31 ی ئاب

Saturday, 29/08/2009, 12:00

2678 بینراوە


نووسینی: عادل چه‌رمه‌گایی:

مێژووى هەموو گەلان بگەڕێ , بە دەگمەن سەرۆكێكت دەست دەكەوێت یان بەرچاو دەكەوێت له‌ نمونەى مەسعود بارزانى و بنەماڵەكەى، كە بە دەبابەى داگیر كەران و سوپاى داگیر كەران ووڵاتەكەى خۆت ئەتك بكەیتەوە و ئەو شارەى بە خوێنى ڕۆڵەكانى ئەم گەلە ڕزگار كرا وا بە ئاسانى بیخەیتەوە ژێر پۆستاڵى داگیر كەرانەوە , تەنها لە پێناوى ئەوەى بەرامبەرەكەت و پێكەوە ژیان و لە خۆتان باڵاترتان قبوڵ نیە , ئەوەى لاى ئەم بنەماڵەیە بۆتە باو ئەوەیە لە خۆیان زیاتر كەسیان قبوڵ نیە , قبوڵیانە هەموو كەس ڕەعیەت و نۆكەریان بێت بەڵام ئامادەن شارێك بسوتێنن بەس كەس لەوان بەرزتر بێت , 31ى ئاب و سەرجەم ئەو شەڕە ناوخۆیانەى لە ساڵانى شەستەكانەوە هەتا ئەم ساتە وەختەش ئامادەگى هەیە هەر لەو ڕوانگەیەوە بوە , بۆیە قبوڵ كردنى بەرامبەر ئەگەر بە ناچارى نەبێت لاى پارتى و بنەماڵە خائین و خۆفرۆشەكەى بارزانى ڕازى نابن , ئەگەر بێین و لێكۆڵینەوەیەكى وورد بۆ ئەو خیانەت و كارەساتە بكەین باش تێ دەگەین كە سەرانى كورد هەموویان خیانەتكارن و هەمویان بە ڕابوردویاندا شۆڕ بەرەوە پڕیەتى لە خیانەت وجاشایەتى و خۆ فرۆشى تا ڕژێم نەڕوخا كەس نەیزانى ئەو هەموو سەركردە و بن كردەیە خاوەن فایلن , خیانەت لاى زۆربەى سەركردەكانى ئێمە بەردەوام ئامادەى هەبوە و هەر زانیبێتیان ترسیان هەیە ئەوا یەكێك لەو دوژمنە داگیر كەرانە كراوە بە برا گەورە و هێنراوەتە سەر خاكى ئێمە و بست بە بستى ناوچەكان گەڕێنراوە , ئیتر ئەم خیانەت و خۆفرۆشیە لە دواى بڵاو بونەوەى مەلایى و جەلالیەكانەوە زیاتر تەشەنەى سەند, دیارەئەمەش درێژ كراوەى هەمان خیانەتەكانى لەوەو پێشى هۆزو عەشرەت و ئەمارەتەكانى كورد بوە و ئێستا لە مەلایى و جەلالیەكاندا كۆبۆتەوە , 31ى ئاب یەكێكە لەو خیانەتەگەورانەى لە مێژوودا نمونەى زۆر كەمە , دیارە خیانەت لاى ئەم بنەمالًە و ئەم حیزبە یەكەم جار نیە و دوا جاریش نابێت هەر لە ساڵى 1991 وە بگرە هەتا ئەم ساتەش , من لێرەدا دوایى ڕاپەڕین باس دەكەم ئەوانى تر بۆ خوێنەر ئەو كاتەى مەسعود بە شەش مانگ لە بەغدا مایەوە ئیتر ئالێرەوە پەیوەندیەكانى بنەماڵە توندو تۆڵ بوە ,مەسعود لاى ڕوون بوو بە هۆى دورە پەرٍێزى پارتیەوە ئەوا كەسیان نەماوە بۆیە هاناى بۆ بەعس برد بۆ ئەوەى هەر جاش و خیانەتكارو ئەنفال چى هەیە ڕەوانەى لاى مەسعودى بكات , كە ئەمە بونە هێزێكى باش و ئامادە بۆ هەموو خیانەتەكانى مەسعود , ئیتر توركیا و دوایش ئێران و دوا خیانەتیش 31ى ئاب بوو كە قێزەوتنرین خیانەت بوو لە مێژووى ناوچەكەشدا , ئەگەر ڕۆژگارێك بێت و مێژوو بە ڕاستى بنوسرێتەوە باش ئەو ڕاستیە دەست دەكەوێت ئەوەى سەرانى كورد كردویانە لە خیانەتەكان وووڵات فرۆشتن و شۆڕش فرۆشتن لە مێژوودا مەگەر بە دەگمەن شتى ئاوا قێزەونتان بەر دەست بكەوێت ,كەواتە 31ى ئاب ئەو پەڵە ڕەشە یەبە ناوچەوانى سەرانى بنەماڵە و هەموو ئەوانەشى بەرگرى لەو خیانەتەوە دەكەن ,لە كۆتاییدا بەم چەند دێڕەى محمود مەشهەدانى واز دەهێنم كە بە مەسعود دەڵێ:
(ئەگەر بەعسى بومایە ئەهاتمە هەولێر و لە مەسیف سەلاحەدین حوكمم ئەكرد، ئەو بەعسیە من نەبووم كە سەرپەرشتى سوپاى عێراقم دەكرد هاتن هەولێریان داگیر كرد و خیانەتى 31ى ئابیان كرد، ئەو كاتەى مەسعودیش ئەو خیانەتەى كرد من لە زیندانى بەعسدا بووم لەسەر بیرو باوەڕەكەم، مەسعودیش سوپاى عێراقى دەهێنایەوە سەر خاكەكەى و بە هەزاران و كورد و عەرەبى بە كوشت دا جا برا كوردەكانم خۆتان بڵێن من بەعسى و خائین بووم یان سەرۆكى هەرێمەكەتان من هیچ ڕۆژێك نه‌ بەعسى بووم و نه‌ میت بووم، ئیتلاعاتیش نه‌بووم، بەڵام مەسعود ئەمانەى هەمووى كردوە، من یەك ڕۆژ ئامادە نەبووم یەك سەربازى ووڵاتێكى بێگانە بهێنمە ناو ووڵاتەكەمەوە مەسعود بێجگە لە بەعس سوپاى تورك و پاسداریشى هێناوە ئەوەش بزانن مەسعود لەدوایى ساڵى 1991 وە یەكێك بوو لە بەعسیە زۆر باشەكان و سەدام دەیان ئیمتیازاتى باشى دانێ، هەموو شەڕە ناوخۆكانیش بە فیتى سەدام هەڵگیرساوە و سەدام هاوكارى كردوون)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە