گاندی: (ئەگەر بوێریی ئەوەت نییە قسەی حەق بکەیت، چەپڵەش بۆ کەسانێک لێ مەدە کە قسەی ناحەق دەکەن)


یه‌كێتی له ‌سلێمانی زۆربه‌ی لافیته‌كانی پارتی لاده‌بات

Saturday, 08.18.2012, 12:00

619 بینراوە


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 سلێمانی
له ‌سه‌روبه‌ندی یادكردنه‌وه‌ی 66 ساڵه‌ی دامه‌زرانیدا، پارتی له ‌زۆربه‌ی شوێنه ‌گشتییه‌كانی پارێزگای سلێمانی هه‌زاران په‌رۆی زه‌رد و لۆگۆی پارتی و دروشمه‌كانی هه‌ڵواسیبوو‌.
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌ناو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 1ی سلێمانی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانی ‌یه‌كیتی به‌م ره‌فتاره‌ی پارتیی نیگه‌ران بوونه‌، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی زانیویانه‌ که‌ چه‌ند کارمه‌ندێکی خۆفرۆشی نێو ده‌زگای ئاسایش به‌ دزییه‌وه‌ هاریکاری لقی چواری کردبوو، له‌ به‌ره‌به‌یاندا یارمه‌تییدابوون که‌ ئه‌و لافیتانه‌ هه‌ڵبواسن، دوای ئه‌وه‌ بۆ شه‌وی دوایی به‌رپرسی ئاسایشی سنوره‌كانی یه‌كێتیان ئاگادار كردۆته‌وه ‌له ‌نیوه‌ی شه‌ودا زۆربه‌ی لافیته‌كانی پارتی لابه‌رن و فرێ بده‌نه‌سه‌ر زه‌وی.
شایانی گووتنه‌، سه‌رچاوه‌كه ‌ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه ‌له‌سه‌دا 50 لافیته‌كانی پارتی له‌شوێنه‌گشتییه‌كان لادراون و خراونه‌ته‌سه‌ر زه‌وی و به‌جۆرێك ئه‌و رۆژه‌ خرابوونه‌ ژێر پێی خه‌لكی و ئۆتۆمبیل و عاربانه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ‌ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، ك ه‌شه‌وی رابردوو ئاسایش به‌12 سه‌یاره‌ی ئاسایش ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌.
ئه‌مرۆش ئه‌وه ‌ئاشكرابووه‌ كه‌پارتی هه‌ستی كردووه‌ به ‌ئه‌نقه‌ست ئه‌و كاره‌یان به‌رامبه‌ر كراوه‌ و به‌ڵگه‌یان به‌ ده‌سته‌وه‌ بووه‌، كه ‌یه‌كێتی نیشتیمانی ئه‌و كارانه‌ی كردووه‌، نه‌ك ئۆپۆزیسۆن.

به‌یارمه‌تی ئاسایشی سلێمانی، لقی چواری پارتیی لافته‌ی زه‌ردیان هه‌ڵواسی