جەعفەر کەریمی

https://www.facebook.com/profile.php?id=100009381381277


" کوا خەم ڕەوێن "

Monday, 05.20.2013, 12:00

1093 بینراوە



بێزارم لە مەیەک کە خەم ڕەوێنم بێ
مەستیم بداتێ و سەری سەر کەشم بتۆرێنێ
بشکێ دەستی مەی گێڕ
شوشەی مەی بەتەمای سەر خۆشی و مەستی
بەدیاری بۆم بێنێ و
بتوانێ خەمەکانی مێژوم بتارێنێ
نە مەی چارەی دەردی منە
نە جامی دەستی ساقی
کوا وەگیر دێنم مەرهەمێکی
شاڵاوی تەزوی تۆزی ڕنوی
خاکی کوردوستانم بۆ بڕەوێنێ .

جەعفەر / کەریمی
یواسکولا / فەنلەند
١١/ ١/ ٢٠٠٥