خیانه‌ت له د. که‌مال مه‌زهه‌رو دزییه‌کی رۆژنامه‌نووسى
Tuesday, 13/10/2009, 12:00
1433 بینراوە
زۆرن ئه‌و کۆلکه رۆڕنامه‌نوسانه‌ى بۆ په‌یداکردنى ناوبانگ له هی شتیک سڵ ناکه‌نه‌وه، به‌رهه‌مى که‌سانی تر ئه‌دزن و خیانه‌تیش له هاوپیشه‌که‌ى خۆیان ئه‌که‌ن.
ئه‌مساڵ که سه‌رقاڵى توێژینه‌وه‌یه‌ک بووم له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌کانى د. که‌مال مه‌زهه‌ر، هه‌موو ئه‌و گفتوگۆ و دیدارانه‌یشم کۆکرده‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌و زاته گه‌وره‌یه‌ى جیهانى نوسیندا ئه‌نجام دراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى توشى شۆکى کردم دیدارێک بوو له‌گه ڵ ئه‌و زاته‌دا که له رۆژنامه‌ى (ئاسۆ)ى چاپى سلێمانى بڵاوکرابۆوه، سه‌ره‌تا وامزانى ستران عه‌بدوڵاى کۆنه سه‌رنوسه‌رى ئه‌و رۆژنامه‌یه ئه‌نجامى داوه، به‌ڵام دواى به‌دواداچوونێکى زۆر، زانیم که رۆژنامه‌نووس (کاروان عارف
[email protected]) له به‌ریتانیا سازى کردووه، هه‌ر خودى كاك کاروان پێى راگه‌یاندم سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو سه‌رقاڵیه‌ى ژیان له به‌ریتانیا، کات و ماندووبوونێکى زۆرم به‌و دیداره‌وه له‌گه‌ڵ جه‌نابى د. که‌مال مه‌زهه‌ر کێشاوه‌و به‌کامێراى ڤیدیۆ وێنه‌ى دیداره‌که‌م گرتووه، پاشان نوسیومه‌ته‌وه‌و بۆ رۆژنامه‌ى ئاسۆم ناردووه.
تائێره کارێکى ئاسایى رۆژنامه‌نووسییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه ستران عه‌بدوڵاى کۆنه سه‌رنوسه‌رى ئاسۆ دیداره‌که‌ى به‌ناوى ده‌زگاکه‌ى خۆیه‌وه بڵاوکردۆته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى کاک کاروان نه کارمه‌ندى ئه‌و بێت و نه به پێشنیارى ئه‌و دیداره‌که‌ى ساز کردووه، ئه‌مه‌ش دزییه‌کى گه‌وره‌ى رۆژنامه‌نوسیه‌و خیانه‌تێکى گه‌وره‌شه له‌که‌ڵه پیاوێکى وه‌ک د. که‌مال مه‌زهه‌ر.
هه‌رچه‌نده کاک کاروان وته‌یه‌کى جوانیشى خسته‌روو که ویژدانى مرۆڤى پاک ئه‌هه‌ژێنێت، وتی: من ته‌نها ویستومه خزمه‌ت به‌و پیاوه بکه‌م و ناوى منیش گرنگ نییه به‌ڵام ئه‌رشیفى ڤیدۆیى دیداره‌که‌م لاماوه.
به‌ڵام لێره‌دا ئه‌پرسین ستران عه‌بدوڵا به‌پێى چ هه‌ق و پێوه‌رێک ئه‌م مافه پێشێل ئه‌کات و دیداره‌که ئه‌دزێ بۆ ده‌زگاکه‌ى خۆى؟ ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌مه ئه‌خلاقه رۆژنامه‌نوسیه‌که‌ى بێت، چۆن پۆستى سه‌رنوسه‌رى رۆژنامه ره‌سمییه‌که‌ى یه‌کێتى پێسێێردراوه؟ ئاخر ئه‌مانه ده‌مراستى یه‌کێتى و لیستى کوردستانى بوون، بۆیه دووچارى گه‌وره‌ترین دۆڕان له‌سلێمانى بوونه‌وه، هه‌تا سترانیش زورناڕه‌نى یه‌کێتى بێت ئه‌وا هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌شیان فت، چونکه هه ڵبڕاردن و خزمه‌تکردن به‌میلله‌ت، به‌که‌سانى دزو خیانه‌تکار ناکرێتن که ستران عه‌وڵا نمونه‌که‌یه‌تى!.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست