KURDISTANPOST
قادر نادر
لیستی گۆڕان ، لیستی بێ به‌رنامه بۆ تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کان
Wednesday, 24/06/2009, 12:00
3305
بینراوە
25 ی ته‌موزی ئه‌م سال بریاروایه خولێکی نوێ بۆ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ست پێ بکات ، که زیاتر له 25 قه‌واره‌ی سیاسی شه‌ری به‌ده‌ست هێنانی کورسیه‌کانی ده‌که‌ن . به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی قه‌واره سیاسیه‌کان)ده‌سه‌لات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لات) توخمه کۆنه سیاسیه‌کانن ، وهلهتهمهنی سیاسی دوای راپه‌رین ستراتیژی خه‌باتیان له‌خه‌مه‌کانی خۆیان نه‌وه‌ک ئازاری گه‌ل خولاوه‌ته‌وه ، هه‌ڵسه‌نگاندن و قه‌ڵه‌م که‌متر ده‌چێته سه‌ریان . به‌ڵام سه‌رهه‌لدانی لیسته‌که‌ی پسمامی بارزانی ، له‌گه‌ل تۆبه‌کردن یان هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لیستی گۆران ،له حزبه بڕیارده‌ره‌که‌ی تاڵه‌بانی ، چاوو ره‌خنه ده‌چێته سه‌ریان .
ده‌مێکه زۆر خه‌ڵک ، پێوه‌ری بۆ ناسینی حزب له دێره بریقه‌داره‌کانی ناو به‌رنامه‌وه ،هه‌ڵناسه‌نگێنێ . ئه‌م هاوکێشه‌یه نه له‌نیشتمانه پڕلهتهپ و تۆزنشێوی حزبه کوردیه‌کان ، بونی هه‌یه . بگره له ولاتێکی وه‌ک سوێد و سۆسیال دیموکراته‌که‌ی ، کهبهراوردی به‌رنامه و حوکمرانی ده‌سه‌لاته‌که‌ی ده‌که‌یت ،چه‌ندین درۆی ڕه‌نگاو ره‌نگی تیا ده‌بینیه‌وه ؟
، لیستی گۆران له‌یه‌که‌م رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن به‌رنامه‌که‌ی خۆی له‌مالپه‌ری سبه‌ی بلاو کرده‌وه ، لهوشه ی ناو به‌رنامه‌که‌ی هه‌وڵم دا ، ئازاره‌کانی خۆمی تیاببینمهوه . هه‌روه‌ک سه‌رۆکی لیسته‌که (نه‌وشیروان مسته‌فا) له‌که‌نالی KNN وتی ،ئه‌وان ئازاری خه‌لکیان له‌ناو به‌رنامه‌ی لیسته‌که‌یان چرکردۆته‌وه . ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ده‌مویست بزانم ، گۆڕانی ئه‌م لیسته ، له‌چاو ده‌نگه جیاکانی له‌کوێ
وه‌ستاوه ؟ دیاره به‌رنامه‌که‌یان خالی باشی تیایه ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی وه‌ک به‌رنامه‌ی پارتی ویه‌کێتی ، ته‌نیا بۆ کاتی هه‌لبژاردن نه‌بێت و له‌بڕی ته‌پ وتۆز نیشتن له‌سه‌ریشی، ببێته گفتۆگۆی گه‌رمی ناو په‌رله‌مان و میدیاکانه‌وه .دیاره ناکرێت قسه له‌سه‌ر دێر به‌دێری به‌رنامه‌که‌یان ، له‌بواره باش و خراپه‌کانی بکه‌ین ، بۆیه ره‌خنه‌که له‌سه‌ر یه‌ک ته‌وه‌ر چر ده‌که‌مه‌وه .
وهناشمهوێت ره‌خنه کۆنه‌کانم له‌سه‌ر ئه‌ولیسته دوباره بکه‌مه‌وه که له‌مینبه‌ری راگه‌یاندنیان وه‌ک پارتی ویه‌کێتی ، زیاتر ئه‌و ئاوازه ده‌نگانه تێده‌په‌ڕێنێ ،که‌له گه‌ل بۆچونه‌کانیان یه‌کانگیر ده‌بێته‌وه !؟ وهمالپهری سبه‌ش ، به‌ئاستی هاولاتی وئاوێنه خال له‌سه‌ر وشه‌کان دانانێت !؟ ئه‌مه جگه له ئاشکرانه‌کردنی مولک وماڵی به‌رپرسانی گرده‌که!؟
به‌داخه‌وه زۆرێک له نوسه‌ر و رۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان له هه‌لسه‌نگاندنی لیست و که‌سایه‌تیه‌کان ، بیروارا خهفهکراوهکانیان ده‌رنابڕن و بوێر نین . له‌کاتێکدا بوێری هه‌ر ره‌خنه‌گرتن له‌ده‌سه‌ڵات نیه ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی دیارده‌ی هه‌ڵه‌و تاوان ، ئه‌گه‌ر له لایه‌نی ئۆپزسیۆنیش بینرا ، ده‌بێت وشه‌ی ره‌خنه‌یی له‌سه‌ر بوه‌ستێت . چونکه زۆر جار وا هه‌ڵکه‌وتوه ، به‌شه‌و ڕۆژێکی ده‌نگدان ،ئۆپزسیۆنی دوێنی ده‌گاته هه‌ره‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵات .
پێم وایه راگه‌یاندنی لیستی گۆران کاری باشی به‌دوا هات ، هه‌ر له‌هێنانه خواره‌وه‌ی به‌رپرسانی ده‌سه‌لات لهئههرامه فهرعونیهکانیان بۆ ناو قڕو چلکاوهکانی گه‌رمیان و شارباژیر و ته‌خشان په‌خشانکردنی دۆلاره شاردراوه‌کانی گه‌ل و گوروتین دان به‌ده‌نگه ئۆپزسیۆنه کانی ده‌سه‌لات ، کههاوکێشه سیاسیه‌کان ئالۆگۆر پێده‌کات ، وهدهسهلاتیش ئێستا هه‌ست ده‌کات که‌ده‌نگێکی به‌هێزی نا له‌به‌رده‌م هه‌ندێ پڕۆژه‌ی سیاسیه‌تی که‌ئێمه ده‌مێکه پێویستمان به زۆربونی ئه‌و ده‌نگه نایانه هه‌یه .
هاوکات به‌هۆی 18 ساله‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی که سڵی له دنیایه‌ک تاوان نه‌کردۆته‌وه و خۆزگهکانیشمان له‌و چرکه ساته ده‌خولێته‌وه ، که‌ده‌سه‌لاتی پارتی ویه‌کێتی یان 2 بنه‌ماڵه تاکاره‌ساتی زیاتریان بۆ ئه‌م نیشتمانه دروست نه‌کردوه به‌ره‌و خۆر ئاوابون بڕون . به‌ڵا ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت مادام ره‌خنه‌گری جدی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ین ، ئه‌وا ره‌خنه له لیست و ده‌نگه ڕکابه‌ره‌کانیان نه‌گرین !؟ .
کاتێک له‌مالپه‌ری سبه‌ی سه‌یری به‌رنامه ی لیستی گۆرانم کرد ، توشی شۆک بوم . که‌لیستێک ده‌یه‌وێت گۆران له‌ناو کۆمه‌ڵگا بکات ، که‌چی له‌به‌رنامه‌که‌ی به ئاشکرا چه‌ند دێرێکی بۆ تاوانی کۆمه‌لکوژی ئه‌نفال و ژارابارانی هه‌له‌بجه‌و شیخوهسانان گۆپته‌په تیا نیه !؟ ، که پانتایی خاکه‌که له30% و ژماره‌ی مرۆڤه‌کانی له‌سه‌روی 500 ههزارهوهبێت ؟ ئه‌مه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه بێ ئه‌ژمار له‌مرۆڤی قوربانی به‌شیوازی فاشیانه شه‌هید کرا . له‌ته‌ک سوکایه‌تیه گه‌وره‌کان ، له کرین و فرۆشنتنی کچان ومنالانی چاوگه‌شی کورد ، به ده‌وله‌مه‌نده عه‌ره‌به‌کان . که‌ئامانجی سه‌ره‌کی به‌عس له هه‌مو کرداره‌کانی ئه‌م تاوانه ،سرینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی . که‌چی لیستی گۆران به دێره وشه‌یه‌کیشی ، نایکاته ململانێی سیاسی و به‌رنامه که‌ی خۆی ؟
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له لایه‌نه قێزه‌وه‌نه‌که‌ی دیموکراسی و پاساوه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاته، (ده‌نگی ئه‌نفالچیه‌ک و قوربانیه‌ک هاوشانه) وه (سه‌رۆک خێڵێکی ئه‌نفالچی بریارده‌ری هه‌زاران ده‌نگده‌ری خێلهکهیهتی) ؟ ئه‌ی ئازاره‌کانی زیاتر له 730 برینداری ته‌نیا هه‌ڵه‌بجه که‌به‌ڕێژه‌ی جیا له‌گه‌ل مه‌رگ دراوسێن ؟ خاکه سوتماک و پڕ ژاره‌که‌ی هه‌له‌بجه‌و بالیسان .... ؟ هه‌وڵدان بۆ سکالا تۆمارکردن له‌سه‌ر ئه‌و شیرکه‌تانه‌ی که چه‌کی کیمیاویان به رژێمی به عس فرۆشتوه ؟ نه‌بونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندورستی و په‌روه‌رده‌یی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و هه‌له‌بجه‌و شیخ وه‌سانان ؟ گرنگیدان له‌بواری سایکۆلۆجی و ڕێزگرتنی چه‌ندین هه‌زار مامه‌عه‌لی داده فاتمه‌کان ؟ ...... له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌مانه‌ش ، سود وه‌رنه‌گرتن له‌و قوربانیه بێ ئه‌ژمارانه‌ی داومانه ، که‌ده‌کرێت ، له‌ناوه‌نده هه‌مه جۆرهسیاسیهکان ، ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی پێ به‌ده‌ست بێنین !؟
پێم وایه ناتوانین بروانامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بون له‌یه‌خه‌ی هیچ که‌س و لایه‌نێکی سیاسی بده‌ین ، با به‌رده‌وام ئه‌ی ره‌قیب سرود ومالهکهی پڕلهئالای کوردستان و به‌رنامه‌ی حزبه‌که‌ی پڕ له وشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بێت؟ به‌لکو جوله‌که ئاسا ، ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌لکوژی گه‌له‌که‌ی ، ڕێز له‌تاکی قوربانی و جهلادانیشی به‌ره‌و دادگای دادوه‌ری ببات. بۆیه ئێمه به‌دوای گۆڕانێک ده‌گه‌رێین ،که له‌گه‌ل خه‌م و ئازاره‌کانمان بژیت . به‌هیوای ئه‌وه‌ش ،لیستی گۆران ئه‌و هه‌له گه‌وره‌یان به‌په‌له چاره‌سه‌ر بکه‌ن .
قادر نادر
© 2019- Kurdistanpost