ڕێكخراوی فه‌تحوڵا گوڵه‌ن له‌ ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌ و زانكۆ و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر گه‌نجین

Wednesday, 02.06.2013, 12:00

1491 بینراوە


سڵاو بۆ هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ره‌ف ، سڵاو بۆ هه‌ر كوردێك كه‌ دڵسۆزی خاكی پیرۆزی كوردستانه‌
منیش وه‌ك هه‌موو هاونیشتمانیانی به‌ شه‌ره‌فم . وه‌ك هه‌ست كردنێك به‌ به‌ر پرسیارێتیم به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌م و خاكه‌كه‌م ، ده‌مه‌وێت ئه‌و شته‌ بخه‌مه‌ ڕوو كه‌ هه‌ستی پێده‌كه‌م و به‌ پیلانێكی دوژمنكارانه‌ی ده‌بینم به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه‌ ئێستا له‌ ئارادایه.
به‌ڕێزانم وه‌ك ئاگادارن دوژمن هه‌میشه‌ و بێ وچان له‌ سه‌نگه‌ردان‌ بۆمان و به‌رده‌وامیشن له‌سه‌ر پیلانه‌ بۆگه‌نه‌كه‌یا‌ن بۆ له‌ناوبردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ها جوانه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان . به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه‌ له‌ناومان به‌رن . كاتێ هاتونه‌ته‌ مه‌یدانی جه‌نگه‌وه‌ .
خۆشه‌ویستانم ئه‌وه‌ی ئێستا گه‌له‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه‌ تیرۆری فیكری و به‌ئامانج گرتنی گه‌نجه‌كانمانن له‌نێو خاكی خۆماندا ، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوژمن له‌سه‌نگه‌ردایه‌ بۆمان تكایه‌ لێ ده‌كه‌م به‌ قسه‌ی بێ بنه‌مای دوژمن هه‌لمه‌خڵه‌تێن .

ڕێكخراوی فه‌تحوڵا گوڵه‌ن له‌ ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌ و زانكۆ و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر گه‌نجینه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا بگرن كه‌ گه‌نجانن تا ئێستاش زۆر به‌ ووردی و ئارامی كاریان كردووه‌ كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر گه‌نجان و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان دروست كردووه‌ وه‌ك ئاگادارن گه‌لی كورد مسوڵمانه‌ ئه‌م ڕێكخراوه‌ دێت ئه‌م فه‌تحوڵا گوڵه‌نه‌‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ په‌رستێكی توركه‌ به‌ پیاو چاك و نزیك له‌ خوا ناو ده‌بات و ده‌ناسێنێت و به‌ گه‌نجانی ئاشنا ده‌كات له‌م ڕێیه‌وه‌ كۆنترۆڵی میشكی گه‌نجه‌كانمان ده‌كه‌ن ، من خۆم ده‌رچووی كۆلێژه‌كانی ئه‌وانم
هه‌ست به‌ هه‌موو شتێكیان ده‌كه‌م دڵنیام تا چه‌ند ساڵێكی تر ته‌واو ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا و نفوسیان ڕۆژ به‌ ڕۆژ زیاد ده‌كات ، تكایه‌ به‌ گوێیان مه‌كه‌ن ئه‌وانه‌ به‌ ناوی ئیسلامه‌وه‌ سیخوری ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ به‌ ئاكاری نه‌رم و نیان ئێمه‌ی كورد ده‌خه‌ڵه‌تێنن ، له‌ وڵاته‌كه‌ماندا هه‌م بازرگانی ده‌كه‌ن هه‌م سیخوری بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پییان بڵێ ئه‌وه‌ ئێوه‌ كێن بێجگه‌ له‌ خوێندنگه‌ و زانكۆ و ڕادیۆو ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی حیكمه‌ت مه‌ ته‌نها كتێبی گوله‌ن بڵاو ده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆن كه‌ به‌ڕێوه‌یه‌ سه‌دان مالیان هه‌یه‌ به‌ ناوی داخلی خوێندكارانه‌وه‌ له‌ شاره‌كانی كوردستان به‌ نهێنی و به‌ناوی ئیسلامه‌وه‌ مێشكی گه‌نجه‌كان پڕ ده‌كه‌ن نه‌ته‌وه‌یان لا سوك ده‌كه‌ن به‌ ناوی ئیسلامه‌وه‌ خۆشه‌ویستی نیشتمانیان لاواز ده‌كه‌ن . ئه‌مانه‌ی ده‌یڵێم گشتی واقعی ڕاستن ئێستا ڕه‌نگه‌ ئه‌نجامی كاره‌كانیان ده‌رنه‌كه‌وێت به‌ڵام دوای 10 ساڵی كه‌ ئه‌یبینین . ئه‌گه‌ر بێ ئاگابین تیا ده‌چین ، دوژمنی سه‌ره‌كی ئه‌مانه‌ بزوتنه‌وه‌ی كوردیه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بێت . به‌تایبه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌لایانه‌وه‌ تیرۆرست و كافره‌ ئه‌مانه‌ نه‌ته‌وه‌ په‌رستن ده‌زانن گه‌نجی كورد باوه‌شی بۆ ئیسلام و خویندن كردۆته‌وه‌ له‌و ڕێیه‌وه‌ كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن .
ئێوه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ن و خه‌ڵك ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ لییان