ڕاسیستەکان دوژمنی سەرجەم مرۆڤەکانن

Saturday, 09/06/2012, 12:00

3410 بینراوە


سەرنجێک لە میدیای یۆنان و ئاژاوەی گفتۆگۆیەکی تەلەفزیۆنی گریکدا
سامان فەرەج لەیۆنانیەوە
ئاشکرایە گریکەکان لەچ کارەسات ومەرگەساتێکی ئابوریا ئەژین ئەم قەیرانە گەیشتۆتە ئاستی مرۆڤ کوشتن بۆ کەمترین بڕەپارەو برسێتی لەئەندازەبەدەر سیمای جوان وشارستانی هەزاران ساڵەی یۆنانیەکانی توشی شێرپەنجەی مۆراڵ و ڕەوشتی کردوە.لەم ساتانەدا کەسانێک کە تاسەرئێسقان ڕەگەزپەرست ونەخۆشن لە نێو بزوتنەوەیەکی دەمارگیری کوێرانەدا خڕبوونەتەوە بەناوی،بزوتنەوەی میللی،ڕاستڕەو یاخود کازێوەی زێڕینی،کەلایان وایە بێگانەکانی ئەو وڵاتە هۆکاری ئەو قەیرانە ئابوریەی وڵاتی یۆنانە، بۆ یە بەئاشکراو بەبێ شەرم وسڵەمینەوە کارئەکەن بۆ پاکتاوکردن و بەدەرنانی بیانیەکانی ئەو وڵاتە کەزۆرینەیان کرێکار وکەسانی پەناهێندەن،وەک پاکستانی وئەلبانی وئەفغانی و خەڵکانی تری بەشمەینەت چ ئاسیایی یان ئەفریکی.
ئەوەی مەبەست و شایانی سەرنجدانە لەمیانەی گفتوگۆیەکی راستەوخۆی کەناڵی تەلەفزیۆنی یۆناندا،تەلەفزیۆنی ئانتێنا،شەوی ٧یونیۆ٢٠١٢
نوێنەری ئەوبزوتنەوەیە ڕەگەزپەرستە،ئیلیاس کاسیدریاس،کەئەندامە لەپەرمانی یۆناندا لەمیانەی مێزگەردێکدا لەگەڵ ئەندام پەرلەمان و وەزیری سەربەلایەنی تر پەردەی لەسەر بێ ڕەوشتی خۆی وپارتەکەی داماڵی ،لەمیانەی گفتوگۆکەیدا ئەوەی باس ئەکرد کە ڕێکخستنی کاروباری ژیان بۆ هاوڵاتیان لەیۆناندا تەنها کارکردنە بۆ رەگەزی یۆنانی وفەرامۆشکردنی کەسانی بێگانە،هاوکات خاتوو،لیننا کانێڵی کە ئەندامی پەرلەمانە ونوێنەری لایەنێکی پێشکەوتوخوازئەکات دووچاری شەڕو پێداکێشان بوو لەلایەن ئەم پیاوە نەخۆشە ڕەگەزپەرستەوە،ئەمەش پاش ئەو وەڵامە جەرگبڕەبوو کە خانمێکی تر لەگفتوگۆکەد پێی وت،ئەگەر ئێوە فەرمانرەوایی ئەم ولاتە بگرنەدەست،ئەوا یۆنان ئەبەنە دواوەبۆ پێنچ سەد ساڵی تر، ئەمیش ئەم قسەیەی پێ هەرس نەکراو پەرداخێک ئاوی کرد بەسەروگێلاکی ئەو خانمەی ترداو ،لەولاشەوە خاتوو کانێلی بەپەرچی دایەوە ،وتی هەستە بڕۆ دەرەوە لێرە،ئەویش بە مشتەکۆڵە کەوتە دەمووچاوی ئەم خانمە و ئاکام ئەم پەرلەمانتارە بۆیە مایەی مشت ومڕو لەئێستادا پۆلیس ودەسەڵاتی یۆنانی بڕیاری گرتن وسزادانیان بەسەر دا سەپاند.ئەمە ئاوێنەی کەسانی فاشست وڕەگەزپەرستە لەهەر لایەکی جیهاندا کە ئایدیای دژ بەخەڵک هەر دژایەتی ئینسانەو سوکایەتی ونەهامەتیشە بۆ گەلەکەی خۆی.دەستوەشاندن بەو شێوازە لەپەخشێکی تەلەفزیۆنیا رەنگە مایەی پێکەنینی سەیرکەران بێت ،بەڵام لە واقعدا واڵاکردنی نەخۆشیەکانی مۆراڵ و بیرو کرداری کەسانێکە، کە کۆمەڵگای دوچاری هەزاران مەینەت کردوە، ژنانیش گەورەترین پشکی ئەم قوربانیەن.

http://www1.rizospastis.gr/wwwengine/story.do?id=6889131

********************

**********************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە