سەلەفییە کوردەکان خائین و خۆفرۆشن، لە پارتیی و یەکێتیی مەترسیدارترن


حامید حاجی غالیی: ئه‌و خه‌ڵكانه‌ دووده‌گی و دووڕون (نوێکراوه‌ته‌وه‌)

Saturday, 06.06.2009, 12:00

2754 بینراوە


به‌ڕواڵه‌ت یه‌كێتین‌و به‌ ناوه‌ڕۆك ئه‌یانه‌وێت یه‌كێتی شكست پێ بێنن
بڵاوكرایه‌وه‌ له Saturday, June 06

ئه‌و خه‌ڵكانه‌ ئه‌و دووده‌گی و دووڕون
سایتی چاودێر- تایبه‌ت: هه‌ندێك ئه‌ندام له‌ ناو یه‌كێتیدا كار ده‌كه‌ن، به‌لاَم به‌ بیرو باوه‌ڕ سه‌ربه‌ لیستێكن دژی‌ لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌.
حامید حاجی غالی تایبه‌ت به‌ سایتی چاودێر ووتی:

مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م هه‌نگاوه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و دووده‌گی و دوو ڕووی ئه‌و خه‌ڵكانه‌یه‌ كه‌ به‌ڕواڵه‌ت یه‌كێتین و به‌ ناوه‌ڕۆك ئه‌یانه‌وێت یه‌كێتی شكست پێ بێنن.
له‌باره‌ی قسه‌كانی كه‌مال میراوده‌لی كه‌ ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی حزبی سۆسیال فاشت ئه‌یكات نه‌ك حزبی سۆسیال دیموكرات حامیدی حاجی غالی ووتی: ئه‌و قسانه‌ قسه‌یه‌كی ناڕه‌وا و نادروسته‌، هه‌موو حزبێك پڕۆگرام و په‌ڕه‌وی هه‌یه‌ به‌پێی ئه‌و په‌یڕه‌و پڕۆگرامه‌ هه‌ر كه‌سێك به‌رنامه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ نه‌كات دژی به‌رنامه‌و ستراتیجی حزبه‌كه‌ی خۆی كار بكات مافی ئه‌ندام بوونی نامێنێ.
ووتیشی: ئێمه‌ش هه‌قی خۆمانه‌ بڵێن كاكه‌ ئه‌مه‌ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ئێمه‌یه‌ كێ له‌گه‌ڵمانه‌ با بمێنێته‌وه‌ كێش له‌گه‌ڵمان نیه‌ ئازاده‌، ئه‌و كاره‌ی ئێمه‌ كاری سۆسیال دیموكراته‌ كارێكی زۆر دیموكراتیانه‌یه‌ كه‌ به‌خۆشی و ئازادی به‌بێ كێشه‌ له‌یه‌ك جیا ئه‌بینه‌وه‌ هیچ كێشه‌و گیروگرفتێك بۆ كه‌س دروست ناكه‌ین.
///////////////////////////////////////////////////////////
کوردستانپۆست ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌ سایتی چاودیره‌وه‌ وه‌رگرتووه‌، تاخوێنه‌ران بزانن چ که‌س و چ سایت و لایه‌نێک زمانی بازاڕیی و جنێو به‌کار ده‌هێنێت؟!

1- سایتی چاودیر هی مه‌لا به‌ختیاره‌.
2- حامیدی حاجی غالی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتییه‌.
3- ووشه‌ی دووده‌گی، که‌ له‌ لای حامید وتراوه‌ و له‌ لای مه‌لا به‌ختیار نووسراوه‌ته‌وه‌، واته‌ ئه‌و دوانه‌ خاوه‌نین. دووده‌گی یان دووده‌کی وشه‌یه‌کی بازاڕیی و سه‌رسه‌ریانه‌یه‌، دووده‌گی یانی دوو ده‌رگایی، که‌سێک که‌ به‌ هه‌ردوو دیودا کار بکات، به‌ کوردی و به‌ کورتی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ده‌یکات و له‌ هه‌مانکاتیشدا ده‌یدات.
 سایکۆلۆژییه‌تی‌ ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌م جۆره‌ وشه‌یه‌ به‌ سه‌ر زمانییه‌وه‌ ده‌بێت و به‌کاری ده‌هێنێ، ئه‌و مانا و لێکدانه‌وه‌یه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، که‌ خۆی له‌و بواره‌دا کاری له‌ سه‌ر کردبێت، یان ئه‌زموونی له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت، کۆنه‌ به‌عسییه‌کی وه‌ک حامیدی حاجی غالی به‌ نه‌یاری جه‌لالییه‌کان ده‌ڵێ، گوایه‌ ئه‌وانه‌ دووده‌کین.
4- لێره‌وه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ کاک حامید بپرسین: پێش ئه‌وه‌ی مه‌له‌فه‌که‌ی ئاشکرا ببێت ده‌توانێت پێمان بڵێ: بۆچی هه‌موو ساڵێک دوو سێ جار به‌ نهێنی ده‌چوو بۆ وڵاتی مه‌غریب و سه‌ردانی سه‌فاره‌تی عێراقی ده‌کرد، ئه‌گه‌ر  ئێمه‌ش ئه‌مه‌ی بۆ حیساب بکه‌ین، ئه‌وه‌ حه‌قه‌ پێی بگووترێ سێده‌رکی.


http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=12798

(هه‌ر ده‌ستتان لێنه‌دایه‌ چاکبوو)
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌مان له‌ چاودیره‌وه‌ کۆپی کرد و سه‌رنجێکی سه‌رپێی خۆمان له‌ سه‌ر وشه‌ی دووده‌گی نووسی، به‌ ماوه‌یه‌ک هاتن و ئه‌و وشه‌یه‌یان لابرد و عه‌یبه‌که‌یان بۆ کاک حامید حاجی غالی مه‌غریبی پینه‌کرد، له‌ بری  وشه‌ی دووده‌رگی، کردیان دڕدۆنگی، گوایه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی تایپکردنه‌ و کاک حامید ئه‌و ووشه‌ی له‌ زار نه‌هاتۆته‌ ده‌رێ، سه‌ره‌تا ئه‌و وشه‌یه‌ به‌لامانه‌وه‌ ئاشنا نه‌بوو، وتمان ڕه‌نگه‌ ئێمه‌ کوردییه‌که‌مان لاواز بێت، بۆ دڵنیای ته‌ماشای هه‌نبانه‌بۆرینه‌ی هه‌ژار موکریانیمان کرد له‌وێشدا ئه‌و وشه‌یه‌ بوونی نه‌بوو، ئه‌وسا له‌وه‌ گه‌یشتین که‌ پینه‌که‌یان به‌و کردووه‌ که‌ گوایه‌ کاک حامید مه‌به‌ستی له‌ دۆنکیشۆتێکی دڕه‌، هه‌موو که‌سێکیش ئاستی ڕووناکبیری ئه‌م کابرایه‌ ده‌زانێت، که‌ فڕی به‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌وه‌ نییه‌ و ناشزانێت دۆنکیشۆت کێیه‌ و فه‌لسه‌فه‌ی کارکردن له‌ سه‌ر ڕه‌وتی دۆنکیشۆت چییه‌، ئه‌گه‌ر کاک حامید ئه‌وه‌نده‌ زیره‌ک و لێزان و وریابووایه‌ و یاری به‌و وشه‌ سیاسییانه‌ بکردایه‌، هه‌رگیز تاڵه‌بانی ئه‌و پۆست و پایه‌ زله‌ی نه‌ده‌دایه‌، بۆیه‌ ده‌ڵین کاک مه‌لا به‌ختیار و ستافه‌که‌ی هه‌ر ده‌ستان لێنه‌دایه‌ چاکتربوو.