سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919


ئایا مه‌سعود و یه‌كێتى ئه‌توانن به‌ به‌رتیلدان به‌ ده‌وڵه‌تانى ده‌ره‌وه‌ تاسه‌ر له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه‌؟

Wednesday, 05.08.2013, 12:00

1053 بینراوە


له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى مارسى 2011 سه‌یف الاسلام له‌ چاوپێكه‌وتنێكى كه‌ناڵى یۆرۆ نیوز ووتى وڵاته‌كه‌ى پاڵپشتى دارایى سه‌رۆكى فه‌ره‌نساى كردووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆهه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى ساركۆزى، به‌م شێوه‌یه‌ بێت كوڕى جێگره‌وه‌ى قه‌زافى پاره‌ و به‌رتیل پێشكه‌ش به‌سه‌رانى رۆژئاوا ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌به‌ر خاترى لیبیا نه‌بوو به‌ڵكو له‌به‌ر مانه‌وه‌ى ڕژێمه‌كه‌ خۆى بوو، ئه‌م به‌رتیل دانه‌ به‌ قسه‌ى كوڕى قه‌زافیدا ده‌رده‌كه‌ویت به‌ڵام خۆش به‌ختانه‌ فه‌رنسا یه‌كه‌م ووڵات بوو دانى به‌ئه‌نجومه‌نى كاتى نیشتمانى لیبیا دانا له‌ كاتى شۆڕشدا. ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ به‌رتیلێكى زۆر دراوه‌ به‌ سه‌رانى ڕۆژئاوا بۆ مانه‌وه‌ى ڕژێمكه‌ى قه‌زافى، قه‌زافى سێ ملیار دۆلارى ترى دا به‌ كه‌س و كارى فڕۆكه‌ تێكشكێنراوه‌كه‌ى ساڵى 1988 كه‌هه‌واڵگرى لیبیا خستیه‌ خواره‌وه‌، چونكه ‌زانى چاره‌نوسى ئه‌ویش وه‌ك سه‌دام حسینى عێراقه‌ كه‌ به‌وهه‌موو هێزه‌وه‌ كه‌ هه‌یبوو ده‌ربازى نه‌بوو له‌كۆتاییدا له‌ سێدراه‌ درا.

له دواى راپه‌ڕینه‌وه‌ پارتى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى ده‌ستى گرت به‌سه‌ر پاره‌ى گومرگى ئیبراهیم خه‌لیل دا كه ‌رۆژانه‌ ده‌یان هه‌زرا دۆلار ده‌ست ده‌كه‌وت وده‌چووه‌ خه‌زێنه‌ى بنه‌ماڵه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێدا بوو خه‌ڵكى كوردستان له‌ژێر دووئابڵوقه‌ى ئابوریدا ئه‌یناڵند و خه‌ڵك نان نه‌بوو بیخوات، ئه‌وانیش به‌ پاره‌ى ئه‌وگومرگه‌ بۆ خۆیان فیرعه‌ون ئاسا ئه‌ژیان. پارتى ئاماده‌ نه‌بوو ئه‌وپاره‌ زۆر وزه‌وه‌نده‌ ‌بچێته‌ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ته‌وه‌ و بۆ رزگاركردنى هاونیشتمانیانى كوردستان له‌ برسێتى. ئه‌وه‌ بوو یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پارتى له‌داهاتى گومرگى ئیبراهیم خه‌لیل به‌شی نه‌ئه‌دا، به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ڕى براكوژى له‌ نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌دا روویدا و چه‌ندین گه‌نجى ئه‌م وڵاته‌یان كرده‌ قوربانى مه‌رامه‌ گڵاوه‌كانى خۆیان. پارتى له‌و كاته‌وه‌ بۆ به‌هێزكردنى پێگه‌ى بنه‌ماڵه‌ى مه‌لا مسته‌فا بارزانى داهاتى گومرگى ئیبراهیم خه‌لیلى یان له‌وپیناوه‌دا خه‌رج ئه‌كرد وكارى بازرگانیان پێده‌كرد وله‌گه‌ڵ كوڕه‌كانى سه‌دام حسێن شه‌رێك بوون، ئه‌و شه‌ریكایه‌تیه‌ له‌ كارى بارزگانیه‌ ئه‌وه‌نده‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى سه‌دام و بارزانى خۆشكردبوو، ئه‌وه‌ بوو له‌خیانه‌تى 31ئابدا سه‌دام به‌ هاناى پارتییه‌وه‌ چوو و به‌ هێزى سه‌ربازى رژێمى به‌عس و گاردى كۆمارى هه‌ولێرى بۆ پارتى داگیركرد.
هه‌ر به‌ هۆى داهاتى گومرگى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ پارتى بنه‌ماڵه‌ هاواكرى مادى رژێمى توركیایان ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو ساڵێك دواى خیانه‌تى مێژووى 31 ئاب پارتى به‌به‌رتیلدان به‌ توركیا به‌پاڵپشتى هێزى هه‌واى سه‌ربازى ئه‌و وڵاته‌ هێرشى كرده‌سه‌ر هێزه‌كانى یه‌كێتى و تێكوپێكیان ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانى. لێ ئه‌و شه‌ڕه‌ى یه‌كێتى ده‌یكرد له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى هاونیشتمانیانى كوردستان نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ بوو پارتى هاوبه‌شیان بكاته‌وه‌ له‌ داهاتى گومرگى ئیبراهیم خه‌لیل.
له‌ دواى روخانى رژێمى به‌عس له‌ساڵى 2003 پارتى و یه‌كێتى رێككه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆست و پله‌ وپایه‌ و دابه‌شكردنى داهاتى كوردستان كه‌ له‌ بوجه‌ى سه‌داحه‌ڤدا له‌به‌غداوه‌ دێت. به‌وه‌شه‌وه‌ تێریان نه‌خواردوه‌ ده‌ستیان كرد به‌ ده‌رهێنانى نه‌وت له‌ كوردستان و رۆژانه‌ چه‌ندین هه‌زاربه‌رمیل نه‌وت به‌ قاچاخ ده‌فرۆشن و پاره‌كه‌ى ده‌چێته‌ گیرفانى هه‌ردوو حیزبه‌كه‌وه‌، به‌ڵام پارتى پشكى شێرى به‌ركه‌وتووه‌ له‌ داهاتى پاره‌ى ئه‌ونه‌وته‌ وئه‌یه‌وێت پرۆسه‌ى ده‌رهێنانى نه‌وت وغاز و ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى به‌ ته‌واوه‌تى خۆى كۆنترۆڵى بكات، تا راده‌یه‌كی باش پارتى توانیوێتى یه‌كێتى بكاته‌ پاشكۆى سیاسه‌ته‌كانى خۆى وبه‌ هه‌مووهه‌نگاوێكى پارتى رازیبن، پارتى بنه‌ماڵه‌ خه‌ونى ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ هه‌موو جومگه‌كانى ئابورى له‌ كوردستان به‌تایبه‌تى نه‌وت وغاز بخه‌نه‌ ژێر ده‌ستى خۆیانه‌وه‌ ودواتر له‌ورێگایه‌وه‌ خه‌ڵكى پێبكرێن و ده‌مكوتى بكه‌ن وكوردستان به‌ره‌و حوكمى پاشایه‌تى و بنه‌ماڵه‌ى ببه‌ن، له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ پارتى به‌ پاره‌ى نه‌وت و غازخه‌ریكى به‌رتیلدانه‌ به‌ وڵاتانى زلهێز له‌ رێگاى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانیانه‌وه‌،به‌ مه‌رجێك پشتگیرى له‌ مانه‌وه‌ى ئه‌وبنه‌ماڵه‌یه‌ بكه‌ن له‌ده‌سه‌ڵاتدا، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایه‌ ئه‌م خه‌ونه‌ى پارتى هه‌روا به‌ئاسانى دێته‌ دى؟ ئایه‌ پارتى به‌به‌رتیلدان به‌ ده‌وڵه‌تانى ده‌ورو پشت وزلهێزه‌كان ئه‌توانێت ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه‌ى خۆیان به‌پارێزن؟

بۆ وه‌ڵامى پرسیارى یه‌كه‌م، ده‌توانم بڵێم نه‌خێر پارتى ئه‌و خه‌ونه‌ى بۆ نایه‌ته‌ دى، چونكه‌ یه‌كه‌م هێزێكى زۆرى ناڕه‌زاى هه‌یه‌ له‌م وڵاته‌دا ورۆژبه‌ رۆژبێت ناره‌زایه‌تیه‌كان زیاتر وزیاترده‌بن وخه‌ڵك هوشیارتر ده‌بنه‌وه‌ ونادادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و غه‌دركردن له‌ خه‌ڵك و دزى و تاڵانى زۆرتر زۆرتر بوه‌ته‌وه‌ ونه‌بوونى سه‌روه‌رى یاسا وچی وچیتر رێگریه‌كى گه‌وره‌ن له‌ به‌رامبه‌ر هینانه‌ دى خه‌ون وئاواته‌كانى پارتى بنه‌ماڵه‌. هه‌روه‌ك چۆن قه‌زافى وموباره‌ك وسه‌دامیش ئه‌وخه‌ونه‌یان بۆ نه‌چووه‌ سه‌ر.
بۆوه‌ڵامى پرسیارى دووه‌میش، ئه‌توانم بلێم نه‌خێر پارتى ناتوانێت تاسه‌ر به‌به‌رتیلدان له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌تا قه‌زافى و كوڕه‌كه‌ى له‌ پاره‌ وداهاتى نه‌وتى هاونیشتمانیانى لیبى به‌رتیلى زۆریان داوه‌ به‌ زلهێزه‌كان بۆ مانه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵاتدا، سه‌دام حوسێنش به‌ هه‌مانشێوه‌ قه‌زافى له‌پاره‌ وداهاتى نه‌وتى هاونیشتمانیانى عێراق وكوردستان به‌رتیلى زۆر و زه‌وندىدا بۆ مانه‌وه‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتدا خه‌رج كرد، كه‌چى سه‌رئه‌نجامى قه‌زافى و سه‌دام كۆتاى به‌ده‌سه‌ڵاتیان هات و هه‌ریه‌كه‌یان له‌ كونێكدا خۆیان حه‌شاردا و ده‌ستگیر كران و به‌سزاى تاوانه‌كانیان گه‌یشتن. بۆیه‌ ره‌نگه‌ ئه‌وبه‌رتیلدانه‌ى بنه‌ماڵه‌ى مه‌لا مسته‌فا و حیزبه‌ پاشكۆكه‌ى كه‌یه‌كێتییه‌ بۆماوه‌یه‌ك ته‌مه‌نى خۆیان له‌ده‌سه‌ڵاتدا پێ درێژ بكه‌نه‌وه‌،به‌ڵام سه‌رئه‌نجامیان له‌ سه‌دام وقه‌زافى باشتر نابێت، چونكه‌ ئه‌مانیش هه‌مان بیركردنه‌وه‌ وعه‌قڵێتى ئه‌ودوو سته‌مكاره‌یان هه‌یه‌ وبه‌ هه‌مان نه‌فه‌سه‌وه‌ كار له‌سه‌ربه‌ مێگه‌لكردن وبێده‌نگكردنى كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ دوا رۆژیان له‌ئه‌وان باشتر نابێت.

تیبینى: سود له‌ كتێبى ژیان و نهێنیه‌كانى (موعه‌ممه‌ر قه‌زافى) لاپه‌ڕه‌165 كه‌ له‌نوسینى (ره‌مزى المنادی) وه‌رگێڕانى (قادر حسن عه‌لى وایبراهیم حمه‌مه‌د)ه‌ وه‌رگیراوه‌