ئایا پاپای نوێ ئەتوانێ گۆڕانکاری بکا؟

Friday, 15/03/2013, 12:00

1332 بینراوە






لەمێژووی ئایینی کاسۆلیکدا ئەمە دووەم جارە کەوا پاپایەك بەئارەزووی خۆی دەست لەکاربکێشێتەوە. کاری پایایەتی یەکێ لە خەسلەتەکانی ئەوەیە دوای هەڵبژاردنی لەو پۆستە، ئێدی ئەتوانێ درێژە بە کارەکەی بدا بەبێ ئەوەی لەو پۆستە لاببرێ وەیان هەڵبژاردنی تری بۆ بکرێ، دیارە ئەمەش لەئایینەکانی تری وەك ئیسلام و جولەکە هەر وایە. کاتێ (بەندیکی ١٦) وازی لەپۆستی پاپایی هێنا، یەکێ لەهۆکارە هەرە گرنگەکان ئەوەبوو کە ئەم کابرا ئەڵمانیە کاتی خۆی وەك نازییەکی تووند ڕەو لەڕێزەکانی نازییە لاوەکاندا بوە. جگە لەوەش لێرەو لەوێ هەندێ جار هەڵوێستی دژ بە جولەکەو دەوڵەوتی ئیسرائیل هەبوو.
ئەوەی زیاتر هانی (بەندیك)دا کەبیر لەوازهێنان و خانەنیشینی بکاتەوە، زیاتر ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەموو سکانداڵ و گەندەڵیە نامۆڕاڵیانەی کەیەخەی چەندین پیاوانی نێو کڵێسەی دا سەبارەت بە هێرش کردنە سەر مناڵانی ژێر تەمەنە گچکەکان و گێچەڵ پێکردنی سێکس پێیان، بەتایبەتی لەووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە لەسەرەتاکانی ساڵی ٢٠٠٠ وە بەشێوەیەکی سیستماتیك چ دەوڵەت و چ کەنیسە خۆی چیدی نەیانتوانی ئەو هەموو سکانداڵ و تاوانە سێکسیانە بشارنەوە کەچەندین سەدەو ساڵ بوە یەخەی گەنجان و مناڵانی نێو کەنیسەکانی گرتبوو.
وا ئێستاش پاپای نوێ(فرانسیسی یەکەم)کە ژمارە ١٥٧ هەمین پاپایە لەمێژووی کرستینەکان ، هەڵبژێردرا کە لەبنەڕەتدا خەڵکی ئەمریکای لاتینە، دیارە هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم پیاوە ئایینیە کە بەڕەچەڵەك خەڵکی ووڵاتی ئەرژەنتینە کە بۆ یەکەمین جارە پاپا سنوری ئەوروپا جێ بێڵێت و کەسیك لە شوێنیکی وەك ئەمریکای لاتینەوە بکەنە ڕیش سپی و دەم ڕاستی خۆیان هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە ئەوڕۆ ئەمریکای لاتین بەگشتی و سەرکردە چەپەکانی بوون بەسیمبولی مرۆڤی هۆشیار و خۆبەخش و سادەو ساکار. ئەوەتا نمونەی سەرۆکی هەریەك(ئۆرۆگوای،بەرازیل،بۆلیڤیا)و چەندینی تر کە سەرۆکایەتی خۆیان وەك هاوڵاتیەکی ئاسایی ئەگوزەرێنن و لەتەك هاوڵاتی خۆیان و هاوشانیان کار ئەکەن و ئەوەی بیری لێناکەنەوە مووچەو پلەو پۆستە.(هەروەك ئەوانەی لای خۆمان)!!!!!؟؟؟؟؟-؛":"
بەبڕوای بەندە (فرانسیس)هەروەك چۆن دوای هەڵبژاردنەکەی یەکسەر هات و پارەی ئەو چەند ڕۆژەی دایەوە کە لە میوانخانەدا مابۆوەو دواتر هاتە نێو شەقام و لەگەڵ چەندین کەسی سادەو ساکار کەوتە گفتوگۆو هەر بەهەمان پاس چوبۆوە شوێنی خۆی. هەروەها لەیەکەمین ووتاریدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەوەك جاران چۆن هەوڵی داوە شۆڕش بکا بۆ ئەوەی هەژاری نەمێنێ، ئاوهاش ئەو پەیامەی دا بە دواکەوتوەکانی ئایینی کریستیان کە ئەبێ لەگەڵ خەڵکە سادەو ساکارو هەژاراندا یەك دەست و یەك دڵ بن بۆ ئەوەی ئاستی هەژاری لە جیهاندا بنەبڕ پێبکرێ.
هەر بۆیە ڕۆژی شەممەی داهاتوو لەیەکەمین ووتاری لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا چاوەڕوان ئەکرێ ئەو پەیامە نوێیانە پیادەبکا کەوەك چۆن کۆنە قەشە کەهەمان نازناوی ئەمیشە (فرانسیس). ئەوە بە خەڵکی ڕابگەیەنن کەئەمان خەباتی کۆمەڵایەتی و ئایینی دژ نەمانی هەژاری بەرپا ئەکەن و پێوستە خۆیان بۆ ئەو جەنگە ئامادە بکەن. پرسیاری ئێمە لێرەدا ئەوەیە، ئایا ئەبێ نەوەی نوێ چۆن چۆنی سەیری دیاردەی هەژاری بکا، ئایا هەژاری تەنها دیاردەیەکی ئابووریە، وەیان ڕەهەندی تریشی هەیە. بۆیە پێوستە هەژاری جگە لەبەزەیی و دەستی یارمەتی درێژ کردن بۆی، لەهەمان کاتدا هەوڵ بدرێ میکانیزمی شیاوی بۆ بدۆزرێتەوە تا نەمێنێ، لەبەرئەوەی هەژاری واتە نەزانی. وە نەزانیش مانای دروست کردنی نەوەی سەقەت، نەوەی سەقەت مانای دروست کردنی سیستمی دیکتاتۆری و کردنی کەسانی وەك (سەدام، قەزافی،ئەسەد، تاڵەبانی و بارزانی) بەسەر میلەتانی هەژارەوە و خۆسەپاندنیان وەك مۆتەکە کە بونەتە بار گرانی و ڕزگاربوون لێیان ئەرکی هەموانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە