KURDISTANPOST
کوردستانپۆست
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم له سه‌ر میزانیه‌ی فه‌له‌ک خانوو دروست ده‌کات
Saturday, 16/06/2012, 12:00
1236
بینراوە
فه‌ریق شێروانی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ کاروباری سه‌ربازیی و پێشمه‌رگه ئێستا ته‌نها له‌گوندی ئیتاڵی دوو خانوی هه‌یه هه‌ر یه‌که‌ی به یه‌ک ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر میزانیه‌ی ف.ل.ک که‌ره‌سته‌کانی بۆ کڕیوه، سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو هێزی فه‌له‌ک، به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که ئێستا فه‌ریق شێروانی له یه‌کێک له خانوه‌کانی گوندی ئیتاڵی دایه، کرێی ئه‌م خانوه‌ی به3500 دۆلار له میزانیه‌ی ف.ل.ک مانگانه وه‌رده‌گرێته‌وه ئه‌مه گوایه له‌گوندی ئیتاڵی کرێچیه، هه‌روه‌ها وا خه‌ریکه خانوه‌که‌ی پیرمامیشی نۆژه‌ن ده‌کاته‌وه، که گومانی تێدا نییه، نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌و خانوهشی هه‌ر له سه‌ر میزانیه‌ی فه‌له‌که. ئه‌مه له کاتێکدا فه‌ریق شێروان مانگانه 32 میلیۆن دۆلاری له‌بن ده‌ستدایه به که‌یفی خۆی هه‌ڵسوکه‌وتی پێوه‌ده‌کات.
کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost