شوان کۆژە: گرنگی وئارامی بۆکوردستان سەرەوەی یاسایە نەک مانەوەی بارزانی

Monday, 30/03/2015, 21:12

7951 بینراوە


بەتێکرا تاکی کۆمەلگای هەریم یان کوردستان ئەو رۆژەی بەعس لەکوردستان کرایە دەرەوەو بەرەی کوردستان کە پێکهاتبوو لە پارەتەسیاسیەکانی کوردستان دەسەلاتی هەریمیان گرتەدەست هەمووی بە گەنج وپیرومنالەوە ناخۆشیەکان وچەوساندنەوەکانی سالانی ژێردەسەتی حکومەتەکانی یەک لەدوایەکەکانی عێراقیان لەبیرچۆوەو زۆربەسەربەرزیەوە خۆراگریان نواندلەو هەلومەرجەی لە رووی ئابوریەوە لەکوردستان هاتە ئاراوە بۆ ئەوەی ئەودەسەلاتی خۆمالیە بەرهەمی ئەوخوێنی شەهیدان بەفیرۆنەچیت وبتوانن حکومەتێکی دروست پیکبهینێت لەسایەیداهەمووبژین وبحسێبنەوە هەرچەندە هەنگاوێکی گرنگ نراو پەرلەمان هەلبژێراودەسەلات لە بەرەوەکرا بە دەسەلاتی یاسا بەلام چۆن لەسەردەم شاخدا هیچ لایەک بۆئاسایی نەبوو هەموولایەنەکان لەژێرسایەی هێزێکی یەکگرتوووە سەرۆکێک بجەنگن هەر ئەم فەرهەنگەبوو لەکاتێکا کە لەهەریم پەرلەمان هەبژێرا و ماوەیەکی زۆری نەخەیاند لەبەر هەمان مەبەستی پەرژەوەندی خۆیی وحیزبی بوونە دوو دەسەلات وهەلایەو بۆخۆی بووحکومەت ولەماوەی ئەم ٢٤سالەدا لای هەموولایەک ئاشکرایە ئەو کارو دەستوورویاسایەیی کە بۆکۆمەلگاو هاتنەدی ئاواتەکانی پالپشت بوو ئەم دووبنەمالەیە بە بیانوی جۆراوجۆر رێکیان نەخست ئێستاش کە مەسعودبارزانی بۆ ماوەی سێ وولایەت وزیاترسەرۆکە بەلام ئەوەی بە قسەووتوویەتی بەکردەوە هەنگاوی نەناوە و هەرچی بابەتێک بۆ بنەمالەکەی ودەسەلاتی حیزبەکەی نەبێت نەیکردووە هەر چوونەکانی بۆ دەروەی هەرێم بەلگەیە ئێستاش وا بەزمی تازەکردنەوەی دەسەلاتی نزیک بۆتەوەو برزاو مشەخۆرەکان وبێ ئەوەی پیاچونەوەیەک بکەن ئایا هەرێمی کوردستان بخنە بەر سەنگی مەحک کەوا ئارامی و گرنگی بۆ هەرێم بەرزانیە یان نەبوونی سەروەری یاساو نەهیشتنی دەسەلاتی بنەمالەیە نەک کێ سەرۆک بێت گەرباس لەقەیران دەکرێت وولاتی یۆنان و ئیسرایل کە دوو وولاتن لە قەیرانی ئابووریدان ویاسا ودەستوور سەرەوەرو پرۆژەی دەستاودەستی حکومەتیش دەکرێت وگرنگیش نیە کێ دەبێتەسەرۆک بۆیە دەلێن ئارامی وگرنگی بۆ هەرێم سەروەری یاساودەستوورە نەک مانەوەی مەسعود


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە