منیش قسه‌ی خۆم له‌ سه‌ر نه‌خۆشییه‌که‌ی تاله‌بانی هه‌یه‌

Sunday, 23/12/2012, 12:00

3196 بینراوە


درۆ لەگەڵ کەس ناکەم و نامەوێت کەس لەخشتە بەرم، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆم ریایی ناکه‌م، وه‌ک نووسه‌رێک ئه‌رکی سه‌رشانمه‌ ئه‌گه‌ر بۆ بیرخستنه‌وه‌ش بێت، ئه‌و راستییانه‌ بڵێمه‌وه‌، تا فێری هه‌ڵویست وه‌رگرتن بیین، نه‌ک له‌ ئه‌مڕۆدا دوێنێمان له‌ بیربچێته‌وه‌ و بیده‌ینه‌ به‌ری و بیر له‌ سبه‌ی نه‌که‌ینه‌وه‌.
سەردەمانێک لەم ئەوروپایە بەهیچ شێوەیەک دەنگی ڕادێۆ و تێڤی نەدەبیسترا، ڕادوێیه‌کم کڕێبوو، بە ٩٠٠ دۆڵار، ئەویش بە هەزران خشە خش و جیڕە جیڕ دەمتوانی گوێ لە دەنگی (BBC) بگرم، ئێستا لەسایەیی تەکنەلۆجیاوە، دەیان کەناڵی ئاسمانیمان هەیە بەزمانی کوردی، بەڵام خۆزگە هەر وەکوو جاران بە جیڕە جیڕی دەنگی (BBC) گوێم لە هەواڵەکان بگرتایە، چونکە ئەوەی دوێنی لە مەلا ساختەچی و کەڵه‌کچیەکانم بیست، هێندەی دیکە فشاری خوێنەکەمی بەرزکردوە و زۆری نەمابوو، وەک جەلال تاله‌بانی منیش بچمە کۆماوە، بۆیە بەپەلە تێڤیکەم کوژاندەوە گوێم لە فلۆیدیە ناس و غەم ڕەوێنەکانی ئەمەریکای باشوور گرت لە جیاتیی،مەلا درۆزەکانی کوردستان هەروەک خەڵكە درۆزنەکەی دانیمارک دەیانەوێت، پێمان بڵێن کە قەیسەرییه‌کی ڕووت و قووتە و جواترین دەستەجلی لەبەردایە، چونکە ئەو جامبازانەی کە دەستە جلکەی قەیسەریان دووریوە، گووتیان ئەم دەسەجلە هێندە جوان نایابە، تەنها مرۆڤی ژیر دەتوانێت بیبینێت، مرۆڤی گەمژە و کەر ناتوانێت، بیبینێت، بۆیە هەموو خەڵکەکە، بەدرۆ دەیان گووت ئای لە جلکەی قەیسەر کە چەند جوانە، بەڵام لە پڕ منداڵێکی دڵپاک و دەروون پاك، یا ڕوونتر بڵێێن منداڵێکی چەتوون، هاواری کرد، ئەها، قەیسەر ڕوت و قووتە، منداڵە چەتوونە کە هاواری کرد هەمووتان درۆ دەکەن، بەخوا قەیسەر هیچی لەبەردا نییە، وەک زەرنەقووتە ڕووت و قووتە.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3dce89ed
منیش وەکوو ئەو منداڵە ، ئەڵیم جەلال ئەو کەسە بێتاوانە نییە، وەک مەلا ساختەچییەکان بانەگەوازی بۆ دەکەن، جەلال لەبنی پێی تا تەقی سەری پڕه‌ لە خیانەت و لە خۆفرۆشی، لە دووڕوویی و هەزار ڕووی لە سووکایەتی کردن بەگەلی کورد، لە خۆپەرستی و بێگانه‌په‌رساتیی ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ هەر هیچ باس نەکەین دوێنێ بەرچاوی هەموومانەوە، نه‌وه‌کانی مستەفا بەرزانی، سنووریان لەکوردەکانیباشووری بچوک (له‌ سوریا) بە فەرمانی تورکە فاشستەکان، داخستوە، کە کوردەکانی باشووری بچووک هێچ دەروازەیەکیان بۆ نەماوەتەوە و سەرپایان هەروەک ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکان، کە خەڵکیان دووچاری برسێتی کرد، کەچی نقە لەم تاڵەبانیەوە نەهات، ئەی کوا هەڵوێست، ئەی کوا ویژدان، ئەگەر ئیسلام بومایە، لەبەر قاپی خودادا، وه‌کو مه‌لایه‌کی به‌ ویژدان و خواترس هەزاران نوێژم دەکردو لە خواد دەپاڕامەوە و دەمگووت خوایە گیان بۆ خاتری گەورەیی خۆت، هەرگیز ئەو بەڵایە جەلالی تاڵانچی نەگەڕێنیتەوە ناو گەلە ستەمدیدەکەم، بەڵکوو وەکوو ئیرێل شارون ڕیسواتری بکەیت. نیتشە ئەڵێ: دەستشۆردن بەسابوون پێویستە پاش هەر تەوقەکردنێک لەگەڵ هەر پێاوێکی ئاینی، منیش ده‌ڵێم دەستی زۆربه‌ی مەلاکانی کوردستان گڵاوە، ئه‌گه‌ر ناچاربوویت ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌یت، دەبێ دەستت بە سابوون بشۆیت.
لە ژیانمدا تەنها یەک جەلالیش ئازاری نەداوم و کێشەی کەسایه‌تیشم لەگەڵ هیچکامیان نەبووە، بە پێچەوانەشەوە هەرلە ناو شاریش ئەندام لایەنگیرانی یەکێتی و چ جەلالیش دۆستی نزیکم بوون، هەر لە ناوشاریش خۆیان ئاگاداریی دەیان نهێنی خۆیان کردوم. لە ئەوروپاش وەک نموونە ئەڵێم پێکەوە هەرچیەکمان کردبێت، لە زۆربەی کارەکانمدا هاوڕێ یەکێتیەکان بووم، هەر بۆ نموونەش ئەڵێم کە کاک ڕەحیم مام قادر دانساز، کە پێشمەرگەی مامە ڕێشەبووە،که‌ بە هاوڕی کرێکار ناسراوە و کەسایەتیەکەی ناسراویشە و هێشتاش زیندوە، چالاکی نەبووە دژ بە سەفارەتی عێراقی پێکەوە نەبووین، ئیتر هەر لە پەلاماردانی سەفارەتی عێراق، ڕاونانمان لەلایەن پۆلیسی سویدەوه‌..... هتد تەنها بۆ نمونەش هاوڕێ کرێکار کوڕێکی باڵا بەرزە، هەرکاتێک خۆپیشاندانببوایە، بەبێ یەک دوو لەلایەن پۆلیسی سویدە دەستگیر دەکرا، چونکە باڵای بە ڕاستی بەرزە و نەیدەتوانی خۆی بشارێتەوە، بەڵام من دەمتوانی کە لە ناو بنچکە مۆرد یا گوڵەکاندا خۆم بشارمەوە و لەلایەن پۆلیسەوە دەسگیر نەده‌کرام، جگە لەوەش جەلال تاڵەبانیم یەک دوو جار لە نزیکەوە دیوە، ئەویش ئەو کاتانەی کە سەردانی خزمەکانم کردوە، بۆ نموونە شەهید ئازادە سوور هەڵەدنی، کە لە کەرتی سەرکردایەتی بوو، یەکەمجاریشیان کە چوم بۆ سەردانی شهید ئازادە سووری ئامۆزام، لەنزیک کەپرەکەی جەلال تاڵەبانیەوە، پێشمەرگەیە ، هەزاران جنێوی بە هێرۆ هاوسەر جەلال، بە حسامەدینی باوکی جەلال دەدا، چونکە لە گیانی خۆی بێزرابوو، پێش ئەوە قاچی تووشی گاگارین ببێت، نەیان گەیاندە جێگەی مەبەست، کە زۆریشی تێنەدەچوو، هەر ئەو کاتانەش وەک عومەر شێخ مووس باسی دەکات، بە ملێۆنەها دۆلاریان لە لیبیاو جیگەکانی دیکەوە بەدەست گەیشتوە. هەروەها زۆربەی خزماکانم سەرتاپایان جەلالی و یەکێتی بوو، یەک دوو خزمم نەبێت، کە پارتی بوون، گێژ و وێژ بوون.
دژایەتی کردنی من بۆ جەلال تالەبانی، تەنهاو تەنها له‌ بەرژەوەندی خەڵك زیاتر هیچی دیکە نییە، چونکە ئاگادارم هەروەها زۆربەی ڕووداوەکانم ئەگەر لە نزیکەوە نەبیتبێت، ئەوا بە هەواڵ، سەرجەم هەوالە دڵتەزێنەکانم بیستوە. هیچ هێزێک نییە و هیچ پاساوێک ناتوانێت کە کارەساتی قڕناخەو پشت ئاشان بە خیانەت و هاوکاری دوژمن کردن بۆ بسەلمێنێت. هەڵبەت هەرگیز وەکوو توند ڕەوێكی نەئاینی نە سیاسیش بیر ناکەمەوە، چونکە دڵنیام هەروەک چۆن دڵنیام کوشتنی شیوعیەکان بە دەستی مەلا مستەفا بە پیلانی شا و ئیمپریالیزم دەزانم، کۆمەڵ کوژیەکەی قڕناخەو پشت ئاشانیش بەهەمان شێوە، چونکە هەر کە مەلا مستەفا دەستی دایە کوشتنی کەسانی نیشتیمانپەروەری بۆ نموونە وەک شەهید فاخیر مێرگەسووری، کە خزمی نزیکی خودی بەرزانی بوو، شەهید مەلاکەریمی کوێرەکی، شەهید کردن و سووتاندنی ئەوڕەحـانی خلە، ئەوشەهیدانە لە نووسیندا نەبێت نازام کێن و چ کارە بوون، بەڵام کە دەخوێنمەوە تێدەگەم ئەو شەهیدانە، کەسانی قارەمان و بلیمەتی گەلەکەمان بوون، مەلا مستەفا پاش شەهید کردنیان، ناو ناتۆرەی دەخستە پاڵیان، گرنگە بزانین، کە حزبی شیوعی بەهیچ شێوەیەک مەترسی نەبوە بۆ سەر کورسیەکەی مەلا مستەفا، هەروەها شیوعیەکان هەڕەشە نەبوون بۆ سەر سامانی مەلا مستەفا، ئەی کەواتە بۆ مەلا مستەفا ئەوانی شەهید کرد؟ با بڵێین شەهید فاخیر مێرگەسووری هەروەک جۆنسان ڕاندال ئەڵی: لە شەڕەکەی زۆزگدا، سی، ئا، ئەی و موساد، هەروەها شارەزایانی بواری سەربازی پێیان باشبوە کە ئەو شەڕە نەکرێت، چونکە زیانی لە قازانج زیاتر پتر دەبێت، بەڵام شەهید فاخیر مێرگەسووری، سووربوە لەسەر بڕوای خۆی و شەڕەکەی کردوەو بەسەرکەتووییش لە شەڕه‌داکەدا دەرچوە، بۆیە مەلامستەفا ئەوەی پێناخۆشبوە، چونکە مەلا مستەفا نەیویستوە شەڕەکە بکات. ئەی شەهدانێکی وەک ساڵح خلە چی، مەلا کەریمی کوێرەک چی، کە وەک باسی دەکەن فەیلەسووفێک بووە بۆخۆی، پێم باشە لەبارەوە دەربارە شەهید مەلا کەریمی کوێرەک بەدرێژەی لەو لینکەدا بخوێنەوە.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c567efe7
بەکورتی شەهید کردنی ئەو پۆلە قارەمان و تێکۆشەرە، جگەلە پیادەکردنی پیلانی دوژمنە سەرسەختەکانی گەلەکەمان ، هەروەها جێبەجێکردنی پیلانی ئیمپریالیزم، شتێکی دیکە نیە. بەهەمان شێوە، کۆمەڵ کوژیەکەی قڕناخەو پشت ئاشانیش هیچ پاساوێک ناپەرژێنێت، جگە لەوەی کە خۆیان لەو سەروبەندەدا گووتییان زۆر هیلاک بووین و پێویستیمان بە پشوو هەبوو. با لەبیرمان نەچێت، کە جەلال تاڵەبانی دوای ٤٠ ساڵ دژایەتیکردنی بنەماڵی بەرزانی و خودی تاله‌بانی لەسەر گۆڕەکی مستەفا بەرزانی داوای لێبوردنی کردوو و گووتی تەنها هەڵەیەک کە من کردبێتم، دژایەتیکردنی مەلا مستەفا بوو، ئەفسوس کەسێک نەهاتە زمان و بڵێ: ئەی خوێنی ئەو هەزاران لاوەی لەو دژایەتیدا ڕژاندن چی، ئەگەر هەڵەبووین بۆ پەتێکت نەخستە گەردنت، خۆت بخنکێنێت، بڵێین تاله‌بانی کابرایەکی ڕاستگۆبوو. بەنفرەت بن پیاوە پووتەکانی ڕۆژگار، مەلا جانەوەرەکانی کوردستان، مێردەزمەی سەر دڵی گەلە نەگبەتەکەمان.
پاش کیمیابارانی هەڵبجە لەگەڵ هاوڕیی خۆشەویستم هاوڕێ کرێکار، پۆلیسی سویدی لەبەردەم سەفارەتی عێراق لە ستۆکهۆڵم، ڕاویان ناین، هەڵبەت ١٩٨٧ هێشتا گەنج بووم و توانام باشبوو، پۆلیسێک بە ڕقەوه‌ کەوتە دوام و منی بۆ نەدەگیرا، بەڵام هەستم کرد، کە هیلاکبووم و پۆلیسەکەش تا دەهات زیاتر لێم نزیک دەبوەوە، زەویەکەش وەک شووشە ئاوی بەسەردا بکەیت، بەستبووی لووس بوو، هەڵخلسکام و پۆلیسکەش کەوت بەسەرما، هەروەک برا مسڵمانەکان ئەڵێن: شەرع شەرمی نیە، ئەوێرم کە بڵێم پۆلیسەکە کەتەیەکی گەورە، نزیکە ١٨٠ کیلۆ دەبوو. کەمێکیش زیاد لە پێویست قەڵەوبوو، هەر کە کەوت بەسەرمدا، بایەکی لێبەربووه‌وه‌، منیش وەک کەسێکی خۆرهەڵاتی نەدیتە، چونکە وەک باوە لای خۆمان بۆ گەورە شەرمە، لە پێکەنیندا، هێندە پێکەنیم خەریک بوو دڵم ڕاوەسێت.
قشقەڕە جۆرە درەختێکە کە تەنها لەناوچەی قەرەداخ دەڕوێت، بەرهەمەکەی ڕێک وەکوو پاقلەیە، ئەگەر مرۆڤ بیخوات گێژی دەکات، تەنانەت ڕەشە ووڵاخیش گێژ دەکات، لەناوچەی قەرەداخ ئەوە باوە، کەسێک لە بابەتێک تێنەگیشت یان هەر خۆی گەمژە بوو، پێی ئەڵین لە پاقلەکانی عەبەی فەقێی خواردوە، یانی قشقەڕەی خواردوە، یان بۆ دەرخستن کە زیرەکە یان لە کڕێنو فرۆشتن ئەزانێت، ئەڵێن بابە خۆ من قشقەڕەم نەخواردوە، به‌ڵام تۆ بڵێیت ئه‌و خه‌ڵکه‌، یان ئه‌و نووسه‌رانه‌ قشقه‌ڕه‌یان خواردبێت، وا ئه‌مڕۆ بۆ تاله‌بانی هه‌موو شتێکیان له‌ بیرچۆته‌وه‌!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە