بەناچاری قسەیەکی تر دەربارەی توندوتیژی دژی ژنان

Saturday, 04/04/2015, 19:53

3394 بینراوە


ماوەیەکە فەیسبوک تەژی بووە لەدابەزاندنی ووتارو قسەی مەلاکان و ووتارەکانیان ،کەچۆن دژی هەرجۆرەماف وئازادیەکن بۆژنان ،هەندێکیش وەک ئەوەی ئەوقسانەتازەبێت و هەنگوینیان لەناو کلۆرەداردا دۆزیبێتەوە و کەوتونەتەشیرکردنی ئەو قسەو ووتار وڤیدیۆیانە .بەریزان ئێوەبتانەوێت ونەتانەوێت ئەوە زیاتر خزمەت بەخاوەنی ووتارەکان و گەیاندنی پەیامەکانیان دەگەیەنێت بە کۆمەڵگایەکی دواکەوتووخێڵەکی ئایینی وپیاوسالاری نەخوێندەوار ،کەئاگاییەکی ئەوتۆیان لەبارەی حوکمەکانی ئەو ئایینەوە نییە کەباوەڕیان پێیەتی و پشتاوپشت وەریانگرتوەو پەیڕەوی دەکەن وبۆزۆربواریش نازان هەڵەیە ،یاخود ڕاستە ،بەقەولی ئیسلام حەڵاڵە ،یاخود حەرامە .کاتێک قسەی ئەم هەموو مەلایە بەزمانی کوردی دەخەیتە بەردەست وتائەوی نەخوێندەوار گوێی لێبگرێت ،بەدڵنیایی دەست دەکات بە توندوتیژی دژی ژن وکچەکانی و هەرچی ئازادیە بەناوی حەرام وحەڵاڵ لێی زەوت دەکات و کاتێکش لەفەرمانەکانی دەرچوئەوا یاساکانی ئایینەکەی بەسەرداجێ بەچی دەکات .

بەڕیزان تێروانینی ئایین بۆ ژنان ومافەکانیان نەنوێیەوە ونەگۆڕانکاری بەسەرداهاتوەو هەمان قانون ویاسایە ،کەلەدەقی قورئان و حەدیس داهاتوەو و ئەوانەش ناگۆڕێت و لەهەمووسەردەمەکاندا کاری پێدەکرێت ،ئەوە لەهەندێک کۆمەڵگا ،کەخاوەنی دەستورێکی ئایینیەو کۆمەڵێک بورابۆژنان ومافەکانیان وڵابوەکەبتوان مومارەسەی هەندێک مافی سەرەتایی بکەن و خانەوادەکانیان ریگریان لێ ناکەن ،بەومانایە نییە ،کە ئایین لەدەسەڵات جیاکراوەتەوە ،کار بەحوکمی ئایین ناکرێت ،بەڵکو دەسەڵات هەندێک جار دووفاقیانە کاردەکات و ژنان بەکار دەهێنێت بۆمانەوەی خوی و هەندێک جار سەرکردەکانی ئەو دەسەڵاتە بۆتێرکردنی ناوگەڵیان باسی مافی ژن وئازادی دەکەن ،کەلەواقیع دا هیچ باوەڕیان بەمافی ژن وئازادیان نییە.

هەنێک جاری تریش سەرانی مافیای کورد ژنان بەکاردەهێنێت بۆجوانکردنی رووی دزێوگەندەڵ و داوێن پیسیان ،بۆووڵاتانی دەرەوە ،تاواخۆی نیشان بدات باوەڕی بەمافەکانی ژنان وئازادیان هەیە و بەژداریان پێدەکات ،لەپۆستەبالاکانی حوکم ڕانی داو ،چەند ژنێکی کۆیلەی دەسەڵاتەکەی دەنێرێت بۆبەژداری ،لەکۆنفرانسە نێودەوڵەتیەکان ،تالەوێ هەموو تاوانەکان و دەستدرێژی و دەستدرێژیەکانی سەرانی مافیای حیزبەکانیان داپۆشن و وای لەقەڵەم بدەن ،کەسەرانی مافیای کورد بەشێکی زۆر لەمافەکانی ژنانی دابین کردوەو ،کوشتن و دەستدرێژی بۆسەرژنان زۆرکەمە .کەتازەترین بەژداری کردنێکی وەفدی ژنانی کوردستان ،کەتەنانەت یەک ژنی سەربەخۆ بێلایەنی تیانەبوو ،بەڵکو یان سەربەسەرانی مافیای هەردوو بنەمالەبوون ،یان پاشکۆی ئەو دەسەڵاتەبوون ،کەبەژداریان کرد لەکۆنفرانسی برۆکس ،لەبەلجیکا وکاریان جوانکردنی رووی سەرانی مافیاو گەندەڵ و داوێن پیس بوو ،نەک ئازارو مەینەتیەکان و دەستدرێژیەکانی سەرژنان و کوشتنی ژنان و هەموو پێشێل کاریەکان بەرێکخراوەکانی مافی مەۆڤ و ڕێکخراوەکانی ژنانی دنیا بگەیەنن ،کەلەکوردستان چی قەسابخانەک دژی ژنان بەهۆی سەرانی مافیای کوردەوە بەڕێوەدەچیت .

بۆیە دەمەزەردکردنەوەی عەقڵیەتی کۆنەپەرستی ،لەناو جێزانی کۆمەڵگای کوردیدا بەهۆی بڵاو کردنەوەی ئەو وێنانەوە ،نەک خزمەت بەژنان ومافەکانیان ناکات ،بەڵکو لەئەنجامدا زیانی زۆری دەبێت و دیدو عەقڵیەتی دژی ژنان برەو دەسێنێت و میینەگەلێکی زیاتر دەگەڕێنرێتەوە کۆنجی ماڵ و توندوتیژی کوشتنی ناموسی زیاتر پەرە دەسێنێت ،بەمەش تەنها ژنان دووچاری ململانێیەک دەبن ،کەسەرانی مافیای کوردو ڕەتی کۆنەپەرستی سودمەند دەبن و ژنان زەرەر مەند دەبن .

بۆیە ئەرکی میینە هۆشیارو سەربەخۆکان ،چیتر نەچنە ناو شەڕی ڕەتی کۆنەپەرستی وسەرانی مافیای کوردەوە ،چونکە ئەو دووڕەوتە هیچ ناکۆکیەکیان نیە ،لەسەر ژنان ومافەکانیان ،هەدووکیان ژنان ومافەکانیان بەکار دەهێنن بۆ بەرژەوەندی زیادکردنی دەنگەکانیان .

بەدرێژایی ٢٤ساڵەی حوکمی سەرانی مافیای کوردو ئیسلامیەکان ،چیان بۆ ژنان کردوەو ،کامیان ڕێگەیان داوە مێینەیەکی چالاکی سەربەخۆ پۆستێکی هەبێت ،یاخود نێردرابێت بۆ کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی .یان کاندیدکرابێت .خۆهەموان ئەوڕاستیە باش دەزانین ،سەرانی مافیای کورد چیان بەرامبەر بەمافەکانی ژنان کردوە سەدان دەستدرێژیان کردوەتەسەر ژنان وئیستغلالیان کردوون بەپێدانی پارەو پۆست و داگیرکردنی ژنی بەمێرد.کەمنین ئەو مێینانەی کە سەرکردەیەکی مافیا ،لەپێناوی تێرکردنی ناوگەڵی برسیان ،بەڵێنی کاندیدکردن وپۆستی پێداوەو ،ئەویش ،لەبەرامبەر ئەو پۆستە بەڵین پێدراوەدا ،جەستەی خۆی پێ بەخشی و ،هەندێک جار ئەومێینەیە ،خاوەنی هاوسەر ومنداڵیش بووەو ،دواتر بەدبەخت بووە ،هەم دووجاری ناوزڕاندن بوەو ،هەم هاوسەر منداڵەکانیشی بەهۆی ئەو خیانەتە وە لەدەست داوە ژیانی خۆشی کردوەتە جەهەنم .کەچەندین نموونی وابڵاوکراوەتەوە .بۆئیسلامیەکانیش ئەوان دیدوتێڕوانینیان بۆژنان ومافەکانیان رۆشنە ،کەژن پلەیەک لەخوار پیاوەوەیە.

کاتی ئەوەیە بزووتنەوەی یەکسانی خوازی و میینە سەربەخۆوئازادەکان ،لەدەرەوەی ئەو دووڕەتە بێنە مەیدان و بەر بەوهەموو سوکایەتیە بگرن ،کەبەرمبەر بەژنان ومافەکانیان دەکرێت و رۆژانە ئیستغلال دەکرێن و بەکاردەهێنرێن بۆ بەرژەوندی حیزبی ،نەک ژنان ومافەکانیان .باچیتر ژنان نەبنە قوربانی شەری سەرانی مافیای کوردو حیزبەئیسلامیەکان ،چونکە هێچیان ،بەرامبەر بەژنان ومافەکانیان وئازادیان جیاوازنین وهەمان سیاسەتی دژی ژنان ومافەکانیان پەیڕەودەکەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە