دەستە شاراوەکەی قەیرانی ناوخۆی ئیراق تورکیایە

Friday, 23/11/2012, 12:00

1770 بینراوە







ماوەیەکە دەزگای پرۆپاگەندەی دوو حیزبی دەسەلات لە باشووری کوردستان کردوویانە بە هەللا و فەرتەنە لەسەر هێزی دیجلە مەگەر خواخۆی بزانێت. گوایە لافاوی دیجلە لە باشوورەوە هەلدەستی و کوردستان ڕادەمالێنی و وەک لافاوەکەی نوح وایە. بارزانی و تالەبانیش کەشتی فریادرەسی ئەو خەلکن و لەم لافاوە ڕزگارمان دەکەن. ئەوەی ڕاست بێت وانی یە. بیستوومانە ڕووباری دیجلە لە تورکیا سەرچاوە دەگرێت و بە گوێرە زانستی یەکەی دەبێ لافاوی دیجلە لە تورکیا هەلبقولێت نەک لە باشوور. بەلام با نەختێک لاچەیکی ئەو بەڕە با هەلدەینەوە و سەیرێکی ژێری بکەین بزانین چەند ڕاستیمان بۆ بەبەر چاو دەکەوێت.
لەخۆڕا نیە ترسی ئەو لافاوە لەو کاتە دەکریتە دلەڕاوکە بۆ خەلکی کوردی باشوور و میشکیان بەوە دەشۆنەوە. دەبینین باکووری کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان لە گوڕ و تینێکی هەلمەتی سەرهلداندایە. لە سالی ١٩٩١ کورد ئازاد کرا لە دەسەلاتی بەعس بە حوکمی شەری کوێت وشکەستی لەشکری ئیراق لەو شەرەدا. بەلام ئەوەی لە باکوور و رۆژاوای کوردستان وا ڕوودەدات جیاوازە. کورد لەو دوو وولاتە هەولی خۆیانە دەستکەوتەکانیان بەدەست دێنن. کوی دەسەلاتدارانی رۆژاوا و کەنداو و ئیسرائیل پالپشتی تورکیادەکەن. خوراوای کوردستانیش رووبەڕووی سێ دوژمنی سەرەکی سوریا و تورکیا و چەکدارە کانی موسولمانی سوننە خۆڕاگری دەکەن. باکووری کوردستان لە جەنگێکی نەتەویی دایە بەرانبەر دەسەلاتی فاشیزمی تورک بەسەرکردایەتی پارتی بێدادی ئەردوغان وبێ ئەقلی یەتی فەتحوللا گولەن. کوردەکانی باکووری لەوە تێگەیشتوون کە سەرکردایەتی کوردی باشوور لەوزێک ناجولێنن بی راوێژ و مۆلەت وەرگرتن لە تورکەکان. ئەگەر ووتەکانی مەلا بەختیار بینینەوە بەرچاو، هەموو ئەو بەشان و ورگ وبال گوتنە بەفەخامەتی سەروک مام جەلال لەدەستپێکی وتارەکەیدا تۆزۆبا بوو. دەبایە لە بڕی ئەوە داوای لێبوردن بکات لە کوردی باکوور کە مام جەلال چەندین ڕۆلە شێری نیشتمانبەروەری باکووری کوردستانی کردە قوربانی بۆ تورکەکان. هەرئەویش بوو لەکاتی گولدانان لە سەر گۆڕی ئەتاتورک ووتی سەربەخوویی کوردستانم پێ شیعرە دلتان هیچ نەکات ئێمە ناوە ناوە ئەو دروشمە لە قەرانەکانی ناو خۆماندا دەچرین بەڕاستیمان نیە. دوای ئەوە ئێنجا رێز لێگیرا وداوەت کرا بۆ خوانی قەلەمون خواردن. دوای لیدوانەکەی مەلا بەختیار لە کۆنگرەی ب د پ خێرا بەهروز گەلالەیی وەک جاسوسێکی ئەلقە لەگوێی تورک هاتە سەر خەت و کەوتە پەلاماردانی بۆ سەر سیاسەتی بەرخودانی کوردانی باکووری. ئەوەش وا دەردەخات ئەو تاقمە چەند زەلیلی تورکن. واز لە بەرهەم سالحیش بینە کە لە تەوای سەردەمی دەسەلاتیدا بەناو سەرۆکی حکومەتی هەر خەریکی بازرگانی بوو وێرای تورکەکان ئەگەر ئەوەندە خەرێک پەروەردە و زمان و لەشساخی میللەتە نەگبەتەکەی خۆی بوایە لەوانەبوو ببێت بەسەرەک کۆماری دوای جەلال تالەبانی. بەداخەوە ئەو دەرفەتەیشی لە قیس چوو.

هەرێمی کوردستان وولاتێکی نیمچە سەبەخۆیە یا بەستراوەیە بە ناوەند؟
زۆرێک لە خەلکان پێیان وایە هەرێمی باشووری کوردستان بەشێکە لە ئیراق و دەبێ لە و ڕوانگەیەوە دەبێ ئیراقیانە بیر بکەینەوە نە کوردستانیانە. هەندێکیش نا پێانوایە هەرێمی باشووری کوردستان تایبەتمەندی خۆی هەیە و دەسەلاتێکی نیمچە سەربەخۆیە و تا ڕادەیەکیش سەربەخۆیە.
ئەوە نزیکەی دەسالە لەسەر دامەزراندنەوەی ئیراقی نوێ دەگوزەرێت ، سیاسەتمەدارانی کورد ئەو پێناسەیان هەروا بە شێوەیەکی ماتمایی و ناڕۆشەن بۆ خەلکی کوردستان هێشتۆتەوە. با بزانین بۆ؟
دەسەلاتی هەرێم و فەخامەتی مام جەلال و بەرێز مەسعود بارزانی دەستیان لە نووسینەوەی ئەو دەستووری ئیراق داهەبوو. نوێنەری هەردوو پارتیش لە پەرلەمانی ئیراقن. و" پێشمەرگە"ش وەک هیزێکی ناوخوویی هەرێمی کوردستان پەسەند کراوە. سێ پارێزگای دهۆک ئەربیل وسلێمانی وەک یەک هەرێم دان پێنراوە. کەواتە بەپێی ئەو دەستوورە دوو شت کە سەرەکین ئەوەش بودجە و ئاسایشە سەرنجی ئەو دوو حیزبەی بۆ لای خۆ ڕاکێشاوە.

ئاسایش:
لە دەستووری ئیراق دا پێشمەرگە بە هێزێکی هەرێمی پێناسە کراوە لە رێز پۆلیس و ئاسایش. پیشمەرگە دوای قۆناخی جەنگی شاخ هاتە قۆناخێکی نوێ لەم قۆناخە نوێیە ئەرکێکی نوێی لێی چاوەڕوان دەکرێت وەک پارێزەری گەل و نیشتمان ئەوەش تەنیا بە هاتنە دەرەوەیە لە بازنەی حیزبایەتی. دوای ئەوە ئینجا دەتوانێت ببێت بە دامەزراوە یەکی فەرمی. ئەگینا ناویان چەکدای حیزبی یە واتای میلیشیا پێ دەچەسپێت. ڕاستە لە دەسەلاتی هەرێمی کوردستان وەزارەتێک هەیە بەناوی وەزارەتی پێشمەرگە بەلکو پێشمەرگە بەو چەمکەی هەیە تا ئیستا دانەمەزراوە. واتە هەنۆکەش هەرێمی سەوز و هەرێمی زەرد لە هەبوونە. لایەکی تری ئەم پێناسەیە ئەوەیە دامەزراندنی دامەزراوەی پێشمەرگە بەمانا تەواوەکەی خود بەخود مەترسی شەری ناوخۆی لەمیان دەبات لەبەر ئەوەی ئەو کاتە پێشمەرگە سەر بە هیچ لایەنیک نیە و فەرمان ڕاسەوخۆ لە وەزارەت وەردەگریت وسنووری زەرد و سەوز لادەچێت بۆ خزمەتکردن لە رێز ئەم هێزە.
بگەڕێینەوە سەر ئەرکی پیشمەرگە لە دەستووری نوی ئیراق. پێشمەرگە هیزێکی هەرێمی یە جودا لە سوپا. تێکڕای ئیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە یەک لەشکری هەیە ئەویش پێدەگوترێت " سوپای ئیراق" ئەو سوپایە پارێزەری یەکپارچەیی خاکی ئەو وولاتەیە لە زاخۆ بۆ فاو کە پێی دەگوترێت کۆماری ئیراق. کورد و عارەب سەربازن و پلەدارن لەناو ئەم سوپایە. هەرێمی کوردستان سوپایەکی تایبەتی نیە جودا لەو سوپا ئیراقە. لە نەبوونی سوپای ئیراق لە کوردستان وایکردووە سوپا تورک ئەو قەوارەیە پڕ کاتەوە. بەهەزاران سوپای تورک لەناو هەرێمی کوردستانە کە بەشێکە لە خاکی ئیراق و جاسوسی بەسەر ئەو خەلکە دەکەن. ئەوانە سەردەمێک هاتن بەپێی رێکەوتنی حیزبی لە نێوان پارتی و تورکیا لەسەردەمی شری ناوخۆ. هیچ ڕیکەوتنێکی ئاسایشی نیە لەنیوان بەغدا و ئەنقەرە بۆ مانەوەی ئەو سوپایە لەسەر خاکی ئیراق ئیمزا نەکراوە. تۆپبارانی ئیران بۆ سەر ناوچەکانی قەندیل و حاجی ئۆمەران و بەزاندنی فرۆکە جەنگی یەکانی تورکیا ئاسمانی ئیراق وکوشتنی هاولاتیانی کوردی ئیراقی سڤیل لەسەر خاکی خۆمان تا ئیستا بەردەوامە. شەڕی ناوخۆ کۆتایی هات و ڕێکەوتنی ستراتیژی لە نیوان پارتی و یەکیتی چەندین سالە بەرقەرارە. کەواتە بە چ بیانوویەک پارتی رێگا دەدات بنکەکانی لەشکری تورک لە هەرێم بمێنەوە و تا کەی؟ یا ئەوەتە دەسەلاتی هەرێم هاوکارە لەگەل دوژمنان بۆ کوشتنی هاولاتیان یان ئەوەیە دەبی ڕیگا بدات کە سوپایەک هەبێت بەرگری لە هاولاتیان بکات. لیدوانی شەرمنانە بێ مانا یە بۆ وەدەرنانی لەشکری تورک. سۆپای ئیراق ئەگەر بێتە کانی ماسی و هەولێر و ئیبراهیم خەلیل مافی خۆیەتی. کورد بەشێکە لەو لەشکرە و بەریز جەلال و بەرێز مەسعود کە خۆیان بە نووێنەری گەلی دەزانن رەزامەندیان لەسەر ئەو دەستوورە داوە. ئەرکی پولیس و پێشمەرگە نیە بەو کارە هەلبستێت . سەیرە دەسەلاتی دوو حیزبی لە هەرێم خەلک چەواشە دەکات بە درۆو دەلەسە. ئەگەر پرواتان بە عەرەب نایەت بۆ بەشدارن لەحکومەتەکە ؟. ئەمە خۆی بەلگەی حاشا هەلنەگرە کە دەسەلاتی هەرێمە حەزی لە بوونی توندو تیژی یە لە نیوان کورد و عەرەب بۆ پەرەپێدانی لە گەندەلی و دزین.
چەواشەکاری بەسە، ڕۆژیک بەناو لەشکری دیجلە دەستووری نیە و ڕۆژی بەناوی لەشکرمان هەیە تا بەغدا ڕایانده‌مالین و ڕۆژی بەنای هیزی حەمرینمان هەیە و رۆژی وەللا ئەلزەیدی ئەفسەری بەعس بووە لەکاتی هێڕشەکەی ٣١ ئاب بۆ سەر هەولێر. کەواتە ئەو پیاوە ئاشنا و دۆستی خۆیانە بۆ ئیستا لێ هەلگەرانەوە ، کێ سەرهەنگ ئەمیر ئەلزەیدی دەناسی پێش ئەم چەندە؟ ڕاستی یەکەی هەر هەموو ئەو بەزمانە سیناریۆن و خۆلکردنە باچاوی خەلکە لەم سات و کاتەدا. قورتارکردنی تاریق رەمەزان و پشتیوانی لە تاریق هاشمی ومەلاس دانی ئەنفالچی یەکانی تر لە کوردستان لەدەست دادگای بالای تاوان لە سەرهەنگ ئەمیر ئەلزەیدی شەریفترنین . ئێلی بارزانی دەیانتوانی تاریق هاشمی وەک سلێمانی موعینی لێکەن و دوایی ڕادەستی بەغدا بدەن، .ئەو کاتە ئەو قەیرانەش نەدەهاتە گۆڕێ. لەشکری دیجلە هیز نیە بەلکو سوپایە بۆ خزمەتی کۆی ئیراق بە کورد و عەرەبەوە. ئەوە نایەتە بەراوورد کردن لەکەل هیزی پێشمەرگە کە هێزی دوو حیزبن تائیستا خۆیان ساغ نەکردۆتەوە ببن بە پێشمەرگە.

هاتنی سوپای ئیراق نەتەنیا بۆ ناوچە دابڕاوەکان بەلکۆ بۆ کوردستانیش ئەرکێکی نیشتمانی یە. بەلام بۆ دەسەلاتی ئەو دوو حیزبە لەوە تۆقێوون؟. ١- تورکیا رەزامەندی لەسەر نیە سوپای ئیراق بێتە ناو هەرێمی کوردستان چونکە تورکیا هەرێم بە بەشێک لە تورکیا دادەنێت و سوپا و جاسوسەکانی بێ گرفت وەک مار لە سایەی دەسەلاتی دوو حیزبی. لەناو ئەو هەرێمە تەراتین دەکەن. هاتنی سوپای ئیراق بۆ هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی تەنگەتاو کردن و قاونانی لەشکری تورکیا و میت لە کوردستان.
٢- خالە سنووری یەکانی باشماخ و ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران کونترۆل دەکرین لە بازرگانی ناشەرعی و نەوت بەتالان بردن.
٣- فرگەکانی سلێمانی و هەولێر کە شوێنی تەراتێنی مافیا و پارە ئاودیو کردن و بزنزی نا یاسایین روومال دەبن و کونترۆل دەکرێن. ئەوەش لەقازانجی دەسەلاتی مافیادا نیە.
٤- بازرگانی تورکیا سنووردار دەکرێت و تورکیا ناتوانێت ببتە گەف و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ئیراق. سنووردارکردنی بازرگانی تورک لە کوردستان مانای لاواز بوونی ئابووری تورکیا لە پلەی یەکەم و دوایی هەڕەشەیە بۆ سەر گەندەلی دەسەلاتدارانی هەرێمە.

ئابووری :
دوای گەڕانەوەی کۆچرەوە مەزنەکەی کوردی باشووری کوردستان و دامەزراندی هێلی دژەفڕینی ئاسمانی لە سالانی نەوەد و نەمانی دەسەلاتی ڕژێمی ئیراق بەسەر سێ پایزگای دهۆک و هەولێر و سلێمانی بوو بە رێخۆشکەرێک کە دوو پارتی دەسەلاتدار دەست بەسەر خالە سنوورییەکان بگرن و سیاسەتی فەرهوودی دەست پێبکەن. لەو کەلێنەوە ڕیگای درا بە میت و ئیتیلاعات بخزێنە ناو باشووری کوردستان . دوایی پەلەکێش کردنی لەشکری تورکیا بۆ ناوخاکی باشووری کوردستان و زالبوونی تورکەکان بەسەر ئەو دوو حیزبە سەرەکی یە بوو بە مایەی دروستبوونی ئەو دەسەلاتداری یەی ئەمڕۆ دەیبینین لە هەرێمی کوردستان. کاتێک برێمر هاتە ئیراق و وای زانی کوردەکان داوایەکی گەورەی لێدەکەن ، کار لەکار ترازابوو. کورد ئەوساکە بە ئەجیندای بەرژەوەندی تورکی چوونە ناو ئیراقیی نوێ، دەستوورێک نووسرایەوە بی لەڕەچاوکردنی هیچ پاشەڕۆژێکی نەتەوەیی بۆ کوردان لە ئیراقی نوێدا. با لە بابەتەکە دوور نەکەوینەوە بە گوێرەی دەستووری بنچینەیی ئیراق دەسەلاتی هەرێمی کوردستان ئەو مافەی بە بەرکەوت کە لە بازنەی سیاسەتی بازرگانی ئیراق گریبەستی ئابوری و بازرگانی لەگەل وولاتانی دەرەوە ببەستێت. ئەو دەستوورە هاتە پەسەند کردنی بەرێز جەلال تالەبانی و بەرێز مەسعود بارزانی. بەلام لە کردەوەکاندا دەبینین زۆرێک لەو گرێبەستە بازرگانی و نەوتانەی دەسەلاتی هەرێم ئەمرۆ دەبەستێت لەگەل بازاری دەرەوە بێ ڕەزامەندی بەغدا و هەندێکجار زۆر ناکۆکە لەگەل دەستوور، دارایی کە لە سنوورەکان وەردەگیرێن و پارەی بۆندە نەوتەکان و پرۆژە وەهمی یەکان لە خەلک و لە دەسەلاتی بەغدا شاراوەیە. بەشی هەرە زۆری ئەو بودجەیە بە شێوەیەکی نایاسایی لە نێوان دوو بنەمالە بە دوو قۆلی لۆش دەدرێت. ئەوەی ماوەش لە پڕێکا پەرلەمان دەبێ بە سێگۆشەی برمۆدا بە قودرەتی خالق بودجە وون دەبێت بێ حیساب و بێ کیتاب.
دەسەلاتی هەرێم لە رووی کاری دیپلوماسی توند لە ژێر کاریگەری سیخورە تورکەکان بەستراوەتەوە و هەروەک بەشێک لە دەزگای بەڕێوە بەری تورکی لە هەریمی کوردستان کار دەکات. ئەوەش هەر خۆی لەخۆدا ناکۆکە لەسەر ئەو پیناسەیەی پێیان دراوە لە دەستوور. ئەو ماندووبوونەی دەسەلاتی کوردی دەیکات بۆ تورکیا ئەگەر وێڕای دەسەلاتی بەغدا بیکات لەوانەبوو دەستەبەر کردنی مافە نەتەوایەکانمان مسۆگەرتر دەبوو. هەر چەندە من لەو کەسانە نێم کە باوریم بە ئیراقچی یەتی باشووری کوردستان هەبێت و بانگەشەی بۆ ناکەم.


ویلایەتی موسل
لێدوانەکانی مەسعود بارزانی و نێچیر هەمیشە ئەوە بووە کە باوی چەک ناماوە و دەبێ پ ک ک چەک دابنێ و گفتوگۆ بکات. لەگەل کێ؟ لەگەل تورک . وەک ئەوەبێت کە ئیمەی کوردە مافمان لە تورکەکان زەوت کردووە و هەڕەشەی لەناوبردنیانمان دابێت. مەسعود ونێچیر لە بیریان دەچێت بێژن ئاخۆ بۆ ئێمە خۆمان هیندە پڕ چەک دەکەین و هەولی وەدەست هێنانی چەکی قورس لە ڕێگای قەچاخ دەدەین؟. هەرکاتێک دەنگوی ئەوە هەبیت کە سەربازی تورک کوژراوون کە دەسەلاتی تورکیا نیگەران کردبێت خێرا هەردوو موختارەکە مام و برازا بە بروسکەی سەرەخۆشی وزوو خۆ گەیاندن بۆ بەر قاپی ئەنقەرە پەژارە و هاسوزی خۆیان لەگەل فاشیستەکان دووپات دەکەنەوە. باشە نازانم بۆ ئەوەندە لەڕاست دوژمن نزم و سەرشۆر و داشکاون ؟. بەلی، مەسعود بارزانی بەشانزیەوە لە کۆنگرەی پارتەکەی ئەردوغان باسی لەوە کرد گوایە حکومەتی هەرێم دەرفەتێکی زۆری داوە بە بازرگانانی تورک بۆ وەبەر هێنان لە هەرێم. و بە بڕی زیادتر لە هەشتا ملیارد دۆلار سالانە بازرگانیمان لە نێواندا هەیە. ئەوەش لە قازانجی تورکیا و پارتی ئەردوغانە.ئەو قسانە نرخاندنێک بوو بۆبەسەر خستنی پارتی ئەردوغان بۆ ئەوەی تورکەکانیش لەبەرمبەر پێی بلێن ئافەرین وەک دەستنێشانکەری خۆیان ئەژماردەی بۆ بکەن و بەلێنی سەرەک کونفیدراسیونی کوردی پێبدەن لە داهاتوو. بەم قسانە ئەستێرەکانی سەرشانی بنەمالەی بارزانی لە پەرەسەندن دەبێت. و ئەگەر تورکەکان بتوانن رۆژاوای کوردستانیش وەک باشووری کوردستان دەستەمۆ بکەن لە ڕێگای کەسنێکی وەک مەسعود بارزانی ئیدی حەتمەن بنەمالەی بارزانی بەلێنی بوون بە سەرەک کونفیدراسیونی داهاتوویان لەلایەن تورکیا پێ دەدرێت. تورکیا ئەمڕۆ باشووری کوردستان بە مولکی خۆی دەزانێت. ئەگەر پارەی نەوت و بازرگانی باشووری کوردستان نەبێت دەمێک بوو بەرلە یۆنان ئابووری تورکیا داڕما بوو و شەڕی ناوخۆیی تورکیای بەرەو نەمان دەبرد. ئەوەی تورکیای تا ئیستا ئاوا ڕا گرتووە نە سیاسەتی هوشمەندانەی ئەردوغانە بەلکو گەوجەیی دەسەلاتی کوردی باشوورە. تا ڕووخانی ڕژێمی بەعس تورکیا هەر دوودل ما بوو لەوەی مەبادا هێزی وولاتانی رۆژاوا هەلەیەک بکەن لەو ناوە کورد ببن بە خاوەن دەستکەوتێک . تورکیا هەرگیز لەگەل ڕووخانی ڕژێمی بەعس نەبوو. ئەوە سیاسەتی چەوتی پارتی و یەکێتی بوو بە دەستماچ کردنی تورکەکان بۆ پشتیوانی وەرگرتن وای کرد تورکیا هێزەکانی بخزێنێتە ناو هەرێمی باشوور و کلک قیت کاتەوە و خەون بە ویلایەتی موسل ببینێت. تورکیا مەحالە بتوانێت خۆی لە قەرەی ئەو بابەتە بدات لەگەل دەسەلاتی بەغدا ئەگەر دەسەلاتی هەرێم هاوکارنەبێت. ئەو خەونەی تورکیا ووردە ووردە خەریکە وا دەبێ بە ڕاستی لە سایەی دەسەلاتی پارتی. هەر بۆیەشە ئەمڕۆکە دەبینین دەسەلاتدارانی هەرێم دژی چەسپاندنی دەستوورن لە ئیراق. بەرژەوەندی دەسەلاتدارانی باشوری کوردستان لەوەدا نێیە دەستوور لە ئیراق بچەسپێت، چونکە لە قازانجی تورکیا نیە، ئەوەی لە بەرژەوەندی تورکیاش نەبێت لە کردە و رێبازی دەسەلاتدارانی ئەو دوو حیزبە دوورە.

دەولەتی کوردیمان پێ نەفرۆشنەوە:
ئەوەتا شابەندەر سەرکردەیەکی لیستی مالکی خۆی بە دەسەلاتدارانی هەرێم ڕادەگەێنێت و ئێژێت وەرن ڕێگایەک بگرن یا ئەوەتا پێکەوە ژیان یان دەولەتی خۆتان هەبێت خواتان لەگەل. دەسەلاتی هەرێم جا بە کاتولیکی لە دەسەلاتی بەغدا مارە نەکراە بەلکو بە سیخە مارە کراوون. هەرکاتێک دەسەلاتی هەرێم خواستی دەتوانێت جیابێتەوە بێ هیچ گرفتێک. ئەوەش لە دەستوور هاتووە.
نە، دەسەلاتی کوردیە هیچکام لەم دوو بژاری بە دل نیە ، هەر لایەنێکی هەلبژێرێت زەرەرمەندە. زلکاوێکی ئەوتۆ ناکۆک و ناڕۆشەن باشترین وەرزو ژینگەیە بۆ ئەم دەسەلاتە. ئەگەر مادەی ١٤٠ نەبێت و ئەگەر ناوچە دابڕاوەکان نەبێت ئەی چۆن ئەو هەموو دزی و دەستوور شکاندنە بۆی دەچێتە سەر؟. ئەی چۆن بتوانێت پشتیوانی ئەو خەلکە ساوێلکە و نەخوێندەوارە بۆ خۆی ڕاکێشێت لەدواییش دەمکوتیان پێ بکات؟. ئەو دوو حیزبە تەنیا لە پای ڕەوشێکی پر هەرج و مەرج و سیاسەتی مژاوی لەگەل دەسەلاتی ناوەند دەتوانن مانەوەی خۆیان زامن بکەن.

جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان واتە مەرگی دەسەلاتی بنەمالە. دەسەلاتی بەغدا لەوە گەیشتووە کە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان یەک رۆژ بەرگەی خۆی ناگرێت. لەبەر ئەوەی سەرکردەکانی ڕاستەقینە نین. دەزانن کە سەرکردەکان لەژێر کاریگەری تورک سیاسەت دەکەن. لکاندنی باشووری کوردستان بە باکووری کوردستان لەو کاتەی کوردی باکوور لە ڕاپەریندان سەرئێشە هەم بۆ تورکیا هاوکات لەنفووزی پارتی و یەکێتی کەم دەکاتەوە. گەرچی ناوە ناوە لەکاتی قەیرانەکاندا سەرکردە درۆزنەکانمان بانگەشەی دەولەتی کوردی و چارە خۆنووسین دکەن مەبەستیان بەنج کردنی خەلکی ساوێلکەیە. گالتەجاریێکە بەو خەلکە دەکەن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە