لەبەرامبەر سوكایەتى پێكردنى، پیاوە پەمەییەكە هەڕەشە لەئەندام و كارگێڕانى مەڵبەندى هەشت دەكات..

Friday, 26/06/2009, 12:00

1801 بینراوە


دواى ئەوەى بۆ ماوەى چەند ڕۆژێك پیاوە پەمەییەكەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان. بەمەبەستى دژایەتیكردنى لیستى گۆڕان و هەڵخەڵەتاندنى خەڵكى سادە و ساویلكەى سنورى ڕاپەڕین. هاتبۆ هۆتێلى بیتوێنى گەشتیارى بەڵام بەهۆى ئەوەى لەناو ئەم. هۆتێلەدا لەلایەن كۆمەڵێك لەكەس و كارى شەهیدانەوە سوكایەتى پێدەكرێت، ناوبراویش بەهۆى ئەو ئەمرەى پێیكراوە هیچ قسەیەك بەكەس و كارى شەهیدان ناڵێت. و بەناچارى ئێوارەى دوێنێ ناوچەكەى جێهێشت و بەپەلە خۆى گەیاندەوە. لاى مام جلال بەڵام بەرلەوەى ناوچەكە جێبهێڵێت، تەواوى ئەندام و كارگێڕانى مەڵبەندى كۆكردۆتەوە و پێى ڕاگەیاندوون. ئەم سوكایەتیكردنەى بەمن كرا هەروا بەئاسانى بەسەرتانەوە ناچێت. و لاى مامە شكاتتان لێدەكەم و مستەفا چاوخواریش كەوەكو لێپرسراوى پاسەوانەكانى پیاوە پەمەییەكە هاتۆتە ناوچەكە هەوڵیداوە. پەلامارى ئەندامە ژنەكان بدات بەبیانوى ئەوەى بەقسەى پیاوە پەمەییەكە پێكەنینیان هاتووە. بەڵام پیاوە پەمەییەكە نەیهێشتووە و وتوویەتى ئەوانە بێ مۆڕاڵن هەموو شتێك لاى مامە باسدەكەم. تادێمەوە كەس و كارى ئەو خوێن بەهەدەر ڕۆیشتوانە ئاقلأ نەكەن. كەسوكایەتیان بەمن كردووە ئەگەر هەفتەى داهاتوو دووشەممە یان سێ شەممە دێمەوە سنورەكە دەبێت ئەوكاتە بێنەوە بۆلام و داواى لێبوردنم لێبكەن ئەگەرنا تەواوى ئەندام و كارگێڕانى مەڵبەندى هەشت سوك و ڕیسوا دەكەم. چۆن ئەوانە بوونە هۆى ئەوەى من ڕیسوابكرێم تاسێشەممەى داهاتوو پیاوە پەمەییەكە دێتەوە ڕانیە كاتێكى شاد....،،،،


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە