نامەیەك بۆ د.بەرهەم ساڵح ناسراو بە د. بەرهەم وەیسى

Wednesday, 22/07/2009, 12:00

2692 بینراوە


لەدوایى هاتنەوەت بۆكوردستان خەڵكى زۆر دڵخۆشبوو دەیان وت خەڵكى كوردستان بەتەواوەتى ئەبوژێتەوە چونكە پیاوێكی ئاقڵ هاتهووە و بووە بەسەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان، بەڵام لەدواى ئەوەى ئێوەش بۆخەڵك دەركەوت، که‌ بایى چەندن و چەند و چیتان لەباردا هەیە، ته‌نها مه‌به‌ستت گیرفان پڕکردنی خۆت بوو، ده‌سیان یاسات له‌ پێناوی خۆت و بنه‌ماله‌که‌تدا گۆڕیی و داتنا و لەسەرپارەى ئەم میللەتە فەقیرە و بونیادى ژیانى مسۆگه‌ر کرد لە سەر نەزیفى خوێنى ئەم میللەتە جەنابت ئێستا بووى بەعەریف حەفلى عزیز وەیسى گۆرانیبێژ، ئیتر ده‌رکه‌وت که‌ تۆ هیچ سیاسیت، نه‌ دبلۆماتیکیت، تەنها كۆمەڵێك ووشەت لەبەركردوە و وه‌کو تووتی ده‌یڵێیته‌وه‌.
گەرمیانیەكان ئەم جارەش دەست پێشخەربوون لەڕیسواكردنى ئێوە و عەزیز وەیسى. لێره‌وه‌ داواتان لێدەكەین، که‌وا هونەرمەندە نازارەكەتان زەكریا عبداللەی حه‌شیشه‌خۆره‌ی که‌ پیاوی میتی تورکه‌، بیهێنن بۆ گه‌رمیان با ڕسواى بكەین.
دكتۆرى ڕێزدار و كەسى سیاسى ئەمە هەموو ئەو سەقافەتە بوو، لەدەرەوەى ووڵاِت هێناتەوە بۆ كوردستان، ئێمه‌ بڕوا ناكەین كەسێك لەدەرەوەى ووڵاتەوە هاتبێت و ئاوها وه‌کو تۆ سووک و ڕیسوا بێت، ڕەنگە لە تكساسه‌وە، ئه‌و سەقافەت هێنابێت. تۆ خۆت نەبوى پارەى دیوه‌خانانەت بڕى ئێستا بۆ بانگەشەى لیستەكەتان دووبارە پارەى دێوخانانە سەرف دەكەى؟ ئەمەش یەكێكى تر لە خیاسەتەكانت زۆر زۆر حەیف گەرمیانیەكان و براپێشمەرگە پاكەكانى كوردستان بیكەن و له‌م لاسه‌وه‌ حەنابت تەسەروفى پێوە بكەى، بۆیە پێت دەڵێین نامانه‌وێت كەسى وەك تۆ و نمونه‌ی تۆ بڕورەوە، تۆ تازه‌ له‌ کورد به‌ری بوویت، تۆ حاشا کورد نیت، هه‌ر وه‌ک خۆت ده‌فه‌رمویت که‌وا شه‌رم ده‌که‌یت کورد نیت، بڕۆ نه‌فره‌تت لێ بێت، پێش ئه‌وه‌ی تۆ ئینکاری له‌ کوردبوونی خۆت بکه‌یت، ئێمه‌ی کورد نه‌فره‌ت له‌ تۆ ده‌که‌ین، هه‌ی ڕیسواترین که‌سایه‌تی، بڕۆره‌وه‌ بۆ تكساس لەدواى ڕیسواكردنى خۆتان و لیستەكەتان لەلایەن خەڵكى كوردستانەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە