كاروانەكەی مەحكوم كردنی كوردایەتی

Wednesday, 15/07/2009, 12:00

1871 بینراوە


دەمێكە سەركردەكانی گەندەلچی و ئاشبەتاڵ و سەوداگەرانی خاكی كوردستان كوردایەتی و كوردچیەتی ، وەكو چەند لیترێكی بەنزینە پڕ خڵتەكەی بەنزینخانەكانی هەولێر ، یا وەكو چەند لیترێك ئاوی گەنیوی سلێمانی كە بە حاڵ لە حەنەفیەكە دێتە خوارێ ، یا وەكو ئەو هەموو خۆراكە ئێكپایەرەی وا لە بازاڕەكانی كوردستان داهەن و كەسێكیش نیە بڵی
یاك لەم تامە ناخۆشە!!، بە خەڵكی سادەی ئەم دەڤەرە دەفرۆشن.. جارێكیدیكە كاڵفام و كاهینە سك زۆر گەورەكانی لق و رێكخراوەكانی پارتی لە شاری هەولێر بانگەشەی ئەوە دەكەن كەهەركەس دەنگ بۆ لیستی كوردستانی نەدات ئەوا وەكو ئەوە وایە كە لە سەنگەرەكانی شەڕدا خەنجەر بكێشی بە پشتی براكەتەوە و رێگای سەركەوتن بە دوژمنان نیشان بدەیت.
دیارە ترسی گۆران گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی كە ئەم چڵكاو خۆرانە پەنا بەرنە بەر هەموو وەسیلەیەك بۆ سەركەوتنێكی ریسوایی كە چاوەڕێیان دەكات . ئەمە بەس نەبوو كە نوسەرانی رێگای ئازادی و بزوتنەوەی رۆشنبیران و گۆڕان خوازان بە هەبوونی دەستی دەرەكی تۆمەتبار بكەن ، ئەم جارەیان دەنگ نەدان بە لیستی ریسوایی و ئەسپە ئەخلاق سەقەتەكە بە خیانەت لە قەڵەم بدەن. بروخێ ئایدیای لە چوارچێوەگرتنی هەست و ئینتما و مەبدەْ ... بژی بزوتنەوەی سەرلەنوێ كردنەوە و گۆڕان.
() 0472009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە