ڕابردوویان بخوێننەوە ئینجا بڕیاربدەن

Thursday, 25/06/2009, 12:00

1892 بینراوە


گەركچێك شووبكا یاكوڕێك بیەوێ ژن بێنێ پێش هەموو شتێك دەكەوێتە پرسیاركردن لەدەورووبەرەكەى وەك جیران وخزم و دۆست و خەڵكى تر پاش ئەوەى زانیان بنەماڵەیەكى باشن خەڵكى مەدحیان دەكەن ورابردوویان باشە و چۆن بووە ئەوا دەچنە پێش وقسەى تێدادەكەن و كارەكەیان دەچێتە كارێكى تەواوو بەجێ خۆئەگەر رابردوویان نەچێتە قاڵبى باشە زوو پاشەكشەى لێدەكەن وپاساوێك بۆ لایەنى بەرانبەر دێننەوە . پێویستە جەماوەرى گەلەكەشمان پێش بڕیاردان رابردووى هەردوو حزبى دەسەڵاتداربخوێننەوە
بزانن لەپێشتر چۆن بوون وچیان كردووە خۆئەگەر خۆیان لێ گێل نەكەین هەموومان دەزانین وبیستومانە كەپارتى پاش راپەرین چ كارەسات وماڵوێرانیەكى هێنا ئاراوە هەرلەدزى وجەردەیى رۆژە شوومەكەى 31 ى ئابەوە بگرە تا هێنانى سوپاى توركیا بۆخاكى كوردستان هەرچى بۆنى ئینسانیەتى لێبێ نەیان بوو بەئێستاشەوە لەرادیۆ لرخەلرخەكەیان كەئەوكات كامەران شەمشەمەكوێرە كەبەعەرەبیەكەى خەفافە چى نەما چى نەهاتە سەرزارى بەیەكێتى نەڵێ رۆژانە بگرە هەموو كاتژمێرێك هەربانگەشەى دەكرد دەیگووت (بانگەوازێك بۆ چەكدارەكانى جەلالى دۆراو لەهەركوێیەكن خۆتان تەسلیم بەپارتى بكەن دڵنیابن ژیانتان پارێزراوە) چەندین جنێوى پیسى تر كەئەوەى تۆزێك مرۆڤایەتى هەبێت گوێشى لێبگرێت ئارەق دەكاتەوە ! چاوەروانى باشتریش لەیەكێتى ناكرێت چونكە ئەویەكیەتیەى جاران رۆیى نەما باوەربكەن یەكێتى خەریكە بۆیەكجارى نەمێنێ لاوازبوونى یەكێتى تائەم ئاستە بۆئەوەدەگەڕێتەوە كەگەندەڵى تیا پەیدابوو پێیان كۆنترۆڵ نەكرا ووردەووردە وەك بەفرى سەرچیاكان توایەوە زیاتریش دەتاوێتەوە ئەوەى لێرەدا قازانجى كرد پارتى بوو عافێتیانبێ سەد جار لەدواى راپەرینەوە داهاتى گومرگى ابراهیم خلیل دەخۆن جگە لەو بودجەیەى كەبۆ كوردستان تەرخان كراوە خەڵكەكەى ئێمەش باهەردەستى بەكڵاوە ڕزیوەكەیەوە بگرێت بانەیبا هەرچى راپەرین وروو بەروو بونەوەبێت تازە لەومیللەتەدا بەدى ناكرێت چونكە وا مێشكى پڕنەكراوە خۆش بێتەوە هەردوو بنەماڵەى دەسەڵاتى ئەمرۆ بەراست وچەپ خەریكى كۆكردنەوەو سواڵكردنى دەنگن ئەولەوێ ئەم لێرە خەڵكانێكیش كەبەبرە پارەیەكى كەم دەمیان چەوردەكەن عەیبە شوورەیى یە وەریگرن چونكە پارەكە پیسە پارەیەك بەحەڵالى نەیەتە بەرهەم پیسە جا داواكارم لەسەرجەم مرۆڤێكى كورد پەروەر كە بەهیچ شێوەیەك دەنگ نەدەن بەلیستى كوردستانى لیستى ئەسپە تۆپیوەكە چونكە بۆنى ئەم ئەسپە بۆگەنە دەنگ بدەن بەچراى دوارۆژ بەرووناك كەرەوەى ماڵەكانتان دڵنیابن ژیانتان ئایندەتان گەش دەبێ بەرەو سەركەوتن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە