له‌م وێنه‌یه‌دا مه‌رگ و ژیان جیاوازی نیه

Monday, 25/10/2010, 12:00

2051 بینراوە



‌له‌م وێنه‌یه‌دا مه‌رگ و ژیان جیاوازی نیه..  ئه‌م وێنیه‌ ده‌ڵێت مه‌رگ له‌ پێش ژیان ده‌ستی به‌ ئیش کردن کرد.ئه‌م وێنه‌ پڕله‌ ئازاره‌ پێیه‌ك له‌ ناوو مه‌رگدا پێیه‌که‌ی تری له‌ ناوو ژیاندایه‌. له‌کاتێکدا مرۆڤ مافی ئه‌وی نیه‌ که‌ ژیانی خۆی دیاری بکات یان هه‌ڵیبژێرێت به‌وه‌ی که‌ بیه‌وێت له‌ چ ژینگه‌یه‌کدا بژی وخۆی که‌ شوێن و کاتی خۆی دیاری بکات به‌ڵام سیسته‌م ده‌توانێت باشترین ژینگه‌ درووست بکات.ئه‌م وێنیه‌ به‌رهه‌می چنیینه‌وه‌ی حیزبه‌کانه‌ به‌ گه‌یاندنی مناڵی کورده‌ به‌ره‌و مه‌رگێکی هێواش له‌ واقعیدا ناوی لێنراوه‌ ژیان ،ژیان مرۆڤ مل که‌چ ناکات بژی به‌ڵام مرۆڤ ‌ مل که‌چی ژیانه‌ به‌وه‌ی ده‌بێت بژی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م وێنه‌یدا ده‌یبینین له‌ کاتێکدا مرۆڤ خۆی کائینێکی به‌نرخه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌ مرۆڤه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نرخی مرۆڤی جێهێشتوه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م وێنیه‌ ده‌ری ده‌خات مرڤ له‌ مرۆڤ بوونی خۆی بێ ئاگا ده‌کات .ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گووزه‌رێت ‌له‌م ووڵاته‌ نا مرۆڤ بوونه‌ . ئه‌م وێنه‌ دووباره‌ به‌ ئه‌نفال کردنی منداڵی کورد ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌ .ئه‌م وێنیه‌ پڕ له‌ تراژیدیایه‌ له‌شی سیاسی له‌ ووڵاتی ئێمه‌ ئیفلیج‌ ده‌کات ئه‌م وێنه‌ پڕ له‌ ئازاره‌‌ هیچ جیاوازیه‌کی نیه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و منداڵه‌نه‌ی که‌ نازیه‌کان له‌ پرۆسه‌ی هۆلۆکۆستدا که‌ مناڵی یه‌هوودیان وه‌ك تابلۆ هه‌ڵده‌واسین که‌ ئازره‌که‌ی چرکه‌ ساتێك بوو به‌ڵام ئه‌م وێنیه‌ ئازرێکی هه‌میشه‌یه‌ که‌ کاری سلبی لێده‌که‌وێته‌وه‌ بۆ داهاتوو .گه‌ر حیزب میکانیزمێکی سیاسیش بێت ده‌بێت ریفۆڕمی گشتی له‌ ووڵاتدا ده‌بێته‌ سێنتراڵی ده‌وڵه‌ت که‌ ده‌بێت خزمه‌ت بکات به‌ کۆمه‌ڵگا نه‌ك ده‌سه‌ڵات مۆنۆپۆڵ بکات و مرۆڤی کورد بکات به‌ رۆبۆتی حیزب و دوو ده‌مووچاوی له‌یه‌ك چوو که‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ دژ به‌یه‌ك بووکه‌ تاکی کوردیان کرده‌ قوربانی هه‌ره‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵات که‌ 36 هه‌زار مرۆڤی کوردیان خسته‌ گۆڕیک به‌ کۆمه‌ڵه‌وه‌ .له‌ کاتێکدا عه‌لی کیمیاوی 5 هه‌زارر مرۆڤی کوردی کوشت له‌ هه‌ڵبجه‌ به‌ڵام له‌‌ سه‌ر دۆزه‌ی هه‌ڵبه‌جه‌ش له‌ سێداره‌ نه‌درا به‌ڵام ئه‌م دوو سه‌رۆکی کورده‌ ته‌بایه‌ 36 هه‌زار کوردیان کوشت 7 به‌رابه‌ری عه‌لی کیمیای بێ دادگاش له‌سه‌ر کورسی خۆیان به‌رده‌وامن له‌ دوای کوشتنی 36 هه‌زار مرۆڤی کورد به‌ ده‌ستی ئه‌م دوو سه‌رکرده‌ که‌ به‌دیلی شه‌ڕی ناخۆ گه‌نده‌ڵی جێگه‌ی گرته‌وه‌ مناڵی کوردیان خسته‌ ناو کارتۆنیکی بچوك بێ هیوایان کرد له‌ خه‌وون و حه‌زوو ئاره‌زوو مافه‌کانی منالی بوونی خۆی‌. حیزبی کوردی هه‌مان حیزبی تقلیدی ستالینین بی که‌م کوڕی بۆیه‌ حیزب له‌ ووڵاتی ئێمه‌ بۆته‌ شتێکی مووتڵه‌ق مووشه‌ خۆر به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا و به‌ مل که‌چ بوونی تاکی کورده‌ست پێده‌کات هه‌ندێك برسی ده‌کات هه‌ندێکیش کۆیله‌ی حیزب ده‌بێت



ئه‌بێت ئه‌و منداڵه‌ له‌م خه‌وه‌ قووڵه‌ خه‌ون به‌چی ببینێ له‌ کاتێکدا

ئه‌و وێنه‌یه‌ حه‌قیقه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مرۆی خسته‌ ژێر پرسیارقورس ئه‌و وێنه‌یه‌ به‌شێکه‌ له‌ تیرۆری منداڵی کورد .لێره‌ پرسیار ‌ درووست ده‌بێت ئه‌و وێنیه‌یه‌ هێنده‌ جوانه‌ سه‌د به‌رابه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناشیرین کردوه‌ ده‌بێت ئه‌م وێنیه‌ ده‌سه‌ڵات بهێنێته‌ خواره‌وه‌ له‌و‌ ده‌سه‌ڵات .حیزب ده‌سه‌ڵاتی ‌ منۆپۆڵی کردوه‌ که‌ به‌رده‌وام ئه‌م حیزبانه‌ له‌ سه‌ر جه‌سته‌ی کورد خۆی نوێ ده‌کاته‌وه‌ که‌ کۆمه‌ڵگا بۆته‌ خۆراکی هه‌میشه‌ی حیزب .سیاسه‌تی کوردی هه‌ژارترین سیاسه‌تی ئه‌م جیهانه‌یه‌ ‌ ‌ئه‌وه‌نده‌ ته‌قه‌ و گه‌نده‌ڵی له‌ مێژووی ئه‌م حیزبانه‌ ئیشی کردوه‌ هێنده‌ داهێنان و معریفه‌ خزمه‌ت به‌ تاك و کۆمه‌ڵگا ئیشی نه‌کردوه‌‌ ‌

دوای ئه‌م هه‌موو قوربانیه‌ مناڵی کورد دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ قوربانی گه‌نده‌لی و بێ سیسته‌می ،و به‌سه‌یسته‌م کردنی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان ووتمان هه‌ژاری هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ ووڵاتێکی هه‌ژارنه‌ك له‌ ووڵاتێك که‌ یه‌ده‌گی نه‌ووتی به‌ ترلیۆن دۆلاری له‌ ژیر خاکدا که‌س نازانێت ئه‌م هه‌موو ملیارد دۆلاره‌ بۆ کۆێ ئه‌چێت . گه‌ر سه‌روه‌تی نیشتیمانی وه‌ك خۆی دابه‌ش بکرێت هه‌رگیز ئه‌ منداڵه‌ ماڵێك له‌ کارتۆن درووست ناکات مل که‌چی مه‌رگ نابێت که‌ ناوی لێنراوه‌ ژیان . گه‌ر سه‌رنجی ئه‌ وێنیه‌ سه‌ره‌وه‌ بده‌ی ئه‌وا رێك ئه‌خلاقی سیاسی و سیسته‌می ووڵات ده‌ناسی ولێی تێ ده‌گه‌ی . مێژووی سیاسی ئه‌م حیزبانه‌ به‌چ نه‌ خۆشی کورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نووساوون حیزبی نه‌خۆش گۆمه‌ڵگا و نه‌وه‌ی داهاتوو ئیفلیج و نه‌خۆش ده‌کات. ئه‌م وێنه‌ پڕ له‌ ئازاره‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادیه‌ واتا له‌ دوای رووخانی سه‌دامه‌ که‌ به‌رهه‌می ئه‌م دووحیزبه‌یه‌ به‌دیاری له‌ شاخه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌ بۆ ناوو سیسته‌می شار

یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان هه‌ڵگری چه‌مکی سۆشیال دیموکراته‌

به‌ کورتی سۆشیاڵ دیمکرات چیه‌.

سۆشیاڵ دیموکرات داخوازیه‌ك بوو بۆ ڕزگار بوون له‌ زۆرداری و شۆڕش کردن له‌ دوور خستنه‌وه‌ی برسیه‌تی و نه‌زانی و له‌ مه‌ترسی بێکاری له‌ نه‌ خۆشی . سۆشیاڵ دیموکرات داخوازیه‌ك بۆ ئازادی به‌شداری چالاکانه‌ وه‌ بڕیار دانی هاوبه‌ش و پێشکه‌وتنی و ده‌رفه‌تی شوێن دانان له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌که‌ ژیان و داهاتووی تاکه‌کان دیاری ده‌کات وه‌ سنووری ئازادی دیاری ده‌کرێت بۆ به‌هێزه‌کان که‌ ئازادی بێهێزه‌کان که‌م نه‌کرێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌ هێزه‌کان وه‌ بۆیه‌ سنووری ئازادی بۆ به‌هێزه‌کان دیاری کراوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بێهێزه‌کان. سۆشیال دیموکرات ‌باش کردنی ژیانی خه‌ڵک له‌ باشه‌وه‌ بۆ باشتر.وێنه‌ی ئه‌م منداڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ ‌ به‌رهه‌مه‌می سۆشیال دیموکراتی یه‌کیه‌تی شۆڕشێ ساڵی 1946 وه‌ك ئۆرگان کاری کردوه‌ ئێستاش نه‌یتوانی گوندێك به‌ دیموکراسی بکات یان مناڵی کورد له‌م خانوه‌ کارتۆنه‌ ڕزگار بکات سه‌رکه‌ووتوو بێت سۆشیال دیموکراتی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان.که‌ ئه‌م دوو حیزبه‌ بوون به‌ دوو کۆمپانیای گه‌وره‌ی جیهان و وه‌ك که‌رتی تایبه‌ت ئیش ده‌که‌ن له‌ کوردستان بۆ پڕ کردنی گیرفانی خۆیان .ڕزگارکردنی ئه‌و منداڵه‌ کۆتای برسی کردنی منداڵی کورده‌ وه‌ کۆتای ده‌سه‌ڵاتی فیوداڵیزمی کوردیه‌ له‌ کوردستان‌



ئه‌م گۆرانیه‌ پێشکه‌شه‌ به‌ هه‌موو منداڵی کورد.دارین وه‌ك کوردێکی سه‌رکه‌ووتوو له‌ ووڵاتی سویدا که‌ سیسته‌می لیبراله‌ سۆشیال دیموکرله‌ سوید سه‌رکه‌ووتوانه‌ وه‌ك خۆی ئیشی کردوه‌ که‌ ژینگه‌ هه‌موو کاتێك له‌ باره‌ بۆ سه‌رکه‌ووتن ‌ گه‌یشتن به‌ حه‌زوو ئاره‌زووه‌کان هچ که‌س له‌ مافه‌کانی خۆی دوور ناخرێته‌وه‌

only you can save me

http://www.youtube.com
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە