KURDISTANPOST
هەژار كەركوكى
كاك نێچرڤان بارزانى حسیب ڕۆژبەیانى نیوەى كەركوكى لە گیرفانە قولەكەى نا كەى بە ئاگا دێنەوە
Sunday, 14/06/2009, 12:00
2917
بینراوە
دواى ئەوەى حسیب ڕۆژبەیانى جیگیرى پارێزگارى كەركوك بوو خۆى و حەبیبى براى و حیمایە و خزمەكانى هەر لە كورسیەكەیەوە تاكو عامودى خێمەى ماڵە ئاوارەكانیان ڕووتانەوەو هەموو سەروەت و سامانى ئاوارەیان لوشدا بێ ئەوەى كەس ناویان بێنێ ، ئەوەتانێ حسیب ڕۆژبەیانى هەر ڕۆژەو سەیارەیەكى ئاخر مۆدێلى پێە و پێى دەسوڕێتەوە و كوڕە غەزوورەكانى ئێستاش شەدەى دۆلارى وەختى ڕاوڕووتەكانى حسیبى زاوایان لە سوپەر ماركێتەكان دەردێنن كە هەوا لێى نەداوە ، تەماشاى حەبیبى براى حسیب ڕۆژبەیانى بكەن ماڵەكەى بووەتە گەراجى سەیارەو هەر ڕۆژەو سەیارەیەكى لە بەردەم ماڵەكەى داناوە ، جارێ باسى حاجى هاشمى خێڵى شاوێس هەر ناكرێت كە لە كڕینى گوریسێكەوە تا گەیشتە كەعبەى ماڵى خوا هەر لە ژێر تەوجیهاتى حسیب ڕۆژبەیانى و حبیبى براى دزیان دەكرد ، بەپێى قسەى یەكێك لە مسئولینى لقى 3 حسیب ڕۆژبەیانى كە دواى ئەوەى تڕۆیان كرد لە جێگر پارێزگارى كەركوك خۆى مشغول كردۆتە جەریدەیەكەوە بەناوى 140 و ئێستاش مانگانە بڕى 7000 حەوت هەزار دۆلارلەگیرفانە قوڵەكەى دەنێ و لووشى دەدا بێ ئەوەى ئەو گۆڤارە بارەگاى هەبێت یان كەسێك بەڕێوەى بەرێت و ستافى هەبێت ، ئاشى نەزانە و خوا بۆى دەگیرێت . ئەوەى خەڵكى كەركوك بێت لاى ماڵى حسیب ڕۆژبەیانى یەوە بەڕێگادا بڕوات ئەبینێ چى ڕووى داوە چەند ئەرزەى تەجاوزو ماڵى دەوڵەتیان داگیركردووە هەر هەمان سەرچاوە باسى ئەوەشى كرد كە لقى 3 داوایان لە سكرتێرى مەكتەبى سیاسى پارتى كردووە كە بەڕەسمى داواى وەرگرتنەوەى ئەو خانوانە بكرێت كە حسیب و براكانى تیایدا نیشتەجێن و داگیریان كردووە بەڵام كەمال كەركوكى ڕێگربووەو ئەو پێشنیارەى لقى3 ى ڕەتكردۆتەوەو قەناعەتى بە فازل میرانى كردووە ، ئەوە باسى ئەنجوومەنى وەزیران هەر ناكرێت حسیب ڕۆژبەیانى بەهۆى خواردنى ئەو بڕە پارانەى لە مەكتە بى نێچیرڤان بەرزانى وەرگرتبو بەناوى ئاوارەوە وە هەمووى لوش داوە.
هەژار كەركوكى
© 2019- Kurdistanpost