هەولێر لەتاوان وناپاکیەکی گەورەی دەسەڵاتی کوردی ڕزگاری بوو..

Monday, 19/07/2010, 12:00

2467 بینراوە



بەناوی جوانکردنی شاری هەولێر (ماستەر پلان) ، بریار وابوو چەندین گەرەکی کۆنی دیرۆکی هەولێر بۆ ئەبەدی تەخت بکەن و لەشوێنیدا (شەقام و بالەخانە) لێ دروست بکەن . سەرەنجام بەهەوڵ و کۆششی هەندێ نوسەر وکەسایەتی و مالپەرو ڕۆژنامەی کوردی ، ڕوحی هەولێریەکان ، لەتێکدان ڕزگار ڕزگار کرا ،

تاوان و ناپاکیە کە ، گەر چی پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی) و بەڕێوبەری شووێنەواری هەولێر (دەرچوی بەشی شانۆیە) (حەیدەر) سەرپەرشتی دەکرد، بەلام پێم وایە دەستێکی نهێنی کەلە چاوچنۆکە بازرگانە سیاسیە گەورەکانی کورد لەپشتیەوە بوون .

دوای ئەوەی ڕێکخراوی یونسکۆی جیهانی چاودێڕی و ڕێکەوتنی لەگەل دەسەلاتی کوردی کرد ، کەکارەکان بەهاوبەشی و بەپێی پێوەرە جیهانیەکان ئەنجام بدرێت .

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەی نزیک لە دەسەلات و پەیوەندی بە یونسکۆوە وەرم گرتوە بەرپرسانی هەرێم ناچارکراون کە

١.بۆیان نیە هیچ گەرەک و خانویەکی چواردەوروبەری ٣٠ مەتری بێ پرس و راوەرگرتنی ڕێکخراوی یونسکۆ دەستکاری بکەن.

٢. هەمو ئەو بالەخانەو دۆکانانەی دروستیان کردوە لەچوار چێوەی قەلات ، دەبێت لەمەودوا ڕەنگ و شیوەی بەپێی پێوەرەکانی شوێنەواری جیهانی بێت

ئەم سەرکەوتنە مەزنە ، راستە بەر لە که‌مپینی دژ به‌ تێکدانی شوێنه‌واره‌کانی کوردستان زۆر کەسایەتی شاری هەولێر و کەسایەتیەکانی تر هەوڵیان دا پێشی بگرن ، یاداشت و نارەزایەتی خۆیان ئاراستەی بەرپرسە بالاکان دەکرد ، وە ئەوەندەی بزانم شوێنەوارناسی کورد (عەبدولرەقیب یوسف) و د.محسن و عابد هادی زۆر شێوازی لەنامەو یاداشت بۆ بەرپرسان نوسی وە (عەبدولڕەقیب یوسف) هەرەشەی دەستکێشانەوە و سل نەکردن لە هەرەشەکانی پارێزگا وتەنانەت زیندانی کردنیش لەسەر ئەم بابەتە چۆکی پێ دانەدا .

بەڵام کەمپینی دژ بەتێکدانی شووێنەوارەکانی کوردستان لەکەمترین کاتدا ، تونیمان لەگەل سەنتەری یونسکۆ(فەرەنسا) پەیوەندی بگرین هاوکات کەمپێنێکی گەورەی راگەیاندنی یەک ساڵەمان ئەنجام دا ، کەبوینە پالپشتی وهێزێکی گەورە بۆ دەنگە کەم و بەهەلوێستەکانی ناو نیشتمان .ئاخر ئێمە دەسەڵاتێکمان هەیە کەی ئەو مۆڕالەی هەیە گوێ لە تاکی خۆی بگرێت . بەردەوام ترس و ڕێز لەیاداشت و نامەی بێگانە نەوەک کوردی دەگرێت .

بۆ مێژووش دەبێت بلێم راستە لەو کەمپینەی ئەنجاممان دا سەرەتا خەلکێکی زۆر بە گەرمیەوە هاتنە پشتی کەزیاتر لە ٦٢ کەسایەتی و نوسەر بوو(هەریەکە بەشیوەیەک هاریکاری دەکردین) ، بەلام ئەوانەی تاسەر بێ سلەمینەوە و درێژەیان پێدا بەردەوام پەیوەندی بەدەزگا جیهانیەکان و سەرپەرشتیان دەکرد

شوینەوار ناس وهونەرمەند خالید رەشید

نوسەر شاخەوان شۆرش

نوسەر سەرکەش عەبدولکەریم

دەزگای ئیرۆ کورد بەگشتی و ڕۆژنامەنوس(گابار چیایی) بەتایبەتی ، بەبەلگەو دۆکۆمێنت وەبە زمانی کوردی کرمانجی وە سویدی و ئینگلیزی) ئەم تاوانەیان بۆ نزیک ٨٠٠٠ هەزار ئمێل هەر لەناوەندە جیهانیەکانەوە تادەگاتە مالپەرە کوردی وبیانیەکان نارد

جەند کەسایەتیەکی تریش لەناوەو دەرەوە لەسەر داخوازی خۆیان ناتوانم ناویان باس بکەن



وەناکرێت نوسینەکانی عەبدولرەقیب یوسف و جەمال نەبەز و عەزیزی مەلا رەش و عەلی مەحمود سەباح پیربال و هەینی قادر و شیرین ئیحسان شێرزاد وەریپۆرتاژەکانی بەهمەن عومەرلە(میدیا) و کەمال چۆمانی لە(ئاوێنە) ...ئاماژە پێ نەکەین

هاوکات ناکرێت ڕۆلی گرنگی هەندێ مالپەر و ڕۆژنامەو گۆڤار و رادیۆ و تێڤێ کەبەردەوام دەرگاکانیان بۆ کردبوینەوەو گرنگیان پێدەدا

رۆژنامەی میدیا ، مالپەری کوردستان پۆست ، رادیۆی نەوا ، کەنالی ئاسمانی نەورۆزتێڤی پشکی شێریان لەم بارەوە بەردەکەوێت ،

هاوکات ڕۆژنامە و مالپەری (ئاوێنە و هاولاتی و یەکگرتوو ئالای ئازادی)، وە رۆژنامەی ڕۆژنامە و ماڵپەری سبەی و گۆڤاری لڤین ، ماڵپه‌ری ستانده‌ر ڕۆلی گرنگیان لەیاد بکرێت

(کوردستان نێت) و مالپەری (دەنگی سەربەخۆ) تا ئەوکاتەی پەیوەندیان لەگەل بەندە باش بوو ، هاریکارێکی باش بون ، بەداخەوە دواتر لەبری داکۆکیردن لەومەسەلە نەتەوەیە گرنگە ، میزاجە شەخسیەکانیان بەکار هێنا(بایکۆتی بەیانامەکانیان کردین)

یەکێک لەخەسلەتە جوانەکانی مێژووش باسکردنی راستیەکانە دور لەقین و میزاج وە هەرکەسە مافی خۆی دەدرێتێ ، بۆیە خراپترین ڕۆژنامە کە بەشان و باڵی ئەم ماستەر پلانەی هەلدەدا رۆژنامەی روداو و سەرنوسەرەکەی (ئاکۆ محەمەد) بوو .

وەهاوکات سەرباری ئەوەی رۆژنامەی کوردستانی نوێ لەڕێگای رۆژنامەوان (سمکۆ عەبدولەریم) ڕیپۆرتاژێکی گرنگی ٢ لاپەرەییی لەگەل (د. محسن و سلاح مەزن و نامق عەلی و سامان مەوجود) ئەنجامدا ، بەڵام بەردەوام میدیای دەسەڵات بەگشتی و ڕاگەیاندنی پارتی بەتایبەتی دەهۆلیان بۆ ئەو تاوانە لێ دەدا و ئێمەیان وەک کەسانێک کە دژ بەئاوەدانی شاری هەولێر نیشان دەدات !؟.

وەناکڕیت ڕۆلی بێ هەلوێسیتانەی زۆرینەی شوێنەوارناس و مێژوناسانی کورد ئاماژە پێ نەکەین ، کەئەوەندەی بەندە بزانم تەنیا (عەبدولرەقیب یوسف ، د.محسن ، سەباح پیربالیش بابەتێکی لەم بارەوە نوسی ،... ئەگەرنا وەک نوسین و هەلوێست بەئاشکراو ئەوەندەی بزانم ، کەسیان لەئاست ئەوتاوانە نەهاتنە دەنگ ، لەکاتێکدا چەندین جار بەنوسین داوام لە کەمال مەزهەر و جەمال رەشید ئەحمەد .....کرد کەهەلوێست لەم بارەوە دەربڕن . وەسەندیکای شوێنەوارناسانی کوردستان تەنیا لەسەر ئەشکەوتی بەستونە بوێرانە هاتنە وەڵام ، بەداخەوەلەبەرامبەر گەرەکە کۆنەکانی هەولێر بێ دەنگ بون ! ؟وە ناکرێت ڕۆلی بێ هەلوێستانەی زۆرینەی ڕۆشنبیرانی هەولێر ئاماژە پێ نەکەین ، کە نمونەی ڕۆشنبیری بێ هەست و هەولێست بون لەبەرامبەر شارەکەیان بەتایبەتی ، کاتێک یەکێک لەبازارە کۆنەکانی ئەم شارە (دەلالخانە) ١٠ مەتر لە چایخانەی مچکۆ(ڕۆشنبیران) دور بوو لەگەڵ تێکدانی ٢٦ خانوی کۆنی تەعجیل یەکێکیان هەلوێستیان دەرنەبڕی... کەلێرەدا ناتوانم نمونەی لوتکەکەیان (فەرهاد پیربال)باس نەکەم ، کەبۆ سوتانی پەرتوکەکانی شەری واترلۆی دەکرد ، بەلام لەبەرامبەر تێکدانی شوێنەوارە مێژویەکانی شارەکەی ،کەڕو لاڵ ونمونەی ڕۆشنبیرێکی زەلیل و بێ هەلوێست بوو .



لەکۆتایشدا داوای لێ بوردن لەوکەسانە دەکەم کە داکۆکیان کردوە ناوەکان و نوسینەکانیانم بەڕچاوم نەکەوتوە ، هیوادارم بۆم بنێرن ، چونکە ئەمە بەشێکە لەمێژوو داکۆکی لەشووێنەوار کەهەموی بەبەڵگەوە لامان پارێزراوە .

هاوکات نوسینەوەو ئاماژە پێکردنی بەو سەرپێیە ، تەنیا ئامانج ئەوەیە ، خەلک بزانێت ئەگەر خەبات و شەونخونی بۆ مەسەلەیەک بکەیت ، زۆر جار بەئامانج دەگەیت . مێژوش ئاوایە و شەرم لەکەس ناکات ، کێ داکۆکی یان دژایەتی مەسەلەیەک بکات بۆی تۆمار دەکرێت ؟

چەند لینکێکی گرنگ لەم بارەوە

دانپیانانی پارێزگاری هەولێر بەتێکدانی ٣ گەرەکی کۆنی شاری هەولێرلەسالی ٢٠٠٧

http://www.yndk.com/archive/folders/2007/m315/m315-1.pdf

دەقی نامەی یونسکۆ بۆ کەمپین کەئیدانەی دەکەن و بەدوای دادەچن

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=056d761a


هەواڵێک لە ڕۆژنامەی میدیا کەماستەر پلانەکە دەستکاری دەکرێت

http://yndk.com/archive/folders/2010/m443/1-443.pdf

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە