شەڕە پەڕۆ لە کەرکوک

Saturday, 03.22.2014, 12:00

3382 بینراوە


كه‌ركوك له‌ 10- 4-2003 رزگار كرا، ئه‌و رۆه‌و رۆژانى دواتر له‌گه‌رمه‌ى رزگاركردنا تالاَنكرا ، ئه‌مه‌ دوه‌م جارى تالاَنى بوو دواى سالَى 1991 ، له‌ كاتێكا كه‌ركوك پێويستى به‌ تالاَنكردن نه‌بو ، پێويستى به‌وه‌ بوو سيماكانى عه‌ره‌باندن و به‌عساندن و راگواستن بسرِينه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ نه‌كرا ، تا ئێستا نه‌كراوه‌ ، له‌ 10- 4- 2003وه‌تا ئێستا يه‌كێتى و پارتى له‌ برى ئه‌وه‌ى كوردايه‌تى بكه‌ن له‌ كه‌ركوكدا حزبايه‌تى ئه‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ بۆ موسلَيش وايه‌ ، حزبايه‌تيه‌كى سه‌رسه‌ختانه‌و يه‌كتر نه‌خوێندنه‌وه‌ ، له‌ دواى هه‌لَوه‌شانه‌وه‌ى ليسته‌ كوردستانيه‌كه‌ى بۆ هه‌لَبژاردن ئاماده‌ كرابوو پاش كشانه‌وه‌ى پارتى ، دژايه‌تى يه‌كتر چوه‌ قۆناغێكى تره‌وه‌ ، تا ئه‌وه‌ى له‌ كه‌نالَێكى ئاسمانى يه‌كتر به‌ دزو درۆزن تۆمه‌تبار بكه‌ن " خۆش كوردايه‌تى " پارتى و يه‌كێتى له‌ يه‌كه‌م رۆژى رزگارى كه‌ركوكه‌وه‌ شه‌رِه‌ په‌رِۆ ده‌كه‌ن و ده‌يانه‌وێت كه‌ركوك به‌شه‌ كورديه‌كه‌ى له‌ نێوان خۆياندا دابه‌ش بكه‌ن ، ئێمه‌ به‌نووسين و به‌ ديدار هه‌موو ئه‌مانه‌مان ده‌يانجار ووتوه‌، ئه‌وان ته‌نانه‌ت رۆژى نه‌ورۆزيش نه‌يانتوانى پێكه‌وه‌ بن .
ئێستا وه‌ك شه‌رِه‌ په‌رِۆكه‌ى 1991 كه‌ركوك به‌ هه‌مان دۆخدا تێده‌په‌رِێت ، ئه‌مه‌ش هه‌موو لايه‌كى نيگه‌ران كردوه‌و ترسێكيش له‌ نيگاى خه‌لَكه‌كه‌دا به‌ دى ده‌كرێت ، ئاخر خه‌لَك نه‌هه‌قيان نيه‌ بترسن ، ئه‌م حزبانه‌ له‌سه‌ر كوشتنى قازو يه‌ك دوو دوكان هه‌زاران كه‌سيان به‌ كوشتدا بۆيه‌ خه‌لَك هه‌قى خۆيه‌تى بترسێت .
لێره‌دا ئه‌ركى لايه‌نه‌كانى ترو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاو رێكخراوه‌كانى كۆمه‌لَى مه‌ده‌نى و نوسه‌ران و رۆشنبيران و مامۆستايانى ئاينيه‌ ، بێنه‌ ده‌نگ و به‌ر به‌م شه‌رِه‌ په‌رِۆ ناشرينه‌ بگرن به‌وه‌ى :
يه‌كه‌م : هه‌رچى بۆنى حزبايه‌تى توندى لێدێت له‌ ئالاَو لافيته‌وه‌ دروشم لايبه‌رن و رێگه‌ نه‌ده‌ن ئيستفزازى يه‌كتر بكرێت .
دوه‌م : به‌ به‌ياننامه‌و هه‌لَوێست وه‌رگرتن و سه‌ردان و ئاگاداركردنه‌وه‌، دژايه‌تى هه‌ر جۆره‌ جياكارى و دژايه‌تى كردنێكى يه‌كتر بكه‌ن و بێده‌نگ نه‌بن .
سێيه‌م : داوا له‌ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و پارله‌مانى كوردستان بكرێت له‌وه‌ زياتر له‌م شه‌رِه‌ په‌رِۆيه‌ بێده‌نگ نه‌بن و هه‌لَوێستيان هه‌بێت .
چواره‌م : بۆ هه‌مان مه‌به‌ست مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى و پارتى بێنه‌ كه‌ركوك و هۆشدارى بده‌نه‌ لايه‌نه‌كانى خۆيان .