KURDISTANPOST
هەڵۆ ئارام
زانایانی بواری بۆن بۆنێک بەرهەم دێنن کە بە ئارەقی جەستە بۆنی زیاد دەکات
Tuesday, 07/04/2015, 18:09
3581
بینراوە
زانایانی بواری بۆن بۆنێک بەرهەم دێنن کە بە ئارەقی جەستە بۆنی زیاد دەکات
لە باکوری ئیرلەندا زانایانی بواری بۆن توانیان بەسەرکەوتووی بۆنێک بەرهەم بهێنن کە لە کاتی ئارەق کردنەوەدا بۆنی بۆنەکە زیاد دەکات بە گوێرەی ئارەق کردنەوەی کەسەکە.
ئەم بۆنە ئێستا لە ژێر تاقی کردنەوەدایە ، بە ناوی شلەمەنی ئیۆنی ئەمەش چەند ناوکێکی ئەلەکترۆنی لەخۆ دەگرێت.
ئەم شلەمەنیە خۆی بۆنی نیە تەنها کە لەگەڵ شلەمەنیەکی تر تێکەڵ دەبێت بۆن دروست دەکات، بۆ نمونە لەگەڵ ئاو یان لەگەڵ ئارەقی جەستە تێکەڵی بکەیت بۆنێکی خۆش دروست دەکات.
هەڵۆ ئارام
© 2019- Kurdistanpost