كوردستانپۆست له‌ ڕێپۆرتاژێكی وێنه‌ییدا هه‌ندێک له‌ پرۆژه‌كانی (ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان) پارێزگاری دهۆك ئاشكرا ده‌كات

Saturday, 08.04.2012, 12:00

3697 بینراوە


كوردستانپۆست/په‌یامنێری دهۆك

له‌ ماوه‌كانی رابردوو به‌ هۆی دۆستان و هاوریانمان له‌ دهۆك توانیمان به‌ وێنه‌وه‌ گوندی (عۆجه‌ی) ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان پارێزگاری دهۆك بۆ خوینه‌ران ئاشكرا بكه‌ین، كه‌ له‌ پشت چیای زاواوه‌ گوندی سیتكێ كردۆته‌ (عۆجه‌) و به‌هه‌شتیكی له‌ تألانی ئه‌م میلله‌ته‌ بۆ خۆی و فارسی ئامۆزای و خزمه‌كانی دروست كردبوو، به‌وه‌ی زیاتر له‌ 5 كیلۆ مه‌تریشی به‌ شێوه‌ی نوی قیرتاو كردبوو به‌دانانی سه‌رجه‌م هیماكانی هاتۆچۆه‌وه‌. لێره‌وه‌ سوپاسی ئه‌و دۆسته‌مان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ریگه‌ی ئیبراهیمی حاجی مه‌شهود گه‌وره‌ ده‌وله‌مه‌ندی بادینانه‌وه‌ ته‌واوی وینه‌كانی بۆ ناردبووین.
ئه‌مرۆش هه‌مان دۆستمان له‌ هۆبه‌ی دیزاینه‌رو نه‌خشه‌كیشانی ئیبراهیم ی حاجی مه‌شهوده‌وه‌ ته‌واوی پرۆژه‌كانی ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان پارێزگاری دهۆكی بۆ به‌ وینه‌ بۆ گرتبووین.

خوێنه‌رانی ئازیز بروانن كه‌ ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان ناسراو به‌ ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پارێزگاره‌ ماڤیاكه‌ی بادینان به‌ دزینی سامان و موڵكی گشتی و تایبه‌تی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ده‌یان پرۆژه‌ی به‌ ئاشكراو به‌نهینی ئه‌نجامداوه‌ به‌هاوكاری كۆمپانیای ئه‌رتووشی كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی فارس كۆچه‌ری ئامۆزایه‌تی و، بونه‌ته‌ خاوه‌نی زیاتر له‌ 1200 یه‌ك ملیار دووسه‌د ملێۆن دۆلار به‌و پارانه‌شی كه‌ له‌ بانكه‌كانی توركیا له‌ غازی عه‌نتاب و ئه‌نكه‌ره‌و ئه‌سته‌نبول دایناوه‌.

هه‌روه‌ها به‌ پیی وته‌كانی دلیری حاجی مه‌شهود ته‌مه‌ر كۆچه‌ر زیاتر له‌ 30 پرۆژه‌ی له‌ بادینان به‌ گشت شێوازه‌كانیه‌وه‌ هه‌یه‌
به‌شێكی به‌ سه‌هم (پشك) له‌گه‌ڵ باوكیواته‌ (حاجی مه‌شهود)و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ له‌گه‌ل توركه‌كان و ده‌زگای میتی و به‌شێكیشی ڕاسته‌و خۆ له‌گه‌ل فارسی ئامۆزایه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌ یا له‌ جێبه‌جێكردندایه‌.

به‌ پیی سه‌رچاوه‌و دۆسته‌كه‌مان ئیبراهیمی حاجی مه‌شهود باسی ئه‌م پرۆژانه‌ی كردووه‌ كه‌ پاریزگاری دهۆك ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان خاوه‌نیتی یا پشكی (سه‌هم)ی تیایه‌.

ئه‌وانیش:

1.هۆتیل ڕه‌سه‌ن له‌ ناوه‌ندی شاری دهۆك

2.هۆتیل دۆلفین ناوه‌ندی دهۆك

3.مۆدا مۆڵ

4.سه‌نته‌ری زیریلاند پزیشكی

5.شوقه‌كانی زیریلاند

6.كارگه‌ی زیریرلاندی كۆنكرێتی

7.پرۆژه‌ی سه‌دی دهۆك

8.پرۆژه‌ی مازی لاند سه‌همی له‌سه‌دا 25 ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زانه‌و له‌ سه‌دا 18 سه‌باح مولیحم راویژكاری بارزگانی نیچیره‌ڤان بارزانی یه‌ باقیاتی حاجی مه‌شهوده‌

9.پرۆژه‌ی زیریلاند پارك

10.پرۆژه‌ی ئه‌ڤرۆ ستی له‌ سه‌ر ڕێگای سمیل له‌ سه‌دا 50 ته‌مه‌ر كۆچه‌ره‌و باقیاتی كۆمپانیای گۆرباخ كه‌ خاوه‌نه‌كانی خه‌لیل و ئۆرهانن

11.پرۆژه‌ی ئاوی دهۆك كه‌ بری 120 ملێۆن دۆلاری بۆ ده‌رچووبووبه‌ 25 ملیۆن ته‌واو بووه‌ باقیاتی ئه‌و پاره‌یان به‌ش كردووه‌ له‌گه‌ل كۆمپانیای گۆرباخ كه‌ پرۆژه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه‌ و له‌گه‌ل له‌ سه‌دا 30 بۆ نێچیره‌ڤان بارزانی و ته‌مه‌ر كۆچه‌ر.

12.دوو به‌نزینخانه‌ به‌ناوه‌كانی (زیریلاند و ئه‌رتووش) له‌ دهۆك

13.پرۆژه‌ی كه‌نالی ئاسمانی (میتان)

14.پرۆژه‌ی گه‌شت و گوزاری چیای زاوا

خوینه‌رانی كوردستانپۆست، ئه‌وه‌ی كه‌ به‌یان كراوه‌ ئاشكرایه‌و كه‌ ده‌یان پرۆژه‌ی نهینی دیكه‌ له‌ بادینان هه‌یه‌ له‌گه‌ل چه‌ند پرۆژه‌ی نهینی له‌ گه‌ڵ ده‌زگای میتی توركی به‌رامبه‌ر ئه‌و خیانه‌ت و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ كردویه‌تی له‌ ماوه‌كانی رابردوو كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی بووه‌ ده‌یان رۆله‌ی كوردانی باكوری ته‌سلیم به‌ ده‌زگای میت كردووه‌ به‌ پێی وته‌كانی ئیبراهیم حاجی مه‌شهود.


پرۆژه‌ی زێریلاند (شوقه‌کان)

پرۆژه‌ی سه‌دی دهۆک

پڕۆژه‌ی مازی لاند

پرۆژه‌ی زێریلاندی پزیشکی

کارگه‌ی کۆنکرێتی زێریلاند

مۆدا مۆل دهۆک

هۆتێل ره‌سه‌ن