بڕوخێ دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی و مافیا دزەکانی کورد


پێشمه‌رگه‌ زه‌نگێکی مه‌ترسیدار بۆ حکومه‌تی هه‌رێم لێده‌دا

Monday, 03.23.2015, 23:46

2910 بینراوە


ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ زه‌نگی ئاگدارکردنه‌وه‌ بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لێده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندانی به‌رفراوان و سوتاندنی تانکه‌ری نه‌وتی به‌رپرسه‌کان ده‌که‌ن. له‌ به‌ر خراپبوونی گوزه‌رانی هاوڵاتیان و دزین و شاردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ و ئاودیوکردنی نه‌وتێکی زۆر له‌ ڕێگه‌ی تانکه‌ره‌وه‌ و حیساب نه‌کردن بۆ موچه‌خۆران و که‌می موچه‌ی پێشمه‌رگه‌، ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ له‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا که‌ وێنه‌یه‌کی بۆ رۆژنیوز نێردراوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندان و سوتاندنی تانکه‌ری پڕ له‌ نه‌وتی ئاودیوکراوی حزبه‌کان ده‌که‌ن. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا‌ هاتووه‌: له‌ به‌ر خراپبوونی گوزه‌رانی هاوڵاتیان و دزین و شاردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ و ئاودیوکردنی دنیایه‌ک نه‌وت له‌ ڕیگه‌ی تانکه‌ره‌وه‌ و حیساب نه‌کردن بۆ موچه‌ خۆران و که‌می موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و گران کردنی پاره‌ی به‌نزین و کاره‌با و ئاو بۆ خه‌ڵکی کوردستان و بوونی دنیایه‌ک زووڵم له‌م وڵاته‌دا که‌ هه‌موو په‌رله‌مانتار و حزب و به‌رپرسه‌کان لێی بێده‌نگن، پێشمه‌رگه‌ به‌ نیازی خۆپیشاندان و سوتاندنی ته‌نکه‌ری پڕ نه‌وتی ئاودیوکراوی حزبه‌کانه. هه‌ره‌وه‌ها هاتووه‌: داوای باشکردنی گوزه‌رانی خۆمان و موچه‌ی سێ مانگی هاونشتیمانیان و داوای یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ ده‌که‌ین. ده‌شڵێن: ئێمه‌ سه‌برمان نه‌ماوه‌ ۱۵ مانگه‌ یاری به‌ گوزه‌رانی موچه‌ خۆران ده‌کرێت، ئابوری کوردستان ڕووخاوه‌ و هه‌موو مه‌سوله‌کان خۆیان خه‌ریکی بازرگانین و ئێمه‌ به‌ برسیتی شه‌هید ده‌بین. یه‌کێک له‌سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ که‌ نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت بۆ ڕۆژنیوز ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ک ژماره‌یه‌ک یه‌که‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌کانی 70 و 80 رێککه‌وتووین خۆپیشاندانێکی به‌رفراوان بکه‌ین، مه‌به‌ستیشمان جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌و وه‌عده‌یه‌ که‌ سه‌رۆکی هه‌رێم نۆ مانگ به‌ر له‌ ئێستا پێیداین، هه‌رکه‌س هه‌ڵده‌ستێ داوای ئیمتیازات ده‌کات و پێشمه‌رگه‌ش هه‌ر به‌ برسێتی و بێ مووچه‌یی و ژیانی ناخۆش ده‌وام ده‌کات. وتیشی: زیادکردنی موچه‌ و باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌ خاڵێکی گرنگی به‌ڵێنه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بوو، که‌ چی تا ئێستا ئێمه‌ دۆخمان خراپتر بووه‌ باشتر نه‌بووه‌. هه‌روه‌ها وتی "ئێمه‌ چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی کاک شێخ جه‌عفه‌ری به‌رپرسی هێزه‌کانی 70ین و داواشمان له‌ ڕێکخراوی سکاڵا و چاودێری کردووه‌ مۆڵه‌تمان له‌ پارێزگای سلێمانی بۆ وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیشمان نه‌ده‌ن هه‌ر خۆپیشاندان ده‌که‌ین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت سه‌ره‌تا ڕێکاره‌ یاساییه‌کان بگرینه‌ به‌ر". بەڕای من ئەمە تەنها کارتە لە بەکارهێنانی پێشمەرگەیەکی چەک بەدەستی فەرمان جێ بەجێکەر، کە وەک سیناریۆیەکی سیاسی بەکار بهێنرێت. لەوانەیە هەنێک بپرسن سەرۆک چی مەجبوورە بۆ ئەوەی گەلەکەی خۆی برسی بکا یا بێنان بکا یا بە کوشت بدا؟ منیش ئەڵێم ئەی ئەو کەسەی یاری دامە ئەکا چی مەجبوورە هەموو داشەکانی خۆی بە خواردن بدا لە پێناو ئاغا کردنی یەکێیک لە داشە کانی! بۆ ئەوەی سەرۆکی هەرێم باری نائاسایی ڕابگەیەنێت کە ئەمەش وا ئەکات حوکمەت و پەرلەمان دەوری نەمێنێت و سەرۆکی هەرێم بڕیار بەدەست بێت وەک کەسی یەکەم 

م. هەولێری