لەعێراق نەخۆش مەکەوە ....

Sunday, 26/02/2012, 12:00

3601 بینراوە


 


جودێت نۆرینک رۆژنامەنوسی ئازادی هۆڵەندی لە سلێمانی دادەنیشیت دەڵێ ..
ئەگەرنەخۆشکەوتیت ،لە عێراق نەخۆش مەکەوە، ئەو پزیشکە عراقیانەیی لە سەرانسەری جیهان رێزیان لێدەگیرا بۆ زانیار و شارەزایەیەکان ئیستا نەماون یان وڵاتیان جێ هێشتووە نەگەراوەتەوە یان خانەنشین کراون .ئیستا زۆر پێوستیان پیانە خزمەت گوزاری تەندوستی کارەساتە ....
یەکێ لە پزیشکە هۆڵەندیەکان کە تایبەتمەند بوو لەنەخۆشیەکانی هەناو دا کەدوو ساڵ لەمەو پێش وتی کە خۆێندکارەکانی پزیشکی لە کوردستان کتێبی زۆر کۆن دەخوێنن لەبەر ئەوەیی بواری پزیشکی زۆر لەپێشەوەیەوە بۆیە ئەوکتێبانەی ئەوان دەخوێنن زۆر کۆنە .
پێی وتم لەگەڵ کۆمەڵی پزیشکی تایبەت مەندبووە کاتێ سەیری نەشتەرگەیەکیان کردووە ئەمان لەرێگەی شاشەیەکەوە سەیری نەشتەرگەریەکەیان کردوە لەهەمان نەخۆشخانە پزیشکەکە لە ژوری نەشتەرگەریەوە هاتووەتە لایان و کەمێک پاشتر کەگەراوە و هۆڵی نەشتەر گەریەکە جلەکانی نەگۆریوە و بەرگی پزیشکی تایبەتی لەبەر نەکردوتەوە.
هەڵەی بواری پزیشکی جیە لە عراق؟ هەرکۆنی زانستەکە نیە بەڵکو کاتێ کۆلێژی پزیشکی تەواوو دەکەن وادەزانن هەموو شتێ دەزانن .هەوڵدان بۆ خوێندنەوە و زانینی ئەوەی کە جیهاندا چۆن جارەسەری پزیشکی دەکرێت زۆر بەکەمی دەبیرێت . کێشەکە لەسیستەمی وەرگرتن دایە ئەوخوێندکارانەی نمرەکانی زۆر بەرزبوو ئەوە دەبێ بە پزیشک نەک ئەو خوێندکارانەی گوێ بەوە ئەدەن خەڵک جاک بکاتەوە بەرهەمی ئەمە دیارە چیە کارەساتە
بەرهەمەکەی کۆمەڵی دکتۆرن ناتوانن تەشخیێی نەخۆشیەکان بکەن نەخۆشەکان دکتۆر بە دکتۆر ئەگۆرن لەبەر ئەوەی متمانە بە دکتۆرەکان ناکەن لە کوردستان، پزیشکی خێزان نیە نەخۆشەکان دەرۆن بۆ نەخۆشخانەکان بۆ جارەسەر، نەخۆشخانەکان پیسن و کۆنن و خزمەتی تەواو پێشکەش ناکەن رێژەیی تەواو کارمەندی تەندوستی نیە (پەرستیار) دەبێ کەسوکاری نەخۆشەکە هاوکاری نەخۆشەکە بکات
ئەوپزیشکانەیی خوێندنیان لە دەرەوەی وڵات تەواو کردوە یان خیبرەیان هەیە لەدەرەوە جاری وەها هەیە ناتوانن کار بدۆزنەوە وە زۆر جار کێشەیان هەیە لەسەر پێشکەشکردنی ئەو خزمەتەیی کە لەسەری راهێندراوان لەلایکی ترەوە پزیشکە کۆنەکان بەچاوێکی کەم سەیریان دەکەن بەڵام ئەگەر ئەم پزیشکانە جانسیان بدرێتە ئەوا پزیشکە کۆنەکان ئەو پلەیی هەیانە نامێنت جونکە ئەوپزیشکانە زۆر شارەزاترن . ئەو پزیشکە کۆنانە لەجیاتی ئەوەی بۆ خزمەتی نەخۆش کار بکەن دەیانەوی جێگەی خۆیان بپارێزن و دڵنیا بن لەوەی پزیشکە تازەکان ترس دروست ناکەن بۆسەر پۆستەکانیان .

زۆر جار چارەسەکان تەواو ناکرێن و نەخۆشەکە دەنێرێتە دەرەوە نەخۆشکان دەبینت کانوێلایان لەدەستدایەوە جونەتە دەروەوە یان گەراونەتەوە بۆ کار یان تەکسی لێدەخورن یان قاپ دەشۆن ئەوەنازانن کە لەوانەیە ببێتە هۆی هوکردنی ئەو کانوێلایە. یان نەخۆشم بینوە لەسەر عەرەبانە پاڵیان پێوە ناوە بردویانەتە ناو فرۆکە کەدەبێ ئەم نەخۆشانە جێگاکانیان بەچی نەهێڵن جونکە زۆر نەخۆشن، زۆر جار کەسو کاری ئەو نەخۆشانە بێ هیوا بوونە لە چارەسەری ناو وڵات نەخۆشەکانیان دەبەنە دەرەوەی وڵات بۆ ئێران و تورکیا و ئوردن ئەزانن لەوێ جارەسەرباشترە
لە سلێمانی یەکێ لە سەرمایەدارەکان بەنیازە نەخۆشخانەیەک بکاتەوە کەخزمەتی وەک ئاستی ئەوروپا بێت بەڵام لەبەر ئەوەی ئاستی خوێندن لە کوردستان نزمە بەشێ لە پلانەکە ئەوەیە کە کارمەندانی لە ئەوروپا راهێنان بکەن پێش ئەوەی دەست بەکار بکەن لە نەخۆش خانەکەدا..

نەبوونی خزمەتگوزاری باشی تەندروستی کوشندەیە لەماوەی جەند هەفتەیی رابردوو جەندە کارمەندکە لەگەڵم کاردەکەن دوو ئەندامی خێزانەکایەن لەدەست دا بەهۆیی جەڵدەوە کە خزمەت گوزاری تەندورستی پێوستیان بۆ نەکراوە ، هەڵە بەدوای هەڵەدا دەکرێ ،ئێستا ئەوان زۆر خەفەت بارین چونکە دەزانن ئەگەر خزمەت گوزاری تەندروست باش هەبووایە ئەتواندرا ژیانیان رزگار بکردنایە.
ستافی پزیشکی لە عراق زۆر بەکەمی سزا دەدرێن کوردەکەکان دەزانن بۆ ئەگەر ئەمە راستی نەبێت ئەوان زۆر بە خراپی باسی ئەمەدەکەن دەڵێن دەبێ لیژنەی پزیشکی تایبەت بریاری لێبدات ئەگەروستیان کارمەندێکی تەندروستی یان پزیشکێک سزا بدرێت ئەمانیش ئەوە ناکەن چونکە پشتگیری یەکرتی دەکەن تا کەس سزا نەدرێت و خۆشیان سزا نەدرێت ئەوان لەسەر ئەوپەندە کار دەکەن ئیستا دەستم بشۆ من پاشتر دەستت دەشۆم .

ئەوەیی ناشرێتەوە ئەوەیە کە پزیشکەکان ئەوەندەیی بیریان لایی پۆست و ئەوە پارەیی پەیدای دەکەین بیریان لای خزمەتکردنی نەخۆشەکانیان نیە حوکمەتیش یاسایاکی باشی نیە کە خزمەتی تەندروست زیاتر بکات و نزیکی بکاتەوە لە ستاندەر بەڵام تۆ چیی پێشبینی ئەکەیت لە وڵاتی کاتێ سەرۆک و سەرکردە سیاسیە گەورەکان کاتێ پێوستیان بە چارەسەری پزیشکی دەبێت ئەچنە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەر؟

وەرگێرانی دکتۆر توانا عوسمان لینکی زمانی نوسراو پێی
http://www.aknews.com/en/aknews/9/289493

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە