فازل عوسمان ..شیخ زانەكەى كەركوك ! بەشى یەكەم

Friday, 29/06/2012, 12:00

917 بینراوە


لەپاش رووخانى رژێمى حیزبى بەعس لەشارى كەركوك نووسینگەى نیچیرڤان بارزانى سەدان هەزار دۆلارى بەهەدەردا لەپێناوى دامەزراندنى دەزگایەك بەناوى(دەزگاى رۆژ) دیارە ئەو دەزگایە لەسەر دەستى ژیان عەزیز، سوزان رەمەزان،فازیل عوسمان، چەند كەسانێكى كەش دروستكرا لەژێر ناوى (دەزگاى رۆژ بۆ داكۆكیكردن لەمافى ئافرەتان)بەڵام ئایە لەراستیدا مەرامى ئەو دەزگایە چیبوو؟ ئەمەیان بۆ پاشتر دەهێڵمەوە ..
فازل عوسمان كى یە؟
خەڵكى لادییەكى ناوچەى شارەزوورە ، لە 1979 وە تاوەكو ساڵى 1991 بۆ هێڵە موخابەرایەتییەكانى حیزبى بەعس كارى دەكرد وجموجۆلەكانى شۆڕشگێڕانى حیزبە كوردییەكانى بەتایبەتى كۆمەڵەى رەنجدەران و حیزبى شیوعى عێراقى چاودێرى دەكرد لەدەڤەرى سلەیمانى وگەرمیان وشارەزور ، هەربۆیە پیاوێكى نامەقبول بوو تەنانەت لەلایەن بنەماڵەكەى خۆشیەوە، هەربۆیە باوكى دەریكرد لەماڵەكەى خۆیدا،هەروەها برایەكى كەسێكى نزیك لەمەلا كرێكاربوو چەندینجار هەوڵى كوشتنى فازلى دابوو بەڵام بۆى رێكنەدەكەوت چونكە پیاوێكى هێندە پاشل پیس و داوین پیس بوو تارادەى قیزەوەن كردنى كەسوكارەكەشى، هەربۆیە پاش شكستهێنانى حیزبى بەعس لەشەڕى كەنداودا وئازادبوونى بەشێكى زۆرى ناوچە كوردییەكان فازلە رەش كەئێستا بەشیخ زاناكەى كەركوك ناسراوە بۆ ماوەیەك خۆى شاردەوە پاشتر لەهەندێ كەناڵەوە
دەیویست لە حیزبەكان نزیك بێتەوە بەڵام هیچێك لەو حیزبانە نەیانگرتە خۆ، تەنیا پارتى گەل كە ئەو دەم( سامى عەبدلرەحمان)سەرپەرشتى دەكرد ئەویش تەنیا بەمبەستێك گرتیە خۆى چۆنكە لەو سەردەمەدا پارتى گەل پرۆژەیەكى بەدەستەوە بوو كەهەندێ لەحیزبە بچوكە كوردییەكان لەگەڵ خۆیدا تیكەل بكاتەوە و پاشتر بیانباتەوە نێو پارتى دیموكراتى كوردستان ، هەربۆیە بەلایەوە گرینگ نەبوو دەیانى وەكو فازل عوسمان بگرێتە خۆ، لەكۆتایشدا هەر وا دەرچوو
(سامى عەبدولرەحمان) بوو بەجیگرى (نیچیرڤان بارزانى) لەحكومەتەكەى هەولێردا ، هەر لەویشەوە بوو (سامى عەبدولرەحمان) لەریگە نیچیرڤان بارزانییەوە پرۆژەى دەزگاى رۆژ-ى بۆ فازل عوسمان دەستەبەر كرد .. یەكێك لەكارە گرینگەكانى ئەو دەزگایە ئەوە بوو كەرێژەیەكى باشى ئافرەتى جوان و سەرنج راكێش رامبكات بۆ تێركردنى بەرپرسە باڵاكانى نزیك لە دەسەڵات ، دیارە بۆ ئەم كارەش فازل عوسمان باشترین كاراكتەر بوو ، بەدەیان ئافرەتیش لەشارى كەركوكدا هەیە گەواهى دەدات كە فازل عوسمان داواى كارى واى لێكردوون و پارەى باشیشى كردونەتە بەر دەست ، بەڵام ئەوان رەتیانكردۆتەوە ، هەربۆیە لە سەرجەم ژۆرەكانى دەزگاى رۆژ-دا كامیراى داناوەو ووێنەى كارمەندەكانى خۆى لەلایە .. بۆ ئەوەى جارێكى تر هاوشێوەى سوزان رەمەزان وژیان عەزیز جێى نەهێڵن و نهێنییەكانى بەرنە دەرەوە ، ئەو دەزگایە خاوەنى ناوبانگێكى زۆر ناشرینە هەربۆیە (نیچیرڤان بارزانى) بڕیارى داوە بەشێوەیەك لەشێوەكان (فازل عوسمان)بەدەردى شیخ زانا بەرێ و ئەو لەكەیە بەتەوێَڵى خۆى لێبكاتەوە ، بەڵام فازل عوسمانیش كاتى هەستى بەوە كردووە لەگەڵ گروپێكى عەرەبیدا دەستى تێكەڵكردووە كە ئافرەتێك بەناوى(دوكتورە لەیلاوە) سەرپەرشتیان دەكات كە لەكاتى خۆى بەشەهادەیەكى تەزویرەوە بەئەمرێكى تایبەتى ئەنجوومەنى وەزیران دامەزراوە چونكە كچێكى چاوشینى جوان وناسكە دەستى بەپرسانى پارتیش ناگێرێتەوە چونكە یەكێكە لە گرۆپە كۆنەكەى ((عودەى كوڕى سەدام.)) وئافرەتانى زۆرى هاوشێوەى خۆى دەناسێت ... ماویەتى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە