11 هه‌مین ساڵیادی مۆركردنی په‌یمانامه‌ی ڕۆماوه‌

Thursday, 16/07/2009, 12:00

1819 بینراوە



به‌ بۆنه‌ی 11 هه‌مین ساڵیادی مۆركردنی په‌یمانامه‌ی ڕۆماوه‌ ,داوا ده‌كرێت ئێراق په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بكات و په‌یوه‌ست بێت به‌ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی (ICC) ه‌وه‌

ڕۆژی هه‌ینی 17-7 به ڕۆژی عه‌داله‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ناسراوه‌ ,11 ساڵ پێش ئێستا و له‌ ڕۆژێكی وادا په‌یماننامه‌ی ڕۆما په‌سه‌ندكرا و به‌ دوایدا دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی دامه‌زرا و توانی چالاكانه‌ كاربكات بۆ كۆتایی هێنان به‌ پێشێل كاریه گه‌وره‌كان كه له‌ جیهان به‌ گشتی وه‌ له‌ ئافریكا به‌ تایبه‌تی به رامبه ر به گه‌لان و مرۆفایه تى ده كرا.
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ هێشتا زۆر وڵاتی كاریگه‌ری جیهانی له‌ پێشیانه‌وه‌ ئامه‌ریكا واژۆی له‌سه‌ر نه‌كردووه‌ , به‌ڵام ڕۆژ له‌ دوا ڕۆژ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه په‌یوه‌ست ده‌بن به و په‌یماننامه‌یه وه له‌زیاد بووندایه‌ ,تاكو ئێستا هیچ كام له‌و وڵاتانه‌ی كه كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌ په‌یوه‌ست نه‌بوون‌ به‌و په‌یماننامه‌یه‌وه‌, به لام له‌م ساڵدا كه‌مپینێكی جیهانی له‌ لایه‌ن (ئای سی سی) یه‌وه‌ ڕێكخرا بۆ په‌یوه‌ست بوونی توركیا به‌ په‌یمانامه‌كه‌وه‌.
http://www.chaknews.com/kurdish/news.php?readmore=4465
ئه‌م بانگه‌وازه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كاریگه‌ ر ى هه بوو له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیا و له سایتى حوریه تدا تیشكى خرایه سه ر وه ك له خواره وه نموونه‌ ى سایته كه بلاوكراوه ته وه :
http://www.hurriyet.com.tr/english/domestic/11052289.asp?scr=1
هاوكات له ته ك ئه مانه دا هه‌وڵه‌كان له‌ ئارادان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان كه‌مپین بۆ ئێران و سوریا و ئێراق بكرێته‌وه‌.پێویسته‌ له‌ كوردستان هه‌وڵه‌كان چڕ بكه‌ینه‌وه‌ بۆ په‌یوه‌ست بوونی ئێراق به‌و په‌یمانامه‌یه‌وه‌.
ئێمه‌ وه‌ك چاودێری كوردۆساید-چاك كه‌ یه‌كه‌م ڕێكخراوی كوردی بووین‌ كارمان له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ كردووه‌ ,پێمان وایه‌ په‌یوه‌ست بوونی وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان به‌م په‌یماننامه‌یه‌وه‌ ڕێگا له‌ كۆمه‌ڵكوژی ئاینده‌ی كورد ده‌گرێت .له‌ داهاتوودا به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ئه‌ندامه‌تیمان له‌ هاوپه‌یمانییه‌تی جیهانی بۆ پشتیوانی له‌ ئای سی سی هه‌وڵه‌كه‌نانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ :
-به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ڕێكخراوه‌كانی كوردی له‌و هاوپه‌یمانییه‌ و بوون به‌ ئه‌ندام تیایدا.
-ئه‌نجامدانی چالاكی بۆ ناساندنی گرنگی ئه‌م دادگایه‌.

بژی 17-7 ڕۆژی عه‌داله‌تی جیهانی
چاودێری كوردۆساید-چاك
16-7-2009


بۆ رێگه‌گرتن له‌ كۆمه‌ڵكوژی ئاینده‌
تكایه له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بكه‌ن و دان به‌ دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌ی(ICC) بنێن.

بۆ به‌رده‌م به‌ڕێزان:
سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ
سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ
پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ
وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ

له‌ڕێی ئه‌م نامه‌یه‌وه ڕووی داواكاریمان له ئێوه‌ ده‌كه‌ین و تكایه له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بكه‌ن .
هه‌لوێست و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ و سه‌باره‌ت به‌ تاوانبارانی ژینۆساید و تاوان دژ به‌ مرۆڤایه‌تی بۆنمونه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆکی سودان و بریاری داگاییکردنی به‌هۆی ئه‌گه‌ری تاوانباریی له‌ ژینۆسایدی دارفور ئاماژه‌ی گونجاون به‌ بوونی هه‌وڵی زیندوو بۆ پێشگرتن له ئەنجامدانی ژینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بگرێت. واژۆکردنی ئەم پەیماننامەیە و پشتیوانیكردن لە ICC و بڕیارەکانی، پشتیوانییە لە سەقامگیرکردنی دادپەروەری نێونەتەوەیی لە جیهاندا .
پەیماننامەی ڕۆما كه لە 17-7-1998 بریاری لەسەر دراوە، چه‌ند جارێک هه‌موارکراو و لە ژولای 2002 وه ده‌ستی به‌کار کردووه‌. تا ئیستا 108 دەوڵەت په‌سندی په‌یمانامه‌که‌ و دادگاکه‌یان کردووه‌، هه روه ها 139 وڵات واژۆیان لەسەر کردووە، سیستەمی نوێی جیهانی کە خۆی لە دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی دەبینێتەوە، ئامرازێکی گرنگ و به‌هاداره بۆ ڕێگە گرتن لە ئەنجامدانی تاوانی ژینۆساید و تاوان دژ به‌مرۆڤایه‌تی و بە سزا گەیاندنی بکەرانی.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌عێراقی نوێدا تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانه‌كانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی دووباره‌نه‌بنه‌وه، پێویسته عێراق بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به په‌یماننامه‌ی ڕۆماوه په‌یوه‌ست بێت.
بۆ بیرهینانه وه ى هه موو لایه ك ، عێراق له 15-2-2005 به‌و ڕێككه‌وتنه‌وه په‌یوه‌ست بووه، به‌ڵام بێ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك دوای دوو هه‌فته پاشه‌كشه‌ی لێكردووه. بۆ دڵنیابوونی ئه‌مڕۆمان و وه‌چه‌كانی داهاتوومان تكایه به‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه په‌یوه‌ست ببنه وه .
لیره‌وه‌ داوا له‌هه‌موو ئه‌و پارت و ریكخراو و كۆمه‌ڵانه‌ ده‌كه‌ین , كه‌ دژ به‌ تاوان و ژینۆسایدن , ده‌نگیان بخه‌نه‌ پاڵ ده‌نگمان بۆ ئه‌وه‌ی كۆماری عیراقی فیدراڵیش په‌یماننامه‌ی رۆما واژۆ بكات , بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین و ئه‌گه‌ر بریار وایه‌ عیراقی داهاتوو ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ و تاوانی كۆمه‌ڵكوژی فه‌یلی و بارزانی و دوجه‌یل و سه‌ركووتی راپه‌رین و .... تیدا دوباره‌ نه‌بیته‌وه‌ , ئه‌وا پیویسته‌ عیراق ده‌ست به‌جی واژۆی په‌یمانامه‌ی رۆما بكات .

بۆ به شداریكرنى پارت و كۆمه‌ڵه‌و ریكخراو ناوه‌نده‌كان :
[email protected]


ناوى پارت و كۆمه‌ڵه‌و ڕیَكخراو و ناوه‌نده‌ پشتیوانه كان
1- بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆمی کوردستان هۆڵه‌ندا
2- كومه‌ له‌ى ڕوناكبیرىو گه‌ شه‌ پیَدانى كۆمه‌ لایه‌ تى له‌ كه‌ركوك
3- گروپى كار بۆ ئه‌نفال
4- پارتی ئازادیی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی ئوروپا
5- پارتی چه‌پی كوردستان
6- ڕیَكخراوى ئاویزه‌ بۆپه‌ره‌ پیَدانى ڕۆشنبیرى له‌ كه‌ركوك
7- ڕیَكخراوى سه‌رده‌مى نوێ بۆ ڕاگه‌یاندن له‌ كه‌ركوك
8- مه لبه ندى رۆشنبیرى كوردى له زۆته رمیر- هۆله ندا
9- لاوانى كوردى سۆسیال دیموكرات- سوید
10- ناوه ندى كوردى له زوته رمیر - هوله ندا
11- كۆمه‌ڵه‌ى په‌رپیَدانى تواناكانى لاوان...ناوه‌ندى كه‌ركوك
12- سه‌نته‌رى لاوانى ئازاد له‌ كه‌ركوك
13- ریَكخراوى گه‌شه‌پیَدانى تواناكانى خویَندكاران له‌ كه‌ركوك
14- دامه‌زراوه‌ى ئازادى...بۆ گه‌شه‌پیَدانى بیرى لاوان
15- كۆمه‌ڵه‌ى هاوكارانى برایه‌تى كه‌ركوك
16- سه‌نته‌رى باوه‌گوڕگوڕ بۆ په‌ره‌پیَدانى به‌هه‌ره‌كانى ژنان
17- دامه‌زراوه‌ى مرۆڤ...بۆ گه‌شه‌دان به‌ بیرى تاك
18- ناوه‌ندى برایه‌تى...بۆ به‌ دیموكراتیزه‌كردنى كۆمه‌ڵگا
19- سه‌نته‌رى گه‌شه‌پیَدانى كه‌لتوریی كه‌ركوك
20- ریَكخراوى خاك... پۆ په‌ره‌پیَدانى دیموكراسى
21- ناوه‌ندى په‌یڤ...بۆ لاوانى میدیاكار
22- دامه‌زراوه‌ى خه‌ڵك... بۆ مناڵانى بیَ سه‌رپه‌رشتیار
23- ناوه‌ندى هانا...بۆ لابردنى توندوتیژى دژى ژنان
24- كۆمه‌ڵه‌ى قه‌ڵا...بۆ گه‌شه‌دان به‌ برایه‌تى
25- ناوه‌ندى هونه‌رى و رۆشنبیرى ئارابخا
26- یه‌كیَتى لاوانى عیَراقى نوى
27- مه‌ڵبه‌ندى به‌ هاناوه‌ چوونى به‌ ساڵاچووان
28- كۆمه‌ڵه‌ی په‌یامی گه‌رمیان
29- ناوه‌ندی كاری هاوبه‌شی ڕیَكخراوه‌كانی گه‌رمیان "12 ڕیَكخراوه‌ "
30- كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نج و لاوی سه‌ربه‌خۆی لاوان
31- یه‌كیَتی لاوانی دیموكراتی له‌ كوردستانی عیَراق-لقی گه‌رمیان
32- د.نورى تاله بانى , مامۆستاى قانون - ئه ندامى سه ربه خۆى پەرلەمانی كوردستان
33- پارتی رزگارى كوردستان


چاودێری كوردۆساید-چاك
20-11-2008
www.chak.be
www.chaknews.com

وینه یه ك بۆ :
سەرۆکایه تی هەرێمی کوردستان
ئه نجومه نى وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئه نجومه نى تیشتمانى كوردستان
وزاره تى مافى مرۆف
وزاره تى كاروبارى شه هیدان و ئه نفاله كان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە