ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی به‌ریتانی پشتیوانی کامپینی وه‌ڵاتپارێزانی کرد له‌ به‌ریتانیا

Monday, 04.19.2010, 12:00

1112 بینراوە


له‌ میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی واژوو کۆکردنه‌وه‌یه‌ی بۆ رزگارکردنی گیانی گیراوانی سیاسی کورد له‌ سزای له‌ سێداره‌دان له‌ زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران که‌ له‌نێویاندا هه‌ردوو ژنه‌ گیراوی کورد زه‌ینه‌بی جه‌لالیان و شیرین عه‌له‌م هۆلۆ هه‌یه‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌ری جه‌وانانی وه‌ڵات پارێز له‌وڵاتی به‌ریتانیا هه‌ڵمه‌ته‌که‌ ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ فراوانتر ده‌بێت،وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و ئیمێڵه‌ که‌ له‌لایه‌ن جه‌وانانی وه‌ڵاتپارێز دراوه‌ته‌ یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ریتانی (گراهام سترنگه‌ر) ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی کۆنسێرڤه‌تیڤ و نوێنه‌ری شاری مانچسته‌ر ناوبراو له‌ وه‌ڵامی ئیمێله‌که‌ی جه‌وانانی وه‌ڵاتپارێزدا که‌له‌ به‌رواری 12ی ئه‌پریل ناردوێتی ئاماژه‌ده‌دات که‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسه‌ واته‌ پرسی زیندانیانی سیاسی نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی سه‌فاره‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ له‌نده‌ن کردوه‌ له‌هه‌مان کات ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌رکات وه‌ڵام بدرێته‌وه‌ ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه‌،شایانی باسه‌ هه‌ڵمه‌تی واژوو کۆکردنه‌وه‌که‌ تائێستا به‌رده‌وامه‌ و له‌ شاره‌کانی لیدز، بۆرتۆن، مانچسته‌ر، بلاکپوڵ، لیسته‌ر، نیوکاسڵ، وه‌یکفێڵد، برادفۆرد، هوردسفێڵد، بانزڵی، شه‌فێڵد، نۆتینگهام، ئوڤرهامتۆن، کۆڤه‌نتری، کاردیف کوردستانیان به‌گه‌رمی پێشوازی له‌ هه‌ڵمه‌ته‌که‌ده‌که‌ن و تائێستا زیاتر له‌ 6000 واژوو کۆکراوه‌ته‌وه‌ و بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین واژوو جه‌وانانی وه‌ڵاتپارێز داود له‌ سه‌رجه‌م کوردستانیانی شاره‌کانی تری به‌ریتانیا ده‌که‌ن که‌ ته‌ڤلی چالاکیه‌که‌ بن و هه‌رکه‌س له‌ جێی خۆیه‌وه‌ بێده‌نگ نه‌مێنێ و نامه‌و ئیمێڵ ئاراسته‌ی ده‌زگاکانی مافی مرۆڤ و په‌رله‌مان و کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌ته‌کان ده‌ره‌وه‌و سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵاتی به‌ریتانیا بکه‌ن له‌هه‌مان کات له‌ ته‌واوی ئه‌و کامپینانه‌شدا به‌شدار ببن که‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌کاندا بۆ هه‌مان ئامانج پێکهێنراوه‌ باهه‌مومان پێکه‌وه‌ بچوکترین وه‌فاداری بۆ گیراوانی سیاسی که‌ گیان و ژیانیان بۆ ئازادی ئێمه‌ ته‌رخانکرد بنوێنی و خاوه‌ن لێان ده‌رکه‌وین.

بۆزانیاری زیاتر په‌یوه‌ند بکه‌ن به‌م به‌ڕێزانه‌وه‌:

1- شۆخان فه‌ره‌ج 07809446517
2- ڕوقیه‌ په‌ناهی 07809632368
3- زه‌رده‌شت هه‌ورامی 07857362643

بژی ئیراده‌ی ئازادی گه‌لی کورد
جه‌وانانی وه‌ڵاتپارێز به‌ریتانیا

بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که‌ کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/gs.pdf