عەباسى ڤیدۆ و ڤیستیڤاڵى شانۆ

Monday, 23/05/2011, 12:00

2994 بینراوە


(عەباسى ڤیدۆ) .. ئەو پیاوەى كە تا بۆی كرا و بۆى لوا لە كاسەكەى مەلا بەختیارى ئەخوارد و ئیستا ماوەیەكە لەتەنیشت بەرهەم ساڵەح خۆى حەشارداوە و سەرقاڵى بەهەدەردانى سامانى گشتى ئەم وڵاتەیە بەناوى هونەر و رۆشنبیرییەوە.
ئەم پیاوە كە ئیستا بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى رۆشنبیرى سلێمانیە لەتازەترین هەوڵیدا بۆ بەهەدەردانى سامانى ئەم وڵاتە ڤیستیڤاڵى شانۆى سلیمانى كردوەتەوە، لەكاتێكدا بۆ بەڕێوەبردنى ئەم ڤیستیڤاڵە 159 ملیۆن دینارى وەك بودجە وەرگرتووە، كەچى لەم ڤیستیڤاڵەدا كە بەناوى پارێزگاى سلێمانیەوە سازكراوە هیچ تیپێكى شانۆیى شاروشارۆچكەكانى سلێمانى بەشدار نەكردووە، نەك هەر ئەوە بەڵكو وەك میوانیش قبوڵى نەكردوون، ئەوە لەكاتێكدایە شانۆیى (خاتوو ژولیا) كە بەكر رەشید دەرهێنەریەتى سەرەڕاى ئەوەى پێشتر لە ڤیستیڤاڵى گوڵە مێخەكدا بەشداربووە و پارەى بۆ خەرجكراوە، جارێكى تریش لەم ڤیستیڤاڵەدا بەشدارى پیكراوەتەوە، ئەمە جگە لەوەى كە هەمان شانۆیى لەهەولێریش بودجەى وەرگرتووە.
یەكێكى تر لە فاوڵەكانى ئەم ڤیستیڤاڵە كە بەڕێوەبەرایەتیەكەى عەباسى ڤیدیۆ بەناوى كارى حكومیەوە پارەى تێدا بەخەرج دەدات، میوانداریكردنى هێرۆى ژنى تاڵەبانیە، ئاخر ئاغاى عەباس پێمان نالێت هێرۆ بە چ ناونیشانێك بانگهێشتكراوە لەكاتیكدا هیچ پۆستێكى حكومى نییە.
عەباس بۆ رازیكرنى پارتیەكانیش و هاوشێوەى تاڵەبانى باوەگەورەى لەم ڤیستیڤاڵەدا ئەرسەلان دەرویشى كردووە بە لیژنەى باڵا، بەوەش ئەو دوانە ئیستا بوون بە شەریكە بەش بۆ بەهەدەردانى سامانى گشتى.
عەباس كە تەنها ماوەى دوو ساڵە كراوە بە بەڕێوەبەرى گشتى تائیستا 10 جار لەسەر پارەى حكومەت بە ئیفاد سەردانى وڵاتانى دەرەوەى كردووە و لەیەكێك لەو سەفەرانەدا كە بۆ ئیران بووە ژنەكەشى لەگەڵ خۆى بردووە و لەوی سەردانى ئیمام رەزایان كردووە، چونكە ژنەكەى شیعەیە و دەبیت لەسەر سامانى خەڵكى رەش و روتى ئەم وڵاتە زیارەتى گۆڕى ئیمامەكانى شیعەى پێبكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ڤیزەیەكى یەك ساڵیشى لە گیرفاندایە و بڕیارە بەم نزیكانەش سەردانێكى تر بۆ سویدە حەیاتەكە ئەنجام بدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە