شاندێكی لیستی قەڵا لەشاری كەركوك بارەگای پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانیان بەسەركردەوە

Monday, 12/10/2009, 12:00

1902 بینراوە


ئەمڕۆ(12-10-2009) كاتژمێر 4ی دوای نیوەڕۆی شاندێكی لیستی قەڵا كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان مامۆستا شێرزاد ئیبراهیم، سامی جاف و كاك نەوزاد سەردانی بارەگای پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانیان لە كەركوك كرد و لەلایەن بەڕێزان ئەكبەر شەمسوڵڵا و ئازاد شێخانی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانەوە پێشوازیان لێكرا؛ سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی ئێراق بەگشتی و رەوشی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان بە تایبەتی گفتوگۆكرا، لە دانیشتنەكەدا بەڕێز ئازاد شێخانی ئاماژەی بەوە كرد كە پێكهاتەی فرەرەنگی نەتەوەیی و ئایینی شاری كەركوك دەتوانێت ببێتە نموونەی پێكەوە ژیانی گەلان و ئایینەكان و لەم لایەنەشەوە دەتوانێت پێشەنگایەتی بۆ ناوچەكە بكات. هەروەها گوتی پێویستە خەڵكی كەركوك لە كاتی هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنیش كار بۆ باشكردنی ژیان و گوزەرانی شارەكە بكەن، چونكە زۆرلایەن چاویان بڕیوەتە شارەكە و تەنها بە مەبەستی تەماح لەشارەكەدان، لەبەرئەوەی ئەم شارە لە زۆر لایەنەوە چاویان بڕیوەتە سەری، ئەمەش هێشتووەیەتی لە خزمەت و پێشخستنی راستەقینە بێبەش بێت، بەڕێزی لە كۆتایی قسەكانیدا جەختی لەسەر برایەتی و پێكەوە ژیانی گەلان كردوە و هیوای خواست كە خەڵك بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن و نوێنەری راستەقینەی خۆیان بناسن و لە دوای هەڵبژاردنەكانیش خاوەن لە مافەكانی خۆیان دەربكەون. هەروەها بەڕێز شێرزاد ئیبراهیم وێرای ئەوەی پشتگیری دایە بۆچوونەكانی بەڕێز ئازاد شێخانی گوتی ئێمە لەو هەڵبژاردنە بەشدار دەبین و باوەڕمان بە گەلەكەمان بەهێزە، ئێمە وەكو خەڵكی كەركوك بۆ خزمەتی ئەم گەلە بەشداری هەڵبژاردنەكان دەبین. شایانی باسە كۆبوونەوەكە نزیكەی سەعات و نیوێكی خایاند و دواتر شاندی میوان بەگەرمی بەرێ كران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە