گۆڕانى ئـــــــــــاراستەكان

Tuesday, 24/04/2012, 12:00

1483 بینراوە






هیچ گومانێك نیە لەو ڕاستیەى كە بە هۆى سیاسەتى چەوتى دەسەڵات و نەبونى هیچ یاسا و ڕێسایەك بۆ كار و ژیان لە نێو كۆى بە ناو یاساكانى پەرلەمان و پیادەكردنى تەواوى ئەو وشانەى كە هى خۆیانە و بَو خۆشیان دەیڵێنەوە كە گوایە ئەوان خاوەنى سەروەرى و ئازادى و تێكڕاى دروست بونى گشت ئەو خۆش گوزەرانیانەى كە خۆیان ناویان ناوە ئەگینا تەنها كولە مەرگیە بۆ خەڵك و خۆشگوزەرانیە بۆ دەسەڵات داران .... دەمەوێت لێرەدا باس لەو هۆكارانە بكەم كە تەواوى ژیانى سەندوەتەوە لە خەڵك و نائومێد بونى گەنجان و ڕۆشنبیران و خۆیندكاران و ...هتد ى لێبكەوێتەوە ئەویش بە هۆى بونى ئاراستەى گۆڕینى خەڵك لە لایەن گۆڕان و گۆڕان خوازانەوە بۆ هەست كردن بە بەرپرسیارى گۆى دانە ئەو گیر و گرفتانەى كە بەردەوام دەخولێنەوە لە ناو بازنەى دەسەڵاتى كوردیدا كە هیچ تاكێكى دڵسۆزى ئەم شەقامە ئومێدى نەما بوو بە سیاسەت و پەیڕەوكردنى ئەو هۆكارانەى كە تاكى كوردى دورخستوەتەوە لە بەرپرسیاریەتى بەرامبەر تەواوى كێشە و گۆڕانكاریەكان ..گۆڕینى دەستەواژەى ئێمە خاوەنى هەموو شتەكانین كە هەمومان بەشدار بوین لە دامەزراندنى یاسا و حكومەت و پەرلەمان و تەنانەت شۆستەكانیشدا لەبەر ئەوە دەبێت بڵێین ئەوسا خەڵك نائومێد بوو وە بێدەنگ بوو لە ئاست هەڕەشە و بەهەدەر بردنى سەر و ماڵیاندا ..ئێستە .. نەخێر ... دەنگ هەیە خەڵكى بوێر و ڕۆشنبیر هەیە كە بەردەوام ئاگاى لە گشت ڕوداوەكانە و جارێكى تر قەت ناهێڵن دەسەڵات بە ئارەزوى خۆى یارى بە ژیانى بەشخوراوان بكات و كەس نەتوانێت بێدەنگ بێت .
گۆڕینى ئاراستەكە لێرەدایە جاران ترس لە شەقامدا زۆر بوو كێشەكانیان لە خۆیان دور دەخستەوە بەڵام ئێستا هەموو تاكێكى كوردى هوشیار بوەتەوە لەوەى كە خۆى بەرپرسیارە و خۆى دەگەڕێت بە شوێن نوشستیەكاندا و بەردەوام چاودێرە بەسەر گشت گەندەڵى و كارە ناشیاوەكانى دەسەڵاتەوە .
گۆڕینى ئاراستە لە خۆگێل كردنەوە بۆ بەرگرى كردن , لە بێدەنگیەوە بۆ داواكردن , لە نوشستیەوە بۆ سەرهەڵدانەوە بۆ ناو كایەكانى بەگشتداچونەوەى هەموو زوڵم و زۆرداریەك لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە , چى تر دەبێت دەسەڵات لە دەستكەوتەوە ببێت بە بەرپرسیاریەتى و لە ژێر چاودێرى گشتیدا بێت واتا گۆڕینى ئاراستەى ترس بۆ بوێرى ..ئیدى لەسایەى گۆڕانەوە خۆیان بە خاوەنى هەموو شتە پیرۆزەكانى ئەم وڵاتە دەزانن و جارێكى تر قەت ڕێگە نادەن ئەوان ئاغا و ئێمە نۆكەر بكەین .
  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە