسەردەمی ئێستا دا. لەوانەیە هەمووان پرسیار بکەن، چۆن بیرکردنەوە لە ئێستادا...

دڵشاد کاوانی: سوقرات پیاوە مەزنەکەی فەلسەفە

ئێوارەیەکی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٣٩٩ پێش زایین، پیرە پیاوێکی تەمەن حەفتاکان لە زیندانێکی ئەسینا خەریک بوو لە سێدارە بدرێت. بە جلێکی کۆنی شاقەڵ و بەپێی پەتییەوە، کەچی لە ڕووخسار ئارام و ئاسوودە بوو. دوای ئەوەی هاوسەرەکەی بۆسەلامەتی و پارێزگاری لە سوقرات لە کارەکەی دووری خستەوە، مژوولی ئەوەبوو لەگەڵ...

دڵشاد کاوانی: "ئەندرۆجین و ئەندرۆجینزم جیاوازی لەگەڵ ئیمیۆیزم و سەرچاوەکانی، هۆکار و سەرهەڵدانی"

پێشەکی مرۆڤ لە سەرەتای بوونییەوە، وەک تێکڕای بوونەوەرەکانی دیکە لە دوو ڕەگەزی سەرەکی نێر و مێ پێکهاتەوە، هەر ئەمەش به خاڵی مانەوە و گەشەی  بوونەوەران و گیانەوارن دەزانرێت، لەناویشان دا مرۆڤ بەهێزترینیانە کە لەڕیگەی ژیرییەوە بەرگری لە مانەوەی دەکات. بوونی دوو ڕەگەزی جیا حاڵەتێکی سروشتی و ئاساییە،...

دڵشاد کاوانی: قوتابخانەی ستۆیکی و ستۆیکیسیزم، کاریگەری لە فەلسەفەی ڕۆژئاوایی دا

شرۆڤە و توێژینەوەی: دڵشاد کاوانیستۆیسیزم، قوتابخانەیەکی فەلسەفەی یۆنانییە کە لە جیهانی کۆنی ڕۆما و یۆنان تا سەدەی سێیەمی زایینی گەشەی کرد.ستۆیسیزم لە ئەسینای پایتەخت لە سەرەتای سەدەی سێیەمی پێش زایین لەلایەن ئەسینا کەنعانییەوە دامەزراوە، کە بە توندی لە ژێر کاریگەری هەندێک فێرکاری سوکراتدا بووە. لە...

مەحمود عەبدوڵڵا: سەردەمی پڕوپوچی

سەردەمی پڕو پوچی "میدۆکراسی" ناونیشانی کتێبێکی ئالان دۆنۆیە،ئەم کتێبە وێنەیەکی پوختی ئەو دنیایە پێشکەش دەکات کە لەسایەی نیولیبڕالیزم پێکهاتوە. دنیایەک کە لەڕێکخستنی سیاسی و ڕۆشنبیی و هونەردا دا ،گەیشتۆتە ئاستی داڕوخان،سیاسەت مردووە ،لەجیاتی سیاسەت حکومداری جێگەی گرتۆتەوە،کە تەکنیکێکی ودی کارگێڕیە.مەبەست...

دڵشاد کاوانی: حەقیقەت لە نێوان ڕێژەیی و ڕەها دا

حەقیقەت و تایبەتمەندیەکانی لە ڕووانیینی ماددەگەرایی و ماتریالستیی داحەقیقەت و ڕاستی بە گشتی، واتا حەقیقەتی ڕەها و حەقیقەتی ڕێژەیی لە تێگەیشتن و بانگێشەکردنی مرۆڤەکان دا گەورەترین ئاریشەیە کە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی لە پێش ئاگایی مرۆڤ دا بە نەزانراوی ماوەتەوە. بۆیە حەقیقەت سەختترین چەمکی فەلسەفییە،...

دڵشاد کاوانی: بوونی خودا لە فەلسەفەی بوونگەرایی(بەشی دووەم)

"خودا لەنێوان ئەزموون و باوەڕ"گەلێ جاران لەسەر پرسە فەلسەفی بوونییەکان دا نووسەر و بیرمەندانی ڕۆژهەڵات تەنیا دەرچەیێکی تێگەیشتنی بوونی لە ڕێگای فەیلەسووفان و ئەزموونگەراکان و بوونگەرایی ڕۆژئاوا دا بەڕووی فکر و هزر دا دەکەنەوە، کەچی لە پاڵ ئەوە، ڕۆڵ و بایەخی ئەوە کەم دەکەنەوە کە ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست...

دڵشاد کاوانی: بوونی خوا لە فەلسەفەی بوونگەرایی (بەشی یەکەم)

چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ سەلماندنی بوونی خودایەکی گەورە. ئەم (ڕێگایانە) لە کتێبەکانی فەلسەفە، لە لاهووت، لە شرۆڤە جۆراوجۆرەکانی ئاینییەکان و هەروەها لە کتێبە ئاسمانییەکاندا ئاماژەیان پێکراوە. ئەم بۆچوونانە لە ڕوانگەی جیاوازەوە دژ بە یەکن. بۆ نموونە لە هەندێک حاڵەتدا بابەتە هەستیار و ئەزموونییەکان وەک بەڵێن...

کوردستانپۆست: پێناسەیەکی کورتی ئوشۆ

ڕاجنیش (چاندرا مۆهان جەین) لەدایک بووی 11ی کانوونی یەکەمی 1931 - لە 19ی کانوونی دووەمی 1990)  کۆچی دوایی کرد، ئەم کەسە کە ناوی بە ئەچاریا راجنیش (Acharya Rajneesh)  ناسراوە، دواییش بوو بە بهاگوان شری راجنیش،  پیاوێکی هیندی، میستیک و دامەزرێنەری بزووتنەوەی راجنیش بوو.لە ماوەی ژیانیدا وەک...