بۆمەلا بەختیار دەڵێم دەبابەى بەعس و ناتۆ یان گۆران

Monday, 25/05/2009, 12:00

18990 بینراوە


من وەك پێشمەرگەیەكی دێرین زۆر بە سادەیى بێ پەناو پێچ بە مەلا بەختیار دەڵیم هەموو كەسێك ئازادە لە بیروو ڕا دەبێت نان بڕى بكەن ، من نووسەر نیم ئەگەر لە شێوەى نووسینیشم كەم و كورتی هەیە داوای لێبووردن دەكەم بەلان نەكەن نان بڕمان بكەن بەرێز هەر تۆ نەبووى لە سەر بیروو باوەرى جیاواز چیت پێكرا ئەو رۆزانە بینەوە یادت چەنە ناخۆش بوو كە لە سەر بیرو راى جیا لە كونجى بەندیخانەیان پەستاى كادیرە زیرەك و ماندوو نەناسەكانت لە فە لاقە دەدران و خوێن لە لووت و دەمیان ئەهاتە خوار بۆ ئەوەى چاو ترسێنیان بكەن بڕوا بكەن من ((ئاش)) نەبووم بەلام زۆر زۆرم دڵ ئەگوشرا لەم كردەوەى یەكێتى وە دەمووت هەر وا دەزانن جاش و خائینیان دەست كەوتوەە تۆڵەى میللەتیان لێدەكەنەوە وە پاش راپەرین دیتم چی رۆیدا جەند جاش و خائن و پیاوی خراپ هەبوو دەستیان بە سەرا ئەهینان و ---- بۆ بەرزەوەندی تایبەتی خۆیان جا تكات لیدەكەم مەلا بەختیار هەموو كەس ئەوە بكات نابی تۆ بیكەى كۆمەڵە خەلكیك كە لە سەر بیروو راى جیا سەركرداییەكەتان دەتانەوێت نان بریان بكەن ئەوانە خۆ نە هاتوون جاشاتى بكەن ئەوانە بیروو رایەكى جیاوازیان هەیەو باس لە گۆران دەكەن كاك مەلا بەختیار ئێوە نەتان توانى معاشى چەندین جاش و خائن ببڕن كە دەستیان سوور بوو بە خوێنى چین و توێژەكانى ئەم میللەتە یەك نموونەى زۆر دیار كە بۆتە وێردى سەر زمانىخەلكى شۆرشگێروو پاك كە رۆژانە ئازارى پێدەچێژن بكوژى مامە ریشە كە معاشى لە دەزگاى شەهیدانە بۆ تۆ نەهاتى بلێى ئەمە كورد كوژە،خائنە دەستى بە خوێنى ئازاترین پێشمەرگە سوورە با ناوى بسرینەوە لە م دەزگا بیرۆزە زۆر شت هەیە كە باسى لێوە بكەم بەڵام ئەوەندە بەسە چی ترى پێ ناوێت وابزانم شتەكان روون و ئاشكرایە بە راستى پێتان بڵَێم ئەوە گەورەترین خیانەتە بەرامبەر ئەو خەڵكە دەیكەن وە مێژووش لە سەرتان دەنووسێت وەك دەلیین لە كۆتایدا گران دەوەستێت لە سەرتان وە یەك تیبینیش هەیە دەمەویت بیلێم بە گۆرى شەهیدان من سەر بە گۆران نیم بەلام ئەوەندە دەزانم هەر ئەوانە بوون لە رۆژانێكدا هاوسەنگەر بە یەكەوە گیانی خۆمان خستبووە سەر لەپی دەستمان بۆ دژایەتى كردنى زووڵم و ستەم ---- من پێشمەرگەیەكى دێرینم هەموو ژیانى خۆم فیدا كرد بۆ میللەتەكەم وە ئێستاش ئامادەین بۆ هەر شتێك كە بزانین مەترسی دەخاتە سەر ووڵاتەكەمان نەك دزایەتی رۆلە پاك و تێكۆشەرەكان بكەم لە سەر بیروو راى جیاواز ئەوەندە ماوە بە مەلا بلیم خۆ ئەوانە نەچوونە دەبابەى بەعس و هێزى ناتۆ بێنن بە سەر وولاتەكەمانى وەر بكەن وخەلكی كوردستانی شەهیدبكەن؟!!!!



27/5/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە