هەڵەی مێژوویی یان خەیانەتی مێژوویی؟

Sunday, 05/04/2015, 20:09

4855 بینراوە


پێنج وڵاتی زلهێز لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا مافی بەکار هێنای،، وێتۆیان،، هەیە. ئەگەر بڕوانینە خودای راستان وخۆمانی لێ گێژ نەکەین دەبێ باوەڕمان هەبێ کە ئەو / پێنج / وڵاتە بۆمان دیاری دەکەن کە ئاغاوکوێخای گۆی زەوەی ئێمەین. ئەوە ئێمەیەن لە بابەتە چارەنوس سازەکاندا رێیوشوێنتان بۆ دیاری دەکەین وهەرکات بەرژەوەندی ئابوری سیاسیمان لە مەترسی بکەوێ ئەو شەڕانە دادەگیرسێنێن کە ئێستێ بەرۆکتانی گرتووە. شەڕی ساردوگەرمتان وەک چێشتی مجێوری تێکەڵ بە وکارەساتانە دەکە ین کەلەعێڕاق وئەفغانستان وسوریەولوبنان ویەمەن وپاشآن چەندوڵاتی دی.....کە دەبێ چاوەڕوانی بن لە داهاتوودا.
من ناڵێم ١٨٨وڵاتی دی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا هیچ کارە نین، ئەوانیش تەنیا مافی دەنگدانیان هەیە لەشەڕوئاشتیداهەروەها لە تاقمێک پرسی نێونەتەوەییدا. وڵاتانی ،،جی٨،،وەک چەکوشی بە کاریگەرن بۆ جۆماڵکردنی ژێرخان وسەرخانی ئابوری ئەو وڵاتانەی کەبە جیهانی سێیەمین ناسراون.تێکنۆلۆژیای دونیای پێشکەتووئەگەر دونیایەکی روونتری خوڵقاندوە، لە هەمان حاڵدا بۆتە ئامرازگەلێکی بە هێز بۆ دەستەمۆ کردنی ئەو لایەنانەی کە لە سیستمی نەتەوەدەوڵتدا نوقم بون.رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشترین پانتایە بۆشەڕەزێڕینگەی ئەندامانی خاوەن / وێتۆ / نموونەش ئێران وسووریەی کەباڵانسی شەر لە سوریەو پرسی ئەتۆمی ئێرانی گەیاندۆتە ئەو ئاستەی کە لەبەر چاوانە.
لە ئاشوفتە بازاری سیاسەتی سەردەمدا یەک نەتەوەم بۆ بدۆزەوە کە وێنەی کوردلێی قەومابێ. هەرکات کاریان پێمان بووەلە هەنگوین شیرینتر بوین. هەرکات لەخەمڕەخساون بە بیانووی ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان پشتیان تێکردوین رادەستی فارس وتورک وعەڕەبیان کردوین، ساڵی کۆماری مهاباد وساڵی ١٩٧٥ دوو نمونەی مێژوویین. سەرەتا لاپەڕەیەکی سپیمان دەدەنە دەست. پاشان ئەوەی کە بۆ خۆیان پێی باوەڕن لەسەرمان دەبێتە ماڵ وپێمان دیکتە دەکەن.!لەوەش بترازێ کە کورد خاوەنی سەرۆک وعەشیرەو بنەماڵەی تاڵەبانی بێ.ئیدی لێرەیە مێژووبڕیاری خۆی دەدا.کۆمەڵگایەک کە فەڕقی هەڵەو خەیانەت لێک نەکاتەوە تووشی کۆڕەو،ئەنفال کیمیاباران و....... دەیان نەهامەتی دیکە دەبێ.
لە فەرهەنگی سیاسیدا دەکرێ مرۆڤێک یا سەرۆکێک یاحیزبێک هەڵە بکا.جا یان هۆیەکەی نەزانییە یان بە قەستە.لە کاتی وادا کۆمەڵگا بڕیار دەدا کە ئەو سیستمە لەسەرکار بێ یان خۆی بگۆڕێ یانژی لاچێ.بەڵام لە فەرهەنگی سیاسیدا خەیانت ئاوا لێک دەدرێتەو. بەشداریکردن لە شەڕێکدا دژی خاک ونەتەوەو نیشتمانی خۆت وشەهیدو بنەماڵەی شەهیدو......بۆ لەناو بردنی لایەنەکەی دیکە دەبێتە،، خەیانەت،،.بەوواتایە ئەو کارەی کە کاتی خۆی قیادە مووەقەت بۆ دەرکردنی حیزبەکانی رۆژهەڵات کردی هەروەها ئەو کارەقڕێژەی کە لەکاتی خۆیدا پاڕتی ویەکێتی بەرانبەربە ئەکتر کردیا. پاڕتی سەدامی بردە سلێمانی. یەکێتی سەدامی بردە هەولێر! پاسدار بە فیتی تاڵەبانی هاتە هەڵەبچە ودیتمان چمان بەسەرهات.! ئەدی خەیانەتی میللی چۆنە؟!
تاقە وڵاتێکم بۆ ببیننەوە کە گرێبەستی/ ٥٠/ ساڵەی ئابوری لە گەڵ وڵاتێکی دیکە بەستبێ؟ بڕۆن لە چوکو مەزنیان پرسن.کەچی سەرۆک عەشیرەی بارزانی( نێچیروان ومەسعود) بۆ پەنجا ساڵ گرێبەستی نەوتیان لە گەڵ دڕندەترین دوژمنی کورد بەستووە.! کەس جوککەی لێنایە. هۆیەکەی زۆر هاسانە. کۆمەڵگاکەمان زۆری پێدەوێ تا راهێنانی هەڵبژاردن بکا وەدوای چارەنوسی خۆی بکەوێ. دەسەواژەی دێمۆکڕاسی وهەڵبژاردن لە جۆرە سیستمانەدا وەک گەمەی سیاسیم دێتە بەرچاو.چۆن لە پشت دێمۆکڕاسی کۆمەڵگایەکی هوشیارو دوورناس هەیە.ئایا کۆمەڵگای کورد بە گشتی هوشیارە؟ دەڵێم ،،نا،،.
من کارم بەوەنییە کە دەوڵەتی ئیسڕاییل سەهیونیستە یان باشە یان خراپە، ئایا دۆستی کوردو یان نەیاری کورد. ئەوانە بەجێگای خۆی. بەڵام گرینگ ئەوەیەکە لەسەر یاساکانی خۆیان پێداگرن.لەساڵی ١٩٩٣ ئیهوود ئۆلمێر،بەرپرسی شارەوانی بووە. لەساڵی ٢٠٠٦ لە جیاتی/ ئاریرل شارۆن/ جێگربووە.سێ سآل سەرۆکوەزیر بووە. بە جورمی،، خەیانەت لە ئەمانەتداری کڵاووبەرداری دادگایی کراوە بە تاوانبار ناسراوە کە، بەرتیلی وەرگرتووە.لەساڵی ٢٠١٤ بە٦ ساڵ زیندانی سزادراوە ولەکۆتاییدا تەواوی جورمەکانی خۆی قەبوڵ کردووە! ئەوە یانی کۆمەڵگایەک کە دەسەڵات لەئاستی بەرپرسە وحورمەت بۆدەنگی خەڵکی خۆی دادەنێ.دەڵێن: ٢٩ جار کورد سەرهەڵدانی کردوە لە مێژووی خۆیدا. ئەگەر لە هەر سەرهەڵدانێک/ ٥ / میلیون کەس شەهید یا بریندار بووبێ، دەکاتە نزیک ١٥ میلیون کەس! لەدەیەکانی رابوردوودا. یانی بە بارتەقای دانیشتوانی وڵاتی،، سوئێد ونۆڕوێژ،،.! ئەو حاڵورۆژی ئەو وڵاتانە ئەوەش حاڵورۆژی کوردودەسەڵاتی خۆماڵی لە باشوور!حیزبی کوردی هەڵەی مێژووییان نییە، ئەوانەی کە دەیکا وپێی ناگا بۆ خۆی ناوی ناوە هەڵە. بەڵام پڕن لە خەیانەتی مێژوویی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە