KURDISTANPOST
كۆمیته‌ی پشتگیری كردنی لیستی چاكس�
شێخ ئه‌یوب شێخ بابۆ بارزانی نێونه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ڕێبازی بارزان
Friday, 12/06/2009, 12:00
3961
بینراوە
بزاڤی ڕزگاری خوازی خه‌باتی كوردایه‌تی زۆر قۆناغی سه‌ختی به‌خۆه بێنیوه. به‌شداری بارزانیه‌كان له‌م خه‌باته هه‌روه‌كو هه‌مومان ده‌زانین به‌رچاوبوه وه بوه به‌وهۆیه كه خه‌ڵكانی كوردستان متمانه به سه‌ركردایه‌تی مه‌لامسته‌فای بارزانی بده‌ن..
ریبه‌رایه‌تی ئه‌م خه‌باته له‌لایان شیخهكانی بارزان ده‌كرا كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م شیخ عبدالسلام بارزانی هه‌سته‌كی نه‌ته‌وایه‌تی دژی ده‌سته‌ڵاتی ئاغایه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تی كورد هه‌ڵگیرساند. شیخ عبدالسلام بارزانی له ساڵی 1914 له شاری موسل له لایان ده‌وڵه‌تی فاشیستی عپمانی شه‌هید كرا كه جاشه زێباریه‌كان رۆله‌كی به‌رچاویان هه‌بو. دوای شه‌هید بونی شیخ عبدالسلام شیخ ئه‌حمه‌د ڕیبه‌رایه‌تی ئه‌م شورشهی ده‌كرد. شیخهكانی بارزان هه‌ر له سه‌ره‌تا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان له ناو جهرگهری میلله‌ت زیندوكرده‌وه.
شیخ ئه‌یوب شیخ بابۆ بارزانی كه میژوزانهكی ئازا و سیاسهتمهدارهكی وردبینه هه‌موكاتێك دژی بهكارئینانی حوكمی ئاغایه‌تی بوه و له‌و پیناوه‌شدا زۆر سه‌ختی بینیوه. شیخ ئه‌یوب كه ئاموزای مه‌سعود بارزانیه به‌ڵام بیر‌و بوچونه‌كانی زۆر جیاواز‌و كورده‌كی دڵسوزه. چه‌ندهای ساڵیشه له‌ده‌ست دیكتاتوریه‌تی مه‌سعود بارزانی كه په‌روه‌رده‌ی قوتبخانه‌ی مه‌حمودئاغای زێباریه ده‌ناڵینیت.
ئه‌توانین بڵین كه مه‌سعود بارزانی به زۆری و دیكتاتوری خۆی فه‌رز كردوه به سه‌ر میلله‌تی شۆرشگیری بارزاندا. ده‌بوایه میلله‌تی بارزان ئه‌وه‌یان قه‌بوڵ نه‌كردبایه. به‌ڵام ئه‌مه جیگای سه‌رسورمان نیه كه مه‌سعود بارزانی زۆر له مرۆڤه‌كی وه‌كو شیخ ئه‌یوب بارزانی ده‌ترسیت، چونكه ده‌زانیت ئه‌و ئێحترامو رێزه‌ی كه میلله‌تی كورد بۆ شیخ ئه‌یوب بارزانی داده‌نین ئه‌و نێتی،مه‌سعود بارزانی ناوی بارزان ده‌كاته ناسنامه‌ی خۆی له‌كاته‌دا كه مه‌سعود و ڕێبازی پیرۆزی بارزان زۆر لهیكتر دورن.
لێره‌دا ئیمه كه له جه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵانی میلله‌تی بارزانی به شه‌ره‌ف و كوردانی دڵسوز سهرچاوهدهگرین ڕایده‌گه‌ینین كه نێونه‌ری راسته‌قینه‌ی ڕیبازی شیخ ئه‌حمه‌دی بارزانی له ده‌ڤه‌ری بارزان شیخ ئه‌یوب شیخ بابۆ بارزانیه كه ئیمه به خوین و به ژیان به‌رگری لێده‌كه‌ین. ئه‌مانه‌وێ به بنه‌مه‌ڵه‌ی مه‌لامسته‌فا بارزانی ڕابگه‌ێنین كه دژایه‌تی كردنی شیخ ئه‌یوب و هاڤاڵانی دژایه‌تی كردنی ڕێبازی راسته‌قینه‌ی بارزانه و ئه‌وان به‌رپرسیارن له هه‌ر كاره‌كی توندوتیژی كه دژی لیستی چاكسازی ئه‌نجام بدریت.
میلله‌تی بارزان هه‌مو كاته‌ك دژی دیكتاتوری و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تی كورد خه‌باتی كردوه كه چی ئیستا خۆیان له ژێر ده‌سته‌ڵاتی دیكتاتوری و خۆفه‌رزكردن ده‌ناڵینین.
ڕێبازی راسته‌قینه‌ی بارزان ڕیبازی خه‌باتی سه‌ختی رۆژانی شاخه دژی چه‌وساندنه‌وه. ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م ڕێبازه له‌لایان شیخ ئه‌یوب شیخ باۆیه كهئهتوانیت ئاینده‌یكی گه‌ش بۆ میلله‌ته‌كه‌مان به‌دی بێنیت. داوا له هه‌مو كوردانی دڵسوزی ده‌ڤه‌ری بارزانی خوراگر و بادینانی ئازیز ده‌كه‌ین كه ده‌نگی خۆیان به فیرو نه‌ده‌ن.
ده‌نگدان به لیستی چاكسازی كوردستان كه سه‌رۆكی شیخ عبدلمسهور بارزانیه ده‌نگدانه به ڕێبازی راسته‌قینه‌ی بارزان. ده‌نگدانه دژی حوكمی ئاغایه‌تی، ده‌نگدانه بۆ پیشكه‌وتنی دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه له هه‌رێمی كوردستان.
بژیت ڕێبه‌رایه‌تی ڕێبازی راسته‌قینه‌ی بارزان به سه‌رۆكایه‌تی شیخ ئه‌یوب شیخ بابۆ بارزانی
كۆمیته‌ی پشتگیری كردنی لیستی چاكسازی له بادینان
© 2019- Kurdistanpost