سۆزانى خاڵە شیهاب بۆ خۆى كاندیدكردەوە؟؟؟؟

Wednesday, 27/05/2009, 12:00

5102 بینراوە


وەك دەبینراو دەبیسترا سۆزانى خاڵە شیهاب كە یەكێك بووە لە هەرە ژنە دیارەكانى ناو پەرلەمانى كوردستان وهەمیشە دەورى ژنێكى ئەكتیفى بینیوە وداكۆكى لە زۆربەى بابەتەكانى پەرلەمان كردوەوە بە تایبەتى بوارى پەروەردە وژنان ولەدەرەوەى پەرلەمانیش چەندین جار بەشدارى لە خۆپێشاندان ونارەزایدا كردووە وەك ئەوەى كەساڵى پار لە پاركى ئازادى سلێمانى بەشداربوو لەگەڵ نوسەرەكاندا ودەورى باشى دیووە.. بێ گومان لەناو پەرلەماندا چەندین ژنى هەڵكەوتوى تریش هاوشانى ئەم خانمە بوون وئەوانیش هەمیشە بووبونە دەمراستى زۆربەى چین وتوێژەكان وەك كوێستان محەمەدى دەست لەكاركێشاوەى لە لیستى سەوز وخۆكاندیدكراوى لیستى گۆران كەویش دەورێكى كاراى هەبووە.. لێرە دا لە سۆزان خان دەپرسم.. ئایا بەرێزتان بۆ جارێكى تر خۆت كاندیدكردەوە؟؟ نەدەكرا بەرێزیش وازت بهێنایەو ئەوجا بانگێشت بكرایتایەوە یان لیستەكەى تاڵە بانى توبۆچى بەكاردەهێنێت لە ناو پەرلەمان دژى كۆێستان وكەسانى ناو لیستى گۆران. چونكە من بەرێزتان دەناسم كەخۆشت یەكێك بوویت لەوانەى هەمیشە رەخنەت لەدەسەڵات و وەزیر وحكومەت وپەرلەمان دەگرت.. چۆن توانیت بەشداربیت لەلیستى (كوردستانى) ئەى نازانى تاڵەبانى یەكێتى پێشكەش بە بارزانى كردووە و رێكەوتنێكى لەگەڵ پارتى كردووە بەس مەگەر خواو تاڵەبانى وبەرزانیى ا بزانن ژێر بە ژێر چى دەكرێت .بەلامەوە سەیرە كچى خاڵە شیهابى مەرد وسەركردەى گشت گۆرانە سەرەتاییەكانى ئەوساى یەكێتى بچێتە بەرەى خائینانى كورد مەسعودى 31ى ئاب ولە سەنگەرى ئەواندا تفەنگ بەرووناكى گۆرانەوە بدات وئێمەش تا ئێستا سوێندى راستمان گۆرەكەى خاڵە شیهابى باوكێتى وشانازى پێوە دەكەین.. بەرێزم سۆزان خان دەزانم تازە كارلەكارترازاوە وبەلێنت داوە بە تاڵەبانى.. بەڵام تكایە ئەو پارچە زەویەى كەتاڵەبانى بەلێنى پێداوى بتداتێ وەرى مەگرە لە برى ئەوە بەرێزتان نەچونەتە ئە وخانوەى كەدرایە سەركردە شەهیدەكا ن وكاكە سۆرانى براتى تێچوو.. وەخۆشت پێویستت نە بە خانووە و نە بەزەوى یە.. تاڵەبانى رێوى ئاسا دەیەوێت لە رێگەى ئێوە وە عەتفى خەڵكى رابكێشى..ئەگینا تاڵەبانى پەیوەندى بەكێشەى تۆو براكەتەوە چى یە ولەسەر ئەو خانووە تەداخول دەكات وبانگت دەكات وپێت دەڵى واز لەو خانووە بهێنە باسۆرانى تیابێت وبچۆ لە سلێمانى كام زەوى باشە تا هەزار مەتریش من دەدەمێ وتاپۆى دەكەم لە سەرت؟؟ سۆزان چۆن قبوڵى دەكەیت تاڵەبانى ئێوە بكرێت بە پارچەیەك زەوى وماڵى شەهیدى وەهاش هەیە مەترێ قوماشیشى بەر نەكەوتووە وبگرە ئەو موچە كەمەشى كە وەك خێر دەیدرێتى لە ئان وساتدایە ببرێ نەك دەنگ بدات بە لیستى گۆران.. تكات لێ دەكەم تو گۆرەكەى خاڵە شیهاب وئارام وگشت شەهیدان.بەرتیلى گەندەڵان قبوڵ مەكە وبا ناوەكەت هەربەجوانى بمێنێتەوە و چاوەرێ ى وەڵامتم ..و چاوانت ماچ دەكەم...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە