بۆ چونێکی دەرنگ وەخت، بــەراز یان حوشتر

Saturday, 04/04/2015, 16:07

12555 بینراوە


ئەم دوو ئاژە ڵە ھەردوکیان دەخورێن ئەوەی یەکەم لەلای ئیسلام نەفرەتی لێکردوەو ناخورێت و مرۆڤی ئیسلامیش ھەیە کە گوێ بە حەرامیەکەی نادات و ھێشتا سەرقاڵە بەخواردنیەوە , ئەوەی دووھەم واتە حوشتر جگەلەوەی بە گوێرەی شەرعی ئیسلام دەخورێت و ھیچ کێشەی نیە بەھەمان شێوەش لەسەردەمی سەرتای سەرھەڵدانی ئیسلام و تائێستاش خزمەتێکی زۆری خەڵکی بیابان و کەنداوی عەربی کردوە و بۆوۆر مەبەست بەکار ھاتوە و ھەندێکیش ھێشتا میزەکەی بە دەرمانێکی باش دەزانن بۆچارەسەرکردنی نەخۆشیەکانیان !
بەدەرەلەوەی کە لەماوەی ھەفتەی ڕابردودا چی ھەڵایەک دروست بو لەسەر قسەکەکانی مەلا بەختیار کە خەڵکانێک زۆر بونە نوێنەری شەرع و ھێرشیان کردە سەری و ئەوانی تریش بونە دەم ڕِاستی مەلا بەختیار و بەرگریان لێکرد ,
دەکرێ بپرسین ئایا ئینسان گۆشخۆە یان ئەم حەزی ئینسانە چیە بۆتام کردنی گۆشتی ئاژەڵان و پەلەوەران ؟ ئایا بەراز ئەوەنە بەلەزەتە کە لەبری حوشتر بخورێت ؟ یان ئایا ئەو حوشترە باڵا بەرزە ئەوەنە بەلەزەتە تا لەکاتی خواردنیدا نەفرەت لەو بەرزارە باڵاکورتە قوڕخۆرە بکرێت ؟ بێگومان لەکۆتایدا ھەردوکیان ئاژەڵن و دروستکراوی خالقن و کێ خۆی بە موسوڵمان دەزانێت شوێن ڕێنمایە شەرعەیه کان بکەویت و نەیخوات و ئەوەییشی دەیخوات سزاکەی خوا بۆی دیاری کرد وە و سزای ئەدات , نەک مرۆڤە گۆشتخۆرەکانی تر سزای بۆ دەربکەن و شوناسی کافر بون بەئارەزوی خویان ببەخشنەوە !
بەشێک لەوانەی کە ڕەخنەیان لەقسەکانی مەلا بەختیار گرت ئەوانە بون کە ھێشتا بە گوێکانی خۆیان گوێبستی ئەوەنەبون تابزانن مەلا بەختیارچی وتوە , ھەروەھا بەشێکی ترى ئەوانەی بەرگریان لە مەلابەختیار کرد تەنھا ھۆکارەکەی ڕق لێونەوە بوو لە ئیسلامیەکان و حەزی زۆریان بو بۆگۆشتی بەراز !
ئەوەی یەکەم تا بۆیان کرا سوکایەتیان بەمەلا بەختیار کرد تەنھا بەحسابی خۆیان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکێکی ئاینی و وەدەستخستنی ڕەزامەندی خوا بۆخۆیان .
ئەوانەی دووھەمیش زۆربەیان وەک ئەندامێکی حزبەکەی مەلاکرێکار لەوانەی یەکەم باشتریان نەوت و ھەردوو لایان بەبَی ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە گفتۆگۆیەکی شارستانیانەی بێ ڕوشاندنی کەسایەتی یەکتر بکن , تا بۆیان کرا یەکتریان سوک کرد و گوشتی بەراز و حوشترییشان لە بەرچاوی مرۆڤە گۆشتخۆرەکان خست !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە