گۆڕان لەجیاتی مەسعود پشت بەجەماوەری خۆت ببەستی باشترە....

Monday, 12/04/2010, 12:00

1884 بینراوە


جلال کەسێکە لە سەد ئاوی داوە قاپی تەر نەبووە، بەڵام دەتوانین بڵێن ئەوە رابورد،،، بەهۆی گۆڕانی بار و زروفی عێراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی و لەسەروی ئەوانەشە وە گۆڕانی کەش و هەوای سیاسەتی جیهان و پێش کەوتنی تەکنەلۆجیاوە..بابێمە سەر ئەسڵی مەقسەد گۆران هەڵەیەکی گەورەی کرد کاتێک بێ دەنگی هەڵ بژارد دوای نابڕین و دەرکردنی کەسانی گۆڕان خواز بە هۆی دەنگدانیان بەلیستی گۆڕان لە هەڵبژاردنی 25\07 هەر ئەوەش وای کە خەڵک کرد ئەمجارەیان تا ڕادەیەکی زۆر تەحەفوزیان هەبێت لەدەنگدانیان بە لیستی گۆڕان ، راستی خەڵك وا پێشبینی دەکرد کە گۆڕان لە هەڵبژاردنی 7\03 زۆر لەو ئەنجامە باشتر بێنێت کە هێنای چونکە بازنەی هەڵبژاردنەکان فراوان تر بوو بو، هەروەها گۆڕان زیاتر ناسرابوو لای خەڵک، بەڵام بەداخەوە ئەنجام وانەبوو، من پێم وایە ئەوەش هەمووی بەهۆی کەمتەر خەمی و بێ هەڵوێستی گۆرانەوە بوو بەرامبەر بە سزادان و دەرکردن و نانبڕینی خەڵک لەسەر دەنگدانیان بە گۆڕان،،،لەکاتێکدا زۆربەی جەماوەر لەگەڵ گۆران دابوو، گۆڕان دەی توانی لەم ماوەیەدا واتا 25\ 7 تا 7 \ 03 ئەم هەلە بقۆزێتەوە بۆ دوومەبەست یەکەمیان پێشاندانی هێزو توانای جەماوەر داهێنانێکی تری بەرەنگار بوونەوە لەکوردستان لەجیاتی لولەی تفەنگ و خوێن ڕشتن دووەمیان بەئاگاهێنانەوەی دەسەڵات لەم کردارە ناشیرنانەی بەرامبەر هەواداران و لایەنگیرانی گۆڕان، دەکرا بە خۆپێشاندان و خەڵك هێنانە سەرجادە و نواندنی هەڵوێستیکی توند دوای 2 جار ئاگادارکردنەوەی دەسەڵات ئەم کارە بکرێت،، بێگومان ئەوکات گۆڕان دەیتوانی ئەنجامێکی زۆر لەوە باشتر بەدەست بێنێت لەگەڵ بەدەست هێنانی متمانەیەکی بێ سنوری جەماوەر،نەک هەر ئەوە بەڵکو بەم خۆپێشان دان و هاتنە سەرجادەیە دڵنیام دەی توانی کورسی جەلال و مەسعود بلەرزێنێت و بیان هێنێتە سەرخە ت و مەرجەکانی خۆی بەزیادەوە بەسەریاندا بسەپێنێت، چونکە خاوەن جەماوەرێکی زیندووه و کوردستان هیچیتر ئەم هەرێمە داخراوە نیە کە لەدەرەوە دەنگ و سەدای نارازی بوونی نە بیسترێت و جەلال و مەسعودیش هیچیتر نەیان دەتوانی بەرامبەر بە دەرەوە خۆیان بە سۆشیال دیمکرات و دیمکرات سەرۆکی مەحبووب پێشان بدەن و لەناوەوەش ئەوکەسە بێزراوەبن و بۆی هەبوو بەغداش تەدەخل بکات کە ئەوە هەمووی لەبەرژەوەندی گۆران و گۆڕان خوازان کۆتای دەهات، بەڵام بە پێچەوانەوە بە پاساوی نە شێواندنی وەزعەکە گۆڕان تەنها لەڕێگەی میدیای ناوچەیەوە باسی لەم مەسەلەیە چارەنوس سازە دەکرد و لەژێر لێوە وە گلەیی و گازندەی دەردەبڕی لەکاتێکدا دەیزانی کە ئەم گلەی و گازندەیە بێ ئەنجامە و میللەت ترسێنراوە و هەڵبژاردنێکی تریش لەپێشە، کە ئەمەش لەبەرژەوەندی لیستی دەسەڵات دابوو وە بوو بەخاڵی بێ هێزی گۆڕان و دروست بونی بۆشاییەک لە نێوان جەماوەر و لیستی گۆڕاندا کەئەمەش مەبەست و ئامانجی لیستی دەسەڵات بوو. کە ئەمرۆ جەلال و مەسعود ئەم خاڵە وەک وەرەقەیەک بەکار دێنن لەسەر مێزی گفتۆگۆ لەگەڵ لیستی گۆڕاندا واش ئەم وەرەقەیە بەکاردێنن کە ئەم بۆشاییەی دروست بووە لەنێوان جەماوەر و گۆڕاندا فراوان تری کەن ئەوەش بەبەستنەوەی گەرانەوەی مافی نانبڕاوان بەدەنگدان بە تاڵەبانی، هەر بە باسکردنی ئەم مەسەلەیە بێ ئەوەی جێبەجێ بکرێت گوران خوازان دەنگی ناڕەزاییان بەرزکردەوە هۆکاری ئەوەش ئەم هاوکێشەیەیە(هەموو گۆڕان خوازێک نان بڕاو نەکراوە، بەڵام هوموویان تاسەر ئێسقان نەفرەت لەم دەسەڵاتە دەکەن بەتایبەتیش جلال)،،، ئێستاش نەچوە بچێت بای ئەوەندە ماوە بەدەستەوەیە، بۆ دەرهێنانی ئەم وەرەقەیە لەدەستی جەلال و مەسعود ، ئەویش بە هێنانی خەڵک بۆ سەر شەقامەکان و دەربڕینی نارەزایی بەرامبەر ئەم کردارە قێزەونەی جلال ورژاندنی بابەتەکە لە میدیای عێراق و جیهان بۆ دەرخستنی جەوهەری ڕاستە قینەی جلال ،زۆر باش دڵنیام لەوە گەر بێت و گۆڕان بەرنامە ڕێژی بۆئەم مەسەلەیەکە بکات جلال بە زوترین کات بە چۆک دادێت،،بۆ لەدەست نەدانی مەکانەت و متمانە لە بەغدا و ئەمریکا، بەڵام گەر گۆڕان چاوەروانی سەرۆکی تەزویر بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم مەسەلەیە دەبێ زۆر باش لەوە دڵنیابێت بۆشایی نێوان گۆڕان و جەماوەر زیاتر دەبێت و گۆڕان خوازان لێی بێ هیوا دەبن ئەمەش ویست و خەونی جلال و مەسعودە.....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە