بۆ ئەو كەسانەی كە دوور لە راستی یەكان دەدوێن وەلامی بابەتی (گەندەلترین پرۆفیسۆر لە زانكۆی سەلاحەدین بناسە)...

Thursday, 30/06/2011, 12:00

1474 بینراوە


هەر وەك نوسەری باسەكە دەلێ : (زۆرن ئەوانەی لافی گەورە وزەبەلاح لێدەدەن كەچی لە ناوەرۆكدا پوچەلن) سەیرە دەروونزانەكان دەلێن : مرۆڤ وەسفی خۆی دەكا ودەیداتە پاڵ كەسانی تر ، دەبێ ئەو برادەرەش وانەبێ!؟

لە ڕاستیدا لە لام سەیرە كەسێك بابەتێك بلاوبكاتەوە بێ ئەوەی لە راستیەكان بكۆلێتەوە ، هەروەك كاكە (هێمن ئەسعەد رسول) كە باسی بەشی زمانی عەرەبی كۆلێژی پەروەردەی مرۆڤایەتی كردووە بێ ئەوەی هیچ پەیوەندی یەكی بەم بەشەوە هەبێت، یاخود زانیاری وبەلگەیەكی لە دەست بێت . بۆیە بە پێویستی دەزانم هەندێك لەم راستییانە روون بكەمەوە :

لە خالەكانی (8,9) گوایە ئەم مامۆستایە نمرە وەك چەك بەكار دەهێنێ دژی قوتابیان ، باشە من دەپرسمەوە برا تو قوتابی بویتە لە لای مامۆستای ناوبراو ؟ ئەی هیچ بەلگەیەكت لە دەستە كە قوتابیان ئەم قسەیان كردبێت ؟ بۆیە من دەلێم بە پێچەوانەوە ئەم مامۆستا بەرێزە هەرگیز نمرە بۆ ئەم مەبەستە بەكار ناهێنێت ، بەلكو ئەو مامۆستایەكی خاوەن ئەزمونەو قوتابیان هەموو رێزی لێ دەگرن وپێیان خۆشە وانەیان پێ بلێت لەبەر ئەوەی سوودی لێ وەردەگرن، من كە ئەو قسە دەكەم بە بەلگەوە دەیكەم كە خۆم قوتابی ئەو مامۆستا بەرێزە بوومە لە هەردوو بواری خوێندنی بەرایی وخوێندنی باڵا دا سوودی زۆرم لە زانیاری و ئەزمونەكانی وەرگرتووە، ئەمە سەرەرای ئەوەی كە چەندەها جا ر لە قوتابیان پرسیارم كردووە ـ وەك سەرۆك بەش ـ چ دەرسێكتان لە لا خۆشە؟ لە وەڵامدا گوتویانە دەرسی د. جلیل ، وهیچ جارێكیش نەبووە قوتابی بێتە سەرۆكایەتی بەش بەكەم یان زۆر گلەیی لە بەرێز د. جلیل هەبوبێت كەچی زۆر جار قوتابیان گلەیی خۆیان لە هەندێك لە مامۆستایانی تری بەشەكە بە سەرۆكایەتی بەش ڕاگەیاندووە ، ئەمە سەرەرای ئەوەی كە ئەو قسانەی سەبارەت بە سوكایەتی كردن بە قوتابی خوێندنی بالا كراوە لە لایەن بەرێزیان دوورن لە راستی ، بەلكو پەیوەندی قوتابیانی خوێندنی باڵا لە گەڵیدا لەوپەری باشیدایە.

لە خالی (10) ، بەراستی ئەوەی لەم خالەدا هاتووە مایەی سەرسورمانی منە، بگرە خۆ ئەگەر ئەو باسە لەسەر خۆم نەبوایە لەوانەیە بروام كردایە و بم گوتایە ئایا دەبێ مامۆستای واو سەرۆك بەشی ئاوا هەبێ! ئەرێ كاكە هێمن بۆچی نایەیت رۆژێك لەگەڵمان دانیشیت بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری شیرە شیری ودەنگە دەنگ بیت!؟؟ من وەك سەرۆك بەشی عەرەبی دەمەوێ راستیەكان بۆ خوێنەری بەرێز ئاشكرا بكەم كە بەم شێوەی خوارەوەیە:

1) لە گەڵ رێزی تایبەتیم بۆ (د. جلیل) من كەسایەتی خۆم هەیە ، ئەگەر قەناعەتم بە ڕاستی ودروستی كارێك نەبێت نایكەم و بەرەش دەلێم رەش ، سپیش هەردەم سپی یە ، كەسیش ناتوانێت بمخاتە ژێر ركێفی خۆی.

2) بەرێز د. جلیل هەرگیز تەدەخولی جەدوەل ووانەكانی هیچ مامۆستایەكی نەكردووە، بەلكو ئەو داوای خۆی هەیە بۆ جەدوەل بەو شێوەی كە بۆی دەگونجێ ، هەموو مامۆستاكانی دیكەی بەشەكەش وەك ئەو داوای خۆیان هەیە لە كاتی دانانی جەدوەل وهەركەسە بە گوێرەی گونجاوی كاتەكە بۆی.منیش وەكو سەرۆك بەش بە یەك چاو سەیریان دەكەم و رێزیان لێ دەگرم وئاسانكارییان بۆ دەكەم بە پێ ی توانا. كاكە هێمنیش دەتوانێ ئەو مامۆستا بەرێزانە ببینێ و گوێگری راستیەكان بێت لێیان.

3) دیارە بێجگە لە من كەسانی تریش هەبوونە ئەوانیش سەرۆكایەتی ئەم بەشەیان كردووە ، ئایا كاكە هێمن ئەو سەرۆك بەشانەی بینیوە؟ یاخود قسەی لەگەلیان كردووە؟ دلنیام كە وەلامەكەی نەرێ یە ، چونكە ئەگەر وا با خۆ هەرهیچ نەبا دەبوایە بۆ جارێكیش بێت من ببینێت یاخود قسەم لە گەڵ بكات بۆ ئەوەی بزانێت ئاخۆ ئەو زانیاریانەی پێی دراوە بۆ بلاوكردنەوە ڕاستە یاخود نا.

لە خالی (7) ی بابەتەكە هاتووە گوایە (د. جلیل) هەولی وەرگرتنی سەرۆكایەتی لێژنەكان دەدات بە مەبەستی ئەزیەت دانی مامۆستایان ، لێرەدا بە پێویستی دەزانم ئاماژە بەوە بكەم كە بە ئەندام بوونی بەرێزیان لە لێژنەی زانستی بەش لەسەر داواو جەخت كردنەوەی خۆمان بووە، چونكە ناكرێ بەشەكە سوود لە ئەزموون وشارەزایی مامۆستایێكی پرۆفیسۆر وەرنەگرێت. بە هەمان شێوە ڕاگرایەتی كۆلێژ مامۆستا خاوەن ئەزمونەكان لە سەرۆكایەتی لێژنەكانی بەرزكردنەوەی پلەی زانستی دادەنین ، ئاشكراشە كاری ئەم لێژنانە زانستی یە وپێویستی بە كەسانێكی زانا و بە توانا هەیە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە