KURDISTANPOST
کوردستانپۆست
گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی ئاسايشی فرۆكه‌خانه‌ی خسته ئينزارهوه
Saturday, 14/04/2012, 12:00
1133
بینراوە
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ١ی هه‌ولێر
ئيواره‌ی ئه‌مرۆ سهرچاوهيەكی نزیک له ته‌لار فايه‌ق ساڵح به‌ڕيوه‌به‌ری گشتی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه برياره سبه‌ينێی يه‌كشه‌مه سه‌عات ٧ی به‌يانی مه‌سعود بارزانی و شانده ياوهركهی بگاته فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ته‌واویی ئاسايش و كارمه‌ندانی ئه‌و دهزگايهی خستۆته ئينزارهوه، ئه‌وه‌شی راگه‌ياندووه، کە بۆ هه‌مان مه‌به‌ست برياره سه‌عات ٤ی به‌يانی ليوای تايبه‌تی يه‌ك، رێگای نێوان سه‌ری ڕه‌ش و هه‌ولێر و فرۆكه‌خانه بخه‌نە ژێر كۆنترۆڵی خۆيانه‌وه.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ربه‌ست ڕهئيس عه‌بدولڵا به‌ريوه‌به‌ری ئاسايشی فرۆكه‌خانه‌ی قسەکانی ته‌لار فايهقی پشت راستكردۆته‌وه و باسی ته‌وایوی ئامادهكاريهكانی كردووه بۆ به سه‌لامه‌تی گه‌رانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی، چونكه زانياريه‌كی نهێنی گه‌يشتووه گوايه هه‌وڵێك هه‌يه به چه‌كی قه‌ناسه ته‌قه له فرۆكه‌كه‌ی بارزانی بكرێت له ده‌وروبه‌ری فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost