KURDISTANPOST
:خەم خۆرێكى زەڕایەن
نەخوێندەوارێك سەرۆكى شارەوانى زەڕایەنە.....!!!!؟؟؟؟.
Friday, 24/09/2010, 12:00
1050
بینراوە
سەرەتا زۆر بەداخم كە لەسەر كەسێك ئەنوسم كە تواناى خوێندنەوەى نیە!!..
لەدوای جیاكردنەوەى شارەوانى زەڕایەن لە شارەوانى هەڵەبجەى تازە بەهۆى پشتگیرى حیزبى دەستەڵاتەوە نەخوێندەوارێكى كۆنە بەعسییان بەناوى(ملا ڕەشید) بەسەرۆكى شارەوانى زەڕایەن دامەزراند كە بە پێى ڕێنمایەكان نابێت سەرۆكى شارەوانى لە بروانامەى ئەندازیار یان مساح كەمتر بێت ... لە كاتێكدا هەر لە ناو زەڕایەندا چەندین ئەندازیار و مساح ى دڵسۆز و كارامە هەیە كە نەك ناكرێن بەسەرۆكى شاەوانى بگرە هەندێكیشیان دانەمەزراون ...!!!!؟؟؟ ئاخۆ حكومەت خۆت وەتەنى كە پروپاگەندەى نەهێشتنى گەندەڵى ئەكەى بۆ لەم مەسەلەیە ناكۆڵنەوە ..!!!!؟؟ ئاخۆ لەمە گەندەڵى تر كامەیە..؟؟؟؟؟؟
هەر لەسەرەتاى دەست بەكاربونى وەك سەرۆكى شارەوانى وەك پیشەى ئەو حیزبەى كەلێى پەروەردە بووە واتا حیزبى بەعس دەست بەجێ كەوتە بە خێزانكردنى شارەوانى و دوو كوڕ و برایەك و برا ژنێك و خاڵۆیەك و دوو ئامۆزاى دامەزراند و بەبێ هیچ ڕێنمایەك یەكى پارچەیەك زەوى پێبەخشین ....
كەچى ئێستا كوڕێكیانى بە پارەى شارەوانى ناردە اوروپا و تا ئێستاش مووچەكەى وەردەگرێت و كەس نازانێ چی لێدەكات.....!!!!!؟؟؟؟ ئەمە بۆ ؟؟؟؟ حكومەت بۆ بێدەنگى؟؟؟؟!!!!!.
تا ئێستا جگە لە كۆكردنەوەى ماڵ و سامان و دزى كردن هیچ پڕۆژەیەكەى بۆ ناوچەكە لەسەر بودجەى شارەوانى ئەنجام نەداوە كە جێگاى دەست خۆشى خەڵكى ناوچەكە بێت ...؟؟؟!! ناهەقى ناگرم چونكە نەخوێندەوارێكى كۆنە بەعسى كوا خەمى ناوچەكەیەتى هەر ئەوە فێربووە كە گیرفانى خۆی و خزمەكانى پڕ بكات.
من وەزیرى حكومەت ئەناسم كە تەنها یەك سكرتێرەى هەیە كەچى جەنابى مامۆستا سێ سكرتێرى هەیە...؟؟؟؟!!!
ئۆتۆمبیلى شارەوانى كە پێویستە دواى دەوام لە دائیرە بێت تا سبەى كاتى دەوام بەدەست كوڕەكەیەتى تا سەعات یەكى شەو لەگەڵ برادەرەكانیدا تەپ و تۆز ئەكاتە سەروچاوى ئەو خەڵكە..
لەوانەیە بڵێن كەم زانیاریانە ڕاست نیە یان نوسەر لەوانەیە ڕقى لە جەنابى مامۆستا بێت بۆیە ئەم ڕاپۆرتەى لەسەر نوسیوە ..!!؟ منیش ئەڵێم فەرموون وەرنە زەڕایەن و بەچاوى خۆتان ببینن بزانن كوا جێ دەستى چى كردوە بۆ زەڕایەن ؟؟؟!!! گڵۆپى سەر عەمودى جادەى گشتى زەڕایەن بۆ ئیش ناكات؟؟؟!!!! من پێتان ئەڵێم بۆ چونكە جەنابى سەرۆك شارەوانى لەگەڵ كۆمپانیاى جێ بە جێ كار ڕێككەوت و گڵۆپى عادیان بۆ دانا و پارەكەیان بە نیوەیی بەش كرد لەنێوانیاندا......؟؟؟!!!
ئەى خەڵكى زەڕایەن ئیوە بۆ خۆتان بێدەنگ كردوە ؟؟؟!!! ئەى بۆ قسەیەك ناكەن ؟؟!! ناهەقتان نیە خۆ كەس گوێتان لێناگرێت.؟!!!
داوا لە بەرپرسان و حكومەتە ساواكە ئەكەم كە خۆیان وەرن بەدواداچوون بكەن لەم بابەتەو خەڵكى بڕوانامە دارو خزمەتكار لەشوێنەكەى دامەزرێنن...؟؟؟!!!
من تەنها هاوڵاتیەكم بەڵام ئەم ناهەقیانە ئەبینم بۆیە ناتوانم لێى بێدەنگ بم بۆیە ئەم ڕاپۆرتەم بڵاوكردەوە , هیوادارم كە یەكێك لەو سێ سكرتێرەى كە هەیەتى تواناى خوێندنەوەى هەبێت تا سەرۆك وەڵام بداتەوە ئەگەر ئەیسەلمێنێت ئەم قسانەى من وانیە ..؟؟!!!
:خەم خۆرێكى زەڕایەن
© 2019- Kurdistanpost