ئایا نانبڕاوه‌ کان شایه‌ نی به‌ زه‌ یی و هاوسۆزین؟

Tuesday, 16/06/2009, 12:00

2302 بینراوە



  کۆنترۆڵکردن و یاریکردن به‌  بژێویی خه‌ ڵك، جا به‌  هه‌ ر بیانوویه‌ ك بێت، کارێکی زۆر به‌ دڕه‌ وشتانه‌ یه‌  و ده‌ بێت بێ یه‌ ك و دوو ڕیسووا بکرێت. به‌ ڵام له‌  هه‌ مان کاتدا ئایا ئه‌ و که‌ سه‌  نانبڕاوانه‌  شایه‌ سته‌ ی ئه‌ وه‌ ن که‌  وه‌ کو 'قاره‌ مان' ناوببرێن؟
  له‌  سه‌ ره‌ تای ئه‌ م مانگه‌ دا له‌  له‌ نده‌ ن ئاماده‌ ی کۆڕێك بووم که‌  بۆ باس و تاووتوێی چمکی گۆڕان ساز کرابوو، که‌  سه‌ رباری ئاماده‌ ‌بوونی ژماره‌ یه‌ کی ئێجگار زۆر خه‌ ڵکی به‌ په‌ رۆش به‌ ڵام به‌  داخه‌ وه‌  کۆڕێکی کارا نه‌ بوو و نه‌ یتوانی نه‌  په‌ یامبه‌ خش بێت و نه‌ ‌ زانیاریبه‌ خش و، له‌ گه‌ ڵ ئه‌ وپه‌ ڕی ڕێزم بۆ ماندووبوونی ئاماده‌ کارانی کۆڕه‌ که‌  به‌ ڵام له‌  ڕاستیدا زیاتر له‌  کۆڕێكی ده‌ روونسازیی ده‌ ‌چوو بۆ دڵنه‌ وایی و هه‌ ڵڕشتنی داخ و بێزاریی خه‌ ڵك له‌  ده‌ ست یه‌ کتر و له‌  ده‌ ست ده‌ سه‌ ڵاتی کوردستان!
  به‌  هه‌ رحاڵ، یه‌ کێك له‌  ئه‌ وانه‌ ی که‌  ماوه‌ یه‌ ك مۆڵه‌ تی پێدرا له‌  پانێڵه‌ که‌ وه‌  قسه‌  بکات که‌ سێك بوو که‌  خۆی به‌  ئاماده‌ بووان ناساند وه‌ کو یه‌ کێك له‌ وانه‌ ی که‌  پاش چه‌ ندین ساڵ خزمه‌ تکردنی 'ده‌ سه‌ ڵات' ده‌ ستی له‌  پۆسته‌ که‌ ی کێشاوه‌ ته‌ وه‌  و چه‌ پڵه‌ ڕێزانێکی گه‌ رمی له‌  لایه‌ ن ئاماده‌ بووانه‌ وه‌  بۆ خۆی مسۆگه‌ ر کرد. زۆر به‌  چاکی له‌  یادمه‌  که‌  نزیکه‌ ی زیاتر له‌  ده‌  ساڵ له‌ مه‌ وبه‌ ر هه‌ مان ئه‌ و که‌ سه‌  به‌ ڕێزه‌ ی که‌  تازه‌  ده‌ ستی له‌  پۆسته‌  'حیزبیه‌ که‌ ی' کێشاوه‌ ته‌ وه‌ ، له‌  گفتوگۆیه‌ کی دۆستانه‌ دا زۆر به‌  نابه‌ جێیانه‌  به‌  ڕوومدا هه‌ ڵشاخایه‌ وه‌  کاتێك که‌  من تانه‌ م له‌  گه‌ نده‌ ڵیی پارته‌ که‌ ی و بووده‌ ڵه‌ یی سه‌ رکرده‌ ی پارته‌ که‌ ی ده‌ دا، هه‌ مان ئه‌ و سه‌ رکرده‌  و پارته‌ ی که‌  ئه‌ و پاش ده‌  ساڵ ئه‌ ‌مجا گوایه‌  لێیان حاڵی بووه‌  که‌  چ مڵۆزم و دیکتاتۆر و نانبڕێکن! ئینگلیز ده‌ ڵێت "هه‌ رگیز دره‌ نگ نیه‌ " و وازه‌ ێنانی لایه‌ نگرانی هه‌ ر ده‌ ‌سه‌ ڵاتێکی گه‌ نده‌ ڵ له‌  هه‌ ر کاتێکدا بێت مایه‌ ی ئه‌ وپه‌ ڕی پێشوازییه‌ ، به‌ ڵام ه‌ اوکات نابێت ئه‌ و که‌ سانه‌  به‌  'قاره‌ مان' له‌  قه‌ ڵه‌ م بدرێن و بێویژدانییه‌  ئه‌ گه‌ ر ئه‌ و که‌ سه‌  به‌  هه‌ مان چاو له‌ گه‌ ڵ که‌ سێکی تردا که‌  بیست ساڵ پێشتر له‌  ده‌ سه‌ ڵاتی گه‌ نده‌ ڵ دوورکه‌ ‌وتۆته‌ ‌وه‌  و دژایه‌ ‌تی کردووه‌  هه‌ ڵبسه‌ نگێنرێت. ئاخر به‌ ڕێزان یه‌ کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌  ناوه‌ ڕاستی هه‌ شتاکانه‌ وه‌  تووشی کرمه‌ ڕێزی گه‌ ‌نده‌ ڵی و دیکتاتۆریه‌ ت بووه‌  و پێش ئه‌ ویش پارتی دیموکراتی کوردستان له‌  سه‌ ره‌ تای حه‌ فتاکانه‌ وه‌  ئه‌ و ده‌ ‌رده‌ ‌ی گرتووه‌ . ئیتر ئه‌ مه‌ چ لۆژیکێکه‌  که‌  وهه‌ ا داده‌ نرێت ئه‌ وان هه‌ ر له‌  دوێنێوه‌  گه‌ نده‌ ڵ و به‌ رباد بوون!
  ئه‌ وه‌ ی هه‌ تا کۆتایی هه‌ شتاکان درکی به‌  ئه‌ و ڕاستیه‌  نه‌ کردبێت هه‌ تا ڕاده‌ یه‌ كی ئێجگار زۆر له‌  ساده‌ یی و بێه‌ ۆشیارییه‌ وه‌  بووه‌ ، به‌ ڵام له‌  پاش ئه‌ وه‌  و به‌ تایبه‌ تی له‌  پاش نیوه‌ ی نه‌ وه‌ ده‌ کانه‌ وه‌  ئه‌ وه‌ ی هه‌ ستی به‌  ئه‌ و ڕاستییه‌  نه‌ کردبێت کتومت خۆگێلکردن بووه‌  و ڕاسته‌ ‌وخۆ به‌ رژه‌ وه‌ ندیی له‌ گه‌ ڵ ده‌ سه‌ ڵاتی گه‌ نده‌ ڵدا هه‌ بووه‌ ، به‌ ڵام ئێستا که‌  گڵۆڵه‌ ی به‌ رژه‌ وه‌ ندی و ئیمتیازاتی شه‌ خسییان که‌ وتۆته‌ لێژی خه‌ ریکی گواستنه‌ وه‌ ی سه‌ نگه‌ رن بۆ لای لیستی گۆڕان به‌ و ه‌ یوایه‌ ی که‌  له‌ وێ دووباره‌  ئه‌ ستێره‌ ی به‌ ختیان بدره‌ وشێته‌ وه‌  (ه‌ یوادارم که‌  ڕه‌ وتی گۆڕان نه‌ بێته‌  ئیدامه‌ ی هه‌ مان ڕێبازی گه‌ نده‌ ڵی به‌  ده‌ موچاو و شێوازی جیاوازه‌ وه‌  و، به‌  زۆره‌ ملی ناخی خۆم قایل ده‌ که‌ م که‌  ئه‌ وان وهه‌ ا نابن).
  ئه‌ وه‌ ی مایه‌ ی سه‌ رسووڕمانه‌  که‌  زۆر له‌ وانه‌ ی ده‌ ست له‌  پۆسته‌ کانیان ده‌ کێشنه‌ وه‌  یان نانبڕاو ده‌ کرێن ده‌ ڵێن که‌  ئێمه‌  "یه‌ کێتی"ی ڕاسته‌ قینه‌ ین و هه‌ روهه‌ ا ده‌ مێنینه‌ وه‌ ! ئه‌ مه‌  بیانووی مووسڵمانانم به‌  یاد دهه‌ ێنێته‌ وه‌  که‌  ده‌ ڵێن ئیسلام خۆی بێگه‌ رده‌  و ئه‌ م کوشتن و بڕینه‌ ی به‌  ناوی ئیسلامه‌ وه‌  ده‌ کرێت ئیسلام لێی بێبه‌ ره‌  و هه‌ ر کرده‌ وه‌ ی شه‌ خسیی خه‌ ڵکانێکی خراپه‌ کارن! بۆچی ئه‌ وانه‌  گێلن و نازانن که‌  قورئان له‌  ئه‌ لفه‌ وه‌  هه‌ تا یای هه‌ ‌ر باسی کوشتن و کوشتار و سزا و بڕین و تۆقاندنه‌ ‌!
  به‌ ڵی، زۆربه‌ ی هه‌ ره‌  زۆری ئه‌ وانه‌ ی که‌  له‌  ناو ده‌ سه‌ ڵاته‌ وه‌  سه‌ نگه‌ ر بۆ ناو ڕه‌ وتی گۆڕان ده‌ گوێزنه‌ وه‌  به‌  ئه‌ ندازه‌ ی ئه‌ وانه‌ ی کهه‌ ێشتا هه‌ ر له‌ ناو ده‌ سه‌ ڵاتدان له‌  گه‌ نده‌ ڵی و بووده‌ ڵه‌ یی چه‌ ندهه‌ ا ساڵ به‌ رپرسیارن و ئه‌ وانیش له‌  داه‌ اتوودا ئه‌ گه‌ ر یاسا سه‌ ره‌ وه‌ ر بوو پێویسته‌  که‌  به‌ پێی یاسا  لێپرسینه‌ وه‌  و لێپێچینه‌ وه‌ یان بکرێت، یان ئه‌ مه‌ ش هه‌ ر کتومت وه‌ کو ئیسلامه‌ کان "خوایه‌  هه‌ زار گوناه‌  و یه‌ ك تۆبه‌ "، هه‌ ر که‌  هاتنه‌  به‌ ره‌ ی گۆڕان ئیتر ده‌ بێت هه‌ موو پۆخڵه‌ واتی ڕابردوویان بسڕینه‌ وه‌ !
  ڕه‌ وتی گۆڕان به‌ ر له‌ وه‌ ی که‌  ڕێزدار نه‌ وشیروان موسته‌ فا ببێته‌  سیمبول و ڕێبه‌ ری، جموجوڵێکی حه‌ تمی بوو که‌  له‌  ناو ڕه‌ حمی خه‌ ‌ڵکدا، به‌  تایبه‌ تی له‌  ناو گه‌ نجاندا هاتبووه‌  کایه‌ وه‌  و پێویستی به‌  ڕێنیشانده‌ ر و که‌ سێکی بوێری خاوه‌ ن ئه‌ زموون و ده‌ سه‌ ڵاتی وه‌ کو ئه‌ و بوو که‌  بیکات به‌  ڕه‌ وتێکی ڕێکخراو. ئه‌ وه‌ ی که‌  شایه‌ نی ڕێز و ستایشه‌  و ده‌ بێت به‌  قاره‌ مان ناوببرێت بریتیه‌  له‌  ئه‌ و هه‌ موو گه‌ ‌نجه‌  جوامێرانه‌ ی که‌  ئه‌ مڕۆ وه‌ کو سه‌ ربازی ون له‌  لایه‌ ك له‌  هه‌ لومه‌ رجێکی ئێجگار سه‌ ختتدا خه‌ ریکی دابینکردنی بژێویین و له‌ لایه‌ کی تر خه‌ ریکی ململانێیه‌ کی ئێجگار سه‌ ختن له‌ گه‌ ڵ ده‌ سه‌ ڵاتێکی گه‌ نده‌ ڵی دڕنده‌  و له‌ گه‌ ڵ دابونه‌ ریت و که‌ لتوورێکی کۆنه‌ ‌په‌ ‌رست و دواکه‌ وتوو، هه‌ موو ئه‌ و هه‌ وڵه‌ یان نه‌  بۆ پۆست و نه‌  بۆ کۆشك و ته‌ لاره‌ ، به‌ ڵکو بۆ مافه‌  ساکاره‌  بنه‌ ڕه‌ تییه‌ کانی مرۆڤهه‌ ه‌ ر له‌  بژێوییه‌ کی شکۆمه‌ ندانه‌  و ژیانێکی پڕ عه‌ داله‌ ته‌ وه‌  هه‌ تا ئازادیی بێسنووری ڕاده‌ ربڕین.
 
 
  له‌ نده‌ ن 16ی حوزه‌ یرانی 2009
  [email protected]             
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە