رۆژانە بە چەندین تەن غاز لە به‌شی سلێمانى دەدزرێت..

Saturday, 13/06/2009, 12:00

3521 بینراوە


بە پێ ى ئەو خشتەو دابەش كردنەى لە بۆ بەشى سوتەمەنى سلێمانى دانراوە كە لە كەركوكەوە دێتە به‌شی سلێمانى له‌و سووته‌مه‌نییه‌دا (240) تەن غازە و ڕێژه‌یه‌ تەنها بەشێكى كەمى دێتە سلێمانی كە لەوەدا به‌شی قەزاو ناحیەكانى سنوورى سلێمانیشى لە سەرە. بەشێكى زۆرى بەدزى و ژێر بەژێر دەفرۆشێتەوە بە هەولێر و بەغداد. ئەویش لەرێگەى قایمقامەكانەوە كە لەگەڵ خاوەى كارگەكان رێكەوتون. یەكێك لەو كەسایەتیانە مودیر ناحیەى بازیانە كە لەگەڵ خاوەن كارگەى(ساتیار) رێكەوتووەغازەكە بە هەولێر دەفرۆشێتەوە .كە ناوى (زانا بەهادین رەزا) یە،  زانا پێشتر ناوى سه‌ددام بووە وك ارى بۆ رژێمى پێشوو كردووە و لە كاتى راپەرین ناوى خۆى گۆرى، ئێستا بە حەول وق وەتى تاڵەبانى كراوەتە مودیر ناحیەى بازیان و بە ئارەزووى خۆى دەدات لە  به‌شه‌که‌ی سلێمانى ده‌دزێت و كەسیش قسە ناكات. بۆیە لێره‌دا رووى دەممان دەكەینە پارێزگارى سلێمانى وداواى لێدەكەین كە بەزوویى لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو مودیر ناحیەدا بكەن و مەهێڵن چیتر دزى لە به‌شی خەڵكى سلێمانى بدزێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە