هەمو ئاماژەکان ئەوە دەسەلمێنن دوای هەڵبژاردن مامەو مەسعودو نوسەرە دەربارەکان و ئەسپەکەش ئەتڕن

Thursday, 09/07/2009, 12:00

2011 بینراوە


جەلال بەو ورگە زلەیو بەو هەمو نالەباریەی تەندروستی و نەخۆشیەوە هەر ڕۆژەو خۆی کێش دەکات بۆ لایەك و ڕاکە ڕاکیەتی و دۆلاری دزراوی میللەت تەخشان و پەخشان دەکات و ئەوندەشی زەوی بەشیەوە هاکا سەرەی ئاسمان بەشینەوەش هات وەك ڕۆژانی ڕابوردوی هەزاران پەیمانی بێ بنەماو درۆو دەلەسە بە چین و توێژەکان دەدات و لە خەڵکی دەپاڕێتەوە دەنگ بدەن بە لیستی 12 و54 کەدەکاتە 66 کەی جارانی کە بوە بەنازناو بۆی. وەك لەزگە پێیەوە نوساوە ئەوە ئامەژەیە بۆ دۆڕان و بۆتڕینی لیست و ئەسپەکەشیان ئەگینا ئەگەر لەترسی تڕینێکی حەتمی نەبێت کێ بڕوا دەکات جەلال ئەوەندە کورد پەروەر بێ و ئەوندە لە خەمی هاوڵاتیانی کوردستان و دڵسۆزی بنەماڵەی شەهیدان بێ. بەو هەمو نەخۆشی و نالەباریەی تەندروستیەوە هەر ڕۆژەو خۆی پەلکێش بکات بەلایەکداو بانگەشەی هەڵبژاردن بۆئەسپەکەو بۆ خیانەتکارەکەی 31 ئاب بکات. دیارە جەلال لەلایەن بنەماڵەی مەسعودەوە پێی وتراوە ئەگەر هەڵبژاردن بدۆڕێنن ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی جەلالە. بۆیە جەلال ناچارە بەو هەمو نەخۆشیەوە کە بەحاڵ ڕوحی تیاماوە خودی خۆی بانگەشەی هەڵبژاردن بکات . لەولاوەش هەر لەترسی دۆڕان و تڕین مەسعودی خاین زادە هەڕەشە لە چوار حیزبە کوردستانیەکە . کۆمەڵ و . یەکگرتو . سۆشیالیست و . زەحمەتکێشان بکات و بڵێت ئەگەر دەستور ڕەت بکەنەوە ناهێڵم بحەسێنەوە. وە سکاڵاش لەسەر بەڕێز دکتۆر کەمال میراو دەلی تۆمار بکات. عیماد ئەحمەدیش تەلەفون بۆ ڕۆژنامەی ئاوێنە بکات و بڵێت ئەگەر ئەسپەکەمان بتڕێ مۆمەکەی گۆڕان ئەکوژێتەوە. لەولاوەش چەند نوسەری دەربارو کۆیلە و جاش قەڵەمەی سەرانی مافیا کە تادوێنێ پشتی جەماوەری ئازادی خوازو خوازیار بۆ گۆڕان و هەزاران نوسەری ئازادیخوازو دژی دەسەڵاتی گەندەڵیان لەئەرز ئەداو بە شانو باڵی سەرانی مافیادا هەڵیان دەگوت. ئێستاش کەدەزانن گۆڕان وردە وردە نزیك دەبێتەوەو خەریکە لەوەڕیان لێتێك دەچێ خەریکی بادانەوەن بەلای گردەکەداو هەندێکیشیان بە منجە منج خۆیان دەرخست. کە ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێ ئەو نوسەرانە کۆیلەو خۆفرۆشبون و پیاوی بازاڕین لەکوێ کاسبیان هەبێت لەوێ دەوار هەڵدەدەن . مەردایەتی و ئازادی و ماف بەلای ئەوانە وە تەنها گلاندنی پاروی چەورە. چونکە ئەوانە هەمیشە ئامادەن شەرف و کەرامەت و ویژدانیشیان بە نرخێکی زۆر هەرزان بخەنە مەزادەوە. بۆیە ئەو ئاماژانەو دەیان ئاماژەی تری وەك شەڕفرۆشتن بە لیستەکانی ترو بە کاندیداکانی لیستەکانی تر و دڕاندنی پۆستەرو فلێکسەکانی لیستەکانی تر لەلایەن بەکرێگیراوەکانی هەردو دەسەڵاتی مافیاوە.. ئەوە دەردەخەن کە ترینیان مسۆگەرە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە