KURDISTANPOST
(شاخه‌وان_د) ئه‌ورووپا
که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی گه‌مه‌ی هه‌والی دوباره و ته‌شریفاتی نمایش ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده نا (به‌خشن)
Saturday, 05/02/2011, 12:00
1039
بینراوە
له کاتیکدا ناوی که‌ناله‌کانی ته‌له‌فزیۆن لابه‌رین زۆربه‌یان له یه‌ک ده‌چن ، هه‌ر له دیدار‌و و پرۆگررام و برگه‌کانی،
ئه‌وه هه‌رباسی هه‌واله‌کان مه‌که که‌هه‌مووی ئاماده‌ی رومال کردن و دووباره‌کردنه‌وه‌ن له‌یه‌ک شت‌دا جیاوازی هه‌یه ئه‌ویش هه‌ندیک هه‌وال نه‌بیت ئه‌ویش تایبه‌ته به(حیزبه)که‌ی ، خۆلهمهشدا شتیکی باش نا‌بینیت له هه‌والی (ته‌شریفاتی)نه‌بیت ئه‌لین سه‌رۆک به‌ریز فلان پیشوازی له سه‌رۆک فلان کرد.
له خوابهزیاد بیت که‌نالیکی زۆرمان هه‌یه به‌لام حه‌یف له‌ناوه‌رۆکدا زۆر به‌سود نین و نابه‌خشن ؟
به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده که‌م ده‌رامه‌ت و کلۆلیمان تیایه که پیویست بوو هه‌موان ببه‌خشن ، به‌نمونه له‌روی بهسودیهوه به‌رنامه‌ی (به‌خشین) له که‌نالی ئاسمانی په‌یام : ئه‌توانم بلیم هه‌ل ده‌گریت هه‌زار ووشه‌ی له‌سه‌ر بنوسیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دان و هه‌زاران خیزانی هه‌ژار و خاوه‌ن شه‌هید و بی باوک و که‌م ئه‌ندام و نه‌خۆشی کهفتهکاریان رزگار کردووه ، من له ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌ژیم به‌رده‌وام بینه‌ریکی باشی کهنالهکانم به‌لام زۆر ترین فرمیسکم که رشتبیتم به‌رنامه‌ی به‌خشین لیی سه‌ندوم که چه‌ندین هه‌ژارو سه‌رگه‌ردانی کورد بهههناسهکانیان دل گرانیان کردوم بۆیه ریگه‌م به‌خۆم دا ئه‌م چه‌ند دیره بخه‌مه سه‌ر یه‌ک.
که سه‌دان ملیۆن دینار‌و سه‌دان پارچه پیداویستی کاره‌بایی و سه‌دان خانوی دروست کراوو ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی بی چاره سه‌ر خۆ هه‌ر کهنالهو سیاسه‌تی خۆی هه‌یه بۆ پیاده‌کردنی په‌خش و ئه‌دای به‌رنامه‌کانی به‌لام پرۆگرامی باش زۆرترین بینه‌ریش رادهکیشیت من ئه‌وه‌نده ئه‌لیم گه‌ر وه‌ک ئه‌م به‌رنامه‌ی به‌خشینه‌ی که‌نالی په‌یام سه‌رجه‌م که‌ناله‌کان بیان بهخشیایه ئه‌وا دلنیام هه‌ژاران به‌ره‌و که‌م بونهوهدهچون ، به‌لام چی بکه‌م ره‌نگه هه‌ندیک که‌نال بلین: ئیمه‌ش به‌خشیومانه من ئه‌لیم ئه‌و به‌خشینه‌ی ئیوه سیاسه‌تیک بوه بۆ ریکلام کردنی بازرگانی .
[email protected]
(شاخه‌وان_د) ئه‌ورووپا
© 2019- Kurdistanpost